تەواو کردنی دوو بیرە نەوت لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق تەنها بۆ بەکارهێنان و پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی.
Two oil tankers, Ottoman Dignity, Turkish, right, and Sandra Tapias, Spanish, wait at Ceyhan oil terminal on Turkey's Mediterranean coast Sunday, June 22, 2003 to load one million barrels each of Iraqi crude oil, marking Iraq's first oil export to the world oil market since the beginning of the Iraq war. (AP Photo/Burhan Ozbilici)وەستانی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ماوەی ساڵێک کاریگەری زیانبەخشی لەسەر ئابووری هەرێم هەبووە، بەو پێیەی نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمی کوردستانە. ئیمپراتۆریەتی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بە هەناردەکردنی یەکەم وەجبەی نەوتی خاو بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکرد، تووشی چەندین ئاستەنگی یاسایی بووەوە، لەوانە ناکۆکی لەسەر گرێبەستە نەوتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان، پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، هەروەها بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەنابردنەبەر فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤. ناکۆکییەکانی پەیوەست بە کەرتی نەوت لە نێوان بەغداد و هەولێر لە ساڵی ٢٠١٤ بەرەو پەرەسەندن چوون، ئەمەش وایکرد ڕێوشوێنی یاسایی لە بەغدادەوە بگیرێتەبەر کە دواجار هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ڕاگیرا، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم ناتوانێت پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ بکات بەهۆی وەستانی بەردەوامی پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتەوە، کە دەرئەنجامی بڕیارێکی ئەم دواییەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بوو. ئەم بەدواداچوونە تیشک دەخاتە سەر ئەو ناکۆکییە ئاڵۆز و درێژخایەنانەی کە لە نێوان بەغداد-هەولێردا هەیە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی نەوت و دابەشکردنی داهات.
بۆ بینینی چاوپێکەوتنی تایبەتی iNNOV8 کە بۆ ئەم ڕاپۆرتە ئەنجام دراوە، کلیک لێرە بکە.
لێکەوتەکانی وەستانی هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە لە دروستکردنی ئاستەنگی زیاتر بۆ ئابووری هەرێمی کوردستان لە دوای ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣. نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهاتە بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ بەدیهێنانی پێداویستییە داراییەکانی هەرێم و دابینکردنی موچەی کەرتی گشتی کە مانگانە دەکاتە بڕی ٧٢٠$ ملیۆن دۆلار. پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵانی (٢٠٠٠) دەستیپێکرد و زۆربەی گرێبەستە نەوتییەکان لە دوای ساڵی (٢٠٠٥) لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت لەو ماوایەدا واژۆ کران، بە تایبەتی دوای ئەوەی دەستووری عێراق لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکی فەرمییەوە لە سەرانسەری وڵاتدا پەسەندکرا. لەو کاتەوە هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە گەڕان و بە دواداچوون بۆ ئەو توانا نەوتییانەی لە خۆیدا هەیەتی و گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانی نەوتی بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان بەخشی بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گەڕان بەدوای ئەو کێڵگە نەوتییانەی کە بوونی هەیە. لە کاتێکدا کە عێڕاق بەدوای گرێبەستی خزمەتگوزاری تەکنیکی (TSC)دا دەگەڕا. لەگەڵ دڵنیابوون لە سەرهەڵدانی پیشەسازی نەوت و دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی (٢٠٠٦)دا، هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی نا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پشتگیری دامەزراوەیی هەیە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت لە هەرێمەکدا، کە بریتی بوون لەمانەی خوارەوە:
ئەمە لە کاتێکدا بوو کە لە بەغداد بە دوای ڕاکێشانی وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتدا بوو. لە غیابی یاسایەکی فیدراڵی نەوت و گاز، عێراق توانی دژی یاسای نەوت و گازی ساڵی (٢٠٠٧) هەرێمی کوردستان بوەستێتەوە و هەروەها هەستا بە ئەنجامدانی لێپێچینەوە لە گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، ناسراو بە (PSCs)، بە هۆکاری ئەوەی ئەم سیاسەتەی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
پێشکەشکردنی گرێبەستی خزمەتگوزاری تەکنیکی عێراق، ناسراو بە (TSCs)، ئاسۆی پیشەسازی نەوتی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕی و بووە هۆی واژۆ پێکردنی کۆمپانیای شێڵ، ئێکسۆن مۆبیل، بی پـی، سی ئێن پی سی، ئێ ئێن ئای، پێترۆناس، سی ئێن ئۆ سی، گازپرۆم نێفت، تۆتال، ئۆکسیدەنتال و چەند کۆمپانیایەکی گەورەی دیکە، کە بە شێوازێکی کرداری ڕێگری لەم کۆمپانیانە کرد تا بچنە ناو هەرێمی کوردستان. لێرەوە ناکۆکی لەسەر کەرتی نەوت لە نێوان بەغدا-هەولێر دەستیپێکرد: بەغدا لە هەنگاونان بۆ دەستەبەرکردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت لەڕێگەی گرێبەستی خزمەتگوزاری تەکنیکی (TSCs) بە قەبارەیەکی یەکجار زۆر لە وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی بەڵێندراو لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات سیاسەتی خۆی بە دروستی بەدەستبهێنێت بە پێشکەشکردنی گرێبەستی هاوبەشی نەوتی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران بەو هیوایەی ئابووری خۆی بنیات بنێت، هەرچەندە پێگەی یاسایی گرێبەستەکان ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری بوونەوە. لە هەمان کاتدا، زیندوویی ئابووری هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەسترابووەوە بە پشکی خۆی لە بودجەی عێڕاقدا کە زۆرینەی لە داهاتی نەوتی فیدراڵیەوە هاتبوو، ئەمەش هاندەرێکی سەرەکی بوو بۆ مانەوە لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵیدا. ناکۆکییە بنەڕەتییە یاساییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لە دەوری ناکۆکییەکان سەبارەت بە پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان دەسوڕایەوە. ئەم پرسانە لە ساڵی (٢٠١٣)دا پەرەیان سەند کاتێک هەرێمی کوردستان بەبێ ڕاوێژکردن بە بەغدا دەستی کرد بە هەناردەکردنی نەوت. بە پێیەی ئابووری عێراق زیاتر وابەستەی داهاتی نەوتە، ئەم بڕیارەی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بودجە هەبوو، کە پشکی هەرێم بە ڕێژەی ١٧% دانرابوو پێش ئەوەی بەغدا تا ساڵی (٢٠١٤) پشکەکەی کەم بکاتەوە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە دژی هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆیی. لە ساڵی (٢٠١٤)دا هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی تاکلایەنە هەستا بە فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆی و لە بەرامبەردا بەغدا هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژی هەر لایەنێک کرد کە ئامادەیە بازرگانی بکات یان بەشداری لە بازاڕکردنی نەوتی کوردیدا بکات. لەم کاتەدا و بەجیا، عێراق هەستا بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس، لە دژی تورکیا بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی بۆریی عێراق و تورکیا لە ساڵی (١٩٧٣) بەو پـێیەی تورکیا ڕێگەی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان داوە بەبێ ڕەزامەندی بەغداد لە ڕێگەی بۆری تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهان. بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تورکیای ڕاسپارد کە قەرەبووی بەغداد بکاتەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی بێ مۆڵەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ڕەزامەندی بەغداد لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨، ئەمەش پێشێلکردنی ڕێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان تورکیا و عێڕاق بوو لە ساڵی (١٩٧٣)دا. سەرکەوتنی عێڕاق بۆ بردنەوەی خەڵاتێک بڕی ١.٥ ملیار دۆلار بووە هۆی ئەوەی تورکیا بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بدات لە وەڵامدا. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ هیچ نەوتێکی هەرێمی کوردستان هەناردە نەکراوە، ئەمەش بەشێوەیەکی کاریگەر بۆتە هۆی پەکخستنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە و خانەنشینیی کەرتی گشتی. ئەم دۆخە بە تایبەتی لەبەر ئەوەیە کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق پەیوەستە بە داهاتی نەوتەوە. نەوت، کە بوو بە هێڵی ژیانی ئابووری هەرێم، مانگانە بە نزیکەیی ٧٣٣ ملیۆن دۆلاری دەهێنایە خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ٨٠%ی داهاتی هەرێمی بەدەستهێنا.
پرسیاری سەرەکی: ئایا هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆی دەستوورییە؟
لە ڕوانگەی هەولێرەوە: دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراق مافی بە هەرێمی کورستان داوە بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە حکومەتی ناوەندی بەغدا بکات، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان و دەوڵەتەکان واژۆ بکات.
لە ڕوانگەی بەغدادەوە: هەولێر دەسەڵاتی ڕێکەوتنی نییە و هەر هەناردەکردنێک دەبێت لە ڕێگەی ئەو بۆریانەوەی بێت کە لەلایەن دەوڵەتەوەوە بەڕێوەدەبرێت و و ڕێکخراوی دەوڵەتی بۆ بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لێیان بەرپرسە.
بڕیاری دادگاری ناوبژیوانی (ICC) (دەربارەی هەناردەکردنی نەوتی٢٠١٤-٢٠١٨ هەرێمی کوردستان): بڕیار لە بەرژەوەندی عێراق دەدات، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی ناساندووە، بە ئاماژەدان بە ڕێکەوتنی بۆری نەوتی ساڵی (١٩٧٣)ی نێوان عێراق و تورکیا وەک بنەمایەک بۆ بڕیارەکەی.
بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق (٢٠٢٣): فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە شێوازێکی سەربەخۆ لە حکومەتی ناوەندی لە بەغداد، نادەستوورییە.
دەرئەنجام: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ڕۆژانەی 450 هەزار بەرمیل، لە هەرێمی کوردستانەوە 440 هەزار بەرمیل و لە باکووری کەرکوکەوە 75 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
بەغداد و هەولێر لە دوو دەیەی ڕابردوودا پەیوەندییەکی ململانێدارانەیان هەبووە، کە زۆرینەی پەیوەست بووە بە کەرتی نەوت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هۆکارە زۆرانەی کە پەیوەندییان پێوە هەیە، دەکرێت ناکۆکی نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر نەوت دابەش بکرێت بۆ چوار قۆناغی جیاواز. پێداچوونەوەی قووڵی هەر چوار قۆناغەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو سێ بەربەستە سەرەتاییەی کە عێراق و هەرێمی کوردستان لە دوای لەدایکبوونی پەیوەندییە فەرمیەکانیانەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی (٢٠٠٣) ڕووبەڕوویان بووەتەوە:
ناوەڕۆک: کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (٢٠١٣)دا هەوڵی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتیدا، نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردەوە کە تەنها حکومەتی ناوەندی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی وزەی عێراقی هەیە بەپێی دەستووری عێراق. بەغدا هۆشداری دایە تورکیا کە ئاسانکاری کردن لە گواستنەوە و بەبازاڕکردنی نەوتی کوردی بە دەستوەردانێکی ئاشکرا لە سەروەری عێراق و هەروەها پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی (١٩٧٣) دادەنرێت. بەغدا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیای (سۆمۆ) بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت تاکە لایەنە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەیە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە. بەپێی ڕێککەوتنێکی پێشووی نێوان بەغدا و هەولێر لە ئۆکتۆبەری (٢٠١٢)دا، هەرێمی کوردستان ڕەزامەند بوو لەسەر هەناردەکردنێکیی مامناوەندی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە ساڵی (٢٠١٣)ئەگەر بەغدا پارەی ئەو کۆمپانیانە بدات کە لە هەرێم کاردەکەن. لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان ١٧%ی پشکی بودجە وەربگرێت.
چەقبەستوویی سیاسی: سەرۆک وەزیرانی عێڕاق نوری مالیکی هەولێری تۆمەتبار کرد بە پێشەلکردنی پابەندییەک بودجەییەکانی خۆیان خۆیان بۆ هەناردەکردنی قەبارەی دیاریکراوی نەوتی خاو و هۆشداریدا لەوەی کە بەغدا ڕەنگە بیر لە تۆڵەسەندنەوە بکاتەوە بە کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستا لە بودجەدا، ئەمە لە بەیاننامەیەکدا هاتبوو کە مالیکی دەسبەجێ بە ئاشکرا ڕەتیکردەوە. بەڵام ڕێککەوتنەکە گەیشتە دۆخێکی چەقبەستووی لەسەر ئەوەی کە بە پرسێکی درێژخایەنی پەیوەست بە بودجە و چارەسەرنەکراو ناویان دەبرد. لەبری هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا لەڕێگەی بۆریی ژێر دەسەڵاتی بەغداوە، حکومەتی هەرێم هەستا بە هەناردەکردنی بڕێکی کەمتری لەڕێگەی تانکەرەوە بۆ تورکیا و ڕاستەوخۆ داهاتەکەی بۆخۆی کۆدەکردەوە. دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆری نەوتی تایبەت بە خۆیەوە (فیش-خابور) لە سنووری باکوری عێراق، کە لە ڕێگەیوە نەوتەکە دەچووە ناو خاکی تورکیا و دواتر دەگوازرایەوە بۆ بەندەری جەیهان لە کەنارەوەکانی دەریای ناوەڕاست. بەگوێرەی چەندین لێدوانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان لە مانگی یەکی ساڵی (٢٠١٤)دا (٥٠٠) ملیۆن دۆلاری لە تەرخانکردنەکانی بودجەی دەوڵەتی وەرگرتبوو لەبری (١-١.٢ ملیار دۆلار) وەکوو ڕێککەوتن، وە دواتر لە مانگی شوباتی هەمان ساڵ ناردنی بودجە زیاتر کورتهێنانی هێناو و دووچاری بڕان بوویەوە و دواجار لە مانگی ئازاری (٢٠١٤) ڕاگیرا. لە دەرئەنجامدا، تووڕەبوونی بەغداد لە بەردەوامی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێمی کوردستان، پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانی لە ١٧% بۆ سفر کەمکردەوە بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت. تا ئەمڕۆش دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم پێشێلکردنی ڕێککەوتنە بودجەییەکان لەلایەن بەغداوە وەک تاکە هۆکار لە پشت سیاسەتی سەربەخۆی فرۆشتنی نەوتەوە ناودەبەن. ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەهۆی نەوتەوە، هاوکات بوو لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە عێڕاقدا، قەیرانی ئاوارەبوونی بەرفراوانی هاوڵاتیان و هەروەها داڕمانی نرخی نەوت لە جیهانیدا، هەرێمی کوردستانیش هاوشانی بەغدا کەوتە ناو قەیرانی داراییەوە. ئەم چەقبەستووییە تا کۆتایی ساڵی (٢٠١٨) بەردەوام بوو کە بەغدا بە سەرکردایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران دەستی کرد بە ئەنجامدانی دانوستان بۆ گەشتن ڕێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ هەولێر و گەڕاندنەوەی بەشێک لە بودجەی حکومەتی هەرێم لە ساڵی (٢٠١٩)دا.
ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر بەهۆی نەوتەوە، هاوکات بوو لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، قەیرانی ئاوارەبوونی بەرفراوان و داڕمانی نرخی نەوتی جیهانی.
چیرۆکی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەربەخۆی لەسەر بنەمای زۆر بەڵێنی ناڕاست دەستی پێکرد. دواتر دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیان دەرکەوت کە ناساندنی فرۆشی نەوتی کوردی بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زۆر قورسترە لەوەی پێشبینی دەکرا، چونکە بەغدا هەڕەشە بۆ هەموو جیهان ناردبوو و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کڕیاران دەگرتەبەر ئەگەر نەوتی هەرێمی کوردستان بگاتە سنورەکانیان. سەرەڕای مەترسییە یاساییەکانی پەیوەست بەم دۆخەوە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەستیان کرد بە پشتبەستن بە تورکیا بۆ فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی جیهانەوە. بەغدا پێی خۆش بێت یان نا، وەک ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی پێکردووە، نەوتی کوردی بە دەریاداکاندا دەگەڕێت و بەدوای کڕیاردا دەگەڕێت، هەموو ئەمانەش لە نێو لێکەوتە مەترسیدارەکانی چاودێریکردنی بەغدادابوون.
هەر بە بەپێی قسەکانی ئاشتی هەورامی، زۆرجار بۆ ئەوەی ئەم دۆخە لە لایەن بەغدادەوە هەستی پێ نەکرێت، نەوتەکە لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە دەگوازرایەوە، ڕاستەوخۆ لە نێوان کەشتییەکان لە کەناراوەکانی ماڵتا دەگوازرایەوە و کەشتی دیکەی فێڵاوی بەکاردەهێنرا تاکوو بەغداد قورستر بیاندۆزێتەوە. بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ساڵی (٢٠١٥)دا بڵاویکردەوە، هەندێک لە کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان تانکەریان بردۆتە ئەشقەلۆن لە ئیسرائیل، لەوێوە نەوتەکە بارکراوەتە ناو وێستەگەیەکی عەمبارکردن بۆ ئەوەی دواتر بە کڕیارانی ئەوروپا بفرۆشرێتەوە. هەروەها نەوتی هەرێمی کوردستان لە کەناراوەکانی ماڵتا لە ڕێگەی گواستنەوەی کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر فرۆشتنی پێوەکراوە کە دووبارە یارمەتیدەر بوو لە شاردنەوە کڕیارانی نەوتی هەرێم و بەم شێوەیەش لە هەڕەشەکانی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی عێراقی (سۆمۆ) خۆیان دەپاراست. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نەوتی کوردی تا مانگی تشرینی دووەمی (٢٠١٥) لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە و بۆ هەنگاریا دەڕۆشت و مانگانە بڕی (٨٠٠-٨٥٠) ملیۆن دۆلار داهاتی بوو. سەرەڕای ئەوەش، پلانی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەولێر بە توندی کاریگەری دابەزینی نرخی نەوتی لەسەر بوو، داهاتی دەستەبەرکراویش بەشی پێویست نەبوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە داراییە گەورەیەی کە بەهۆی کەمکردنەوەی بودجەی ١٧%ی بەغداوە سەپێندرابوو بەسەر هەرێمی کوردستاندا. هەر لەبەر ئەمش حکومەتی هەرێم شکستی هێنا لە دابینکردنی ٧٠% مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و دەستی کرد بە بڕینی مووچە، ئەمەش هەنگاوێک بوو کە شارەزایانی دارایی و بودجە بە نادەستوورییان دەزانی.
زۆر بەداخەوە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەلایەن زۆربەی وڵاتان و هەروەها حکومەتی فیدراڵی لە بەغدادەوە تەحەدا کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧ هەستا بە ئەنجدامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە دەرئەنجامی زنجیرەیەک لێکدانەوەی هەڵە و پێگەشتی ڕاوێژی ناڕاست لەلایەن ڕاوێژکارە سەربەخۆ بیانییەکانوە. سەرەڕای سەرزەنشتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، کورد بە زۆرینەی دەنگ دەنگی "بەڵێ"یان دا بە سەربخۆبوونی هەرێمی کوردستان، بەپێی سەرچاوەکانی حکوومەتی هەرێم. دەسەڵاتدارانی کوردی پێیان وابوو دەنگدانی یەکلاکەرەوەی ڕیفراندۆم کۆتایی بە پرسی دابەشکردنی داهاتی نەوت دەھێنێت و هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەتوانێت خاکە جێناکۆکەکان وەربگرێتەوە بە پارێزگای کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوتیشەوە. بەڵام به پێچەوانەوە ڕیفراندۆم زیاتر پەیوەندییەکانی له گەڵ بەغدا و ئه کتەرە سەرەکییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان پچڕاند. ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەلایەن حکومەتی فیدراڵی لە بەغداوە دووچار ئاڵەنگری بووە بەو پێیەی بەبێ مۆڵەتی حکومەتی فیدراڵی ئەنجامدرابوو. بە گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەش نەکرد؛ بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی چاودێری سەربەخۆ، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بزانن کە دەنگدانەکە ئازاد و دادپەروەرانە بووە یان نا، ئەم پرسیارەش زۆر پەیوەندیدار بوو بە ناوچە جێ ناکۆکەکانەوە.
لێکەوت و ئاڵۆزییەکان: بەگوێرەی ڕاپۆرتی گروپی قەیرانەکان، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی بە حکومەتی هەرێم دابوو کە بڕیاری بەردەوامبوون لە ڕیفراندۆم بەژداری دەکات لە دروستبوونی قەیرانێکی خێراتر و جددی تر خێراتر، هەر بۆیە هەموو لایەک هەڵوێستەکانیان لەدوای ئەو ڕیفراندۆمەوە زیتر ڕەقتر کردووە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، سەرەتا لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەرکوک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستیپێکرد ، کە لە دوای شەڕی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کۆنترۆڵکرابوون، لەژێر کۆنترۆڵی کورددا بوو. لەو کاتەدا حکومەتی هەرێم لە گۆڕەپانی ڕیفراندۆمێکی شکستخواردوو و داڕمانی بارودۆخێکی سیاسی و ئابووریدا ناچار بوو بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ بەغدا. تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەوە و هەوڵە سەرەتاییەکانی بەغدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان هەر زوو چڕتر بوونەوە.
داننان بە پێگەی یاسایی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتدا (IOC) دوای پەسەندکردنی دەستووری عێراق دەرکراون، شتێکی گرینگە. خاڵی سەرەکی کە بەغدا و بەتایبەتی دادگای باڵای فیدراڵی چەند جارێک هێناویەتییە سەرهێڵ ئەوەیە کە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ پێچەوانەی دەستووری عێراقە، واتە مادەی ١١١. بۆیە تەواوی پێکهاتەی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی کە مافی بەشێک لە نەوتی عێراق دەداتە کۆمپانیا نێدەوڵەتییە نەوتییەکان ، ڕاستەوخۆ دەستوور پێشێل دەکات. حکومەتی ناوەند و هەولێر جیاوازن لەسەر چۆنیەتی لێکدانەوەی دەستوور سەبارەت بە بەڕێوەبردنی نەوت و دابەشکردنی داهات کە تا ئەمڕۆش وەک خاڵی سەرەکی ملاملانێکان ماوەتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان مادەی ١١٢ و مادەی ١١٥ی دەستووری عێراق بە هۆکار دەهێنێتەوە بۆ دامەزراندنی بنەما بۆ سیاسەتی سەربەخۆی نەوتی خۆی و هەروەها مۆڵەتدان بە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش بۆ کۆمپانیا نێدەوڵەتییە نەوتییەکان.
دوای چەسپاندنی شوێنپێی ئەمنی خۆی و سود وەرگرتن لە گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، بەغدا بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پشکی حکومەتی هەرێمی بە ڕێژەی ٤.٤% لە بودجی عێڕاقدا کەم کردەوە و بە فەرمی لە ١٢.٦٧% جێگیرکرد لە دانوستانەکانی ساڵی (٢٠١٨)دا. هەروەها بەغدا مەرجی بۆ حکومەتی هەرێم دانا کە ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕادەستی بەغدا بکات. بە ڕەنگدانەوەی گرژییەکانی دوای ڕیفراندۆم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی (٢٠١٨)دا گۆڕانکاری لە دینامیکی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێردا کرد. بڕیارێکی گرنگ لەلایەن بەغداوە بۆ ناردنی مووچەی تەواو بۆ حکومەتی هەرێم درا، ئەمەش ئەو بارگرانییە داراییانەی هەڵگرت کە لە ساڵی (٢٠١٤)ەوە دووچاری حکومەتی هەرێم بووبووەوە. پێکهێنانی حکومەتی عێراق بە سەرکردایەتی عادل عەبدولمەهدی (٢٠١٨-٢٠١٩) پەیوەندییەکی نوێی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بە وریاییەوە کارابوو. بەڵام لە ساڵانی دواتردا بەغدا هەڵوێستی خۆی بە سەرکردایەتی مستەفا کازمی بەهێزتر کرد سەبارەت بەو پرسانەی کە بەغدا بە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ دەزانی، وەکوو پێگەی ناوچە کێشەلەسەرەکان، ڕێکخستنی بودجە، بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان، و پێگەی هێزەکانی پێشمەرگە. ئەو مەرجانەی لەلایەن بەغدادەوە سەپێنران، وەک سەرپەرشتیکردنی هەناردەکردنی نەوت و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەردەوامی ئابووری حکومەتی هەرێم پشت بە پشکی خۆی لە بودجەی فیدراڵیدا دەبەستێت. جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی (٢٠١٩) وەک وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە ڕێڕەوی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر لە ساڵانی دواتردا، بەو پێیەی سەقامگیری دارایی حکومەتی هەرێمی بە شێوەیەکی ئاڵۆز پەیوەست کرد بە بەغداوە. بەڵام ڕێکەوتنی ساڵی (٢٠١٩) نەبووە هۆی ئەو گەرەنتییە داراییانەی کە حکومەتی هەرێم مەبەستی بوو. لە هەمان کاتدا بودجەی ساڵی (٢٠١٩) ئامرازێکی سەرەکی بوو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا-هەولێر لەو کاتەوەی بەغدا هەستا بە دابینکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. لە ساڵی (٢٠١٩) جارێکی دیکە ناکۆکی لە بودجەدا دووبارە بووە هۆی ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی بەغدا بۆ ماوەی چەند مانگێک پشکی بودجەی لە کاتی خۆیدا نەگەیاند بە هەرێمی کوردستان و ئەمەش دووبارە ڕێگری دروست کرد لەبەردەم حکومەتی هەرێم لە پێدانی مووچەی کەرتی گشتی و موچەخۆراندا. سەنگەرێکی ڕووبەڕووبوونەوەی نوێ ناکۆکییە داراییەکان لەگەڵ بەغدا سەرهەڵدا کە نێو ئەو دۆخە هەستیارەی ئابوری هەرێمی کوردستانی تێدابوو، کە حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو لەوەتەی شەڕ لەگەڵ داعش دەستیپێکردووە، نەیتوانیوە مووچەی تەواو و لە کاتی خۆیدا بدات بە فەرمانبەرانی حکومی. سەرەڕای هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستەبەرکردنی ١٤%ی پشکی بودجە لە ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی ساڵی (٢٠٢١)، بەڵام بەغدا نەیتوانی پڕۆژە یاسای بودجەی نوێ پەسەند بکات، بڕیاریدا پابەند بێت بە ڕەشنووسی یاسای بودجەی (٢٠١٩) لە ١٢.٦٧% پشکی بودجەی جێگیرکرد بۆ هەرێمی کوردستان. بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١ دوو بڕیاری گرنگی سەبارەت بە ئەرکە داراییەکانی حکومەتی هەرێم هێنایە ئاراوە:
زنجیرەیەک بڕیار لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی (FSC) لە سەرەتای ساڵی 2023 و دواتر ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی کە بنکەکەی لە پاریس بوو، قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و هەولێری دیاریکرد.
گوشارەکانی بەغداد دەستیپێکرد بۆ ڕوونکردنەوەی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەو شێوازەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە. هێڵی سوور سەبارەت بە نەوت و پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان کێشران. زنجیرەیەک بڕیار لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ و دواتر دادگای پاریسی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێری بردە قۆناغێکی نوێەوە:
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەشدارییەکی بەرچاوی کرد لە لێکدانەوەی بڕگەکانی دەستووری عێراق. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی، کەرتی نەوت لەڕووی دەستوورییەوە لە چوارچێوەی مافەکانی حکومەتی فیدراڵیدایە بۆ بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵکردن و دابەشکردنی، بە ئاماژەدان بە مادەی ١١٢ی دەستووری عێراق. دوابەدوای ئەم بڕیارە، دادگای باڵای فیدراڵی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ بڕیاریدا کە ناردنی بودجە کە پێشتر ڕادەستی هەرێمی کورستان کرابوو، نایاساییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی حکومەتی هەرێم ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد نەگرتووە بۆ ناردنی ئەو قەبارەی نەوتی کە ڕێککەوتنی لەسەرکرابوو بۆ بەغدا.
بە لەبەرچاوگرتنی ڕێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا کە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵە بوونی هەیە، بەغدا سکاڵای لە دژی تورکیا تۆمارکرد بەهۆی پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی بۆرییەکانی ساڵی (١٩٧٣) کە ڕێگە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات بەبێ ڕەزامەندی عێراق. لە ٢٣ ئازاری ٢٠٣٢٣ دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بڕیاریدا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی (١٩٧٣) بووە بە ئاماژەدان بەوەی ڕێکخراوی دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، تاکە لایەنە کە دەتوانێت هەڵبسێت بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە. دەرئەنجامە سەرەکییەکانی ئەم بڕیارە بریتین لە:
دوابەدوای پابەندبوونی سەرەتای بە فەرمانی دادگا بۆ پێدانی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی عێراق، تورکیا ناڕەزایەتی دەربڕی و سەرجەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقی ڕاگرت. بەغدا لە ڕۆژێکدا ٧٥ هەزار بەرمیل نەوتی لە کەرکوکەوە بۆ جەیهان دەگواستەوە. سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەبارەی بەرهەمهێنانی خۆی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام شرۆڤەکاران بە بڕی ٤٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا مەزندەی دەکەن. سەرباری ئەمەش، پیشەسازی نەوتی جیهانی بەشێوەیەکی بەرچاو دووچار زیان لێکەوتن بووەیەوە بەهۆی وەستانی لەناکاوی نزیکەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. ئەمەش بووە هۆی کاردانەوەی ناوچەیی و تەنانەت جیهانیش و نرخی نەوتی بەرەو ٨٠$ بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبۆوە. هێڵی بۆری عێراق-تورکیا، ناسراو بە (ITP) لە ١٥% هەناردەکردنی نەوتی عێراق پێکدەهێنێت کە نزیکەی 0.5%ی یەدەگی نەوتی جیهانە.
هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار نوێنەری تایبەتی خۆی دەبێت لە سۆمۆ بە ڕۆڵی جێگری سەرۆکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی بەبازاڕکردنی نەوتی کوردی.
هەولێر دووچاری کێشە بۆتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوت و گەڕاندنەوەی ئەو خەرجییانەی کە بەدرێژایی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ هەرێمی کوردستانی خەرجی کردووە. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣دا ڕێککەوتنێکی نەوتی لەنێوان بەغدا و هەولێر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت کرا: لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، لەلایەن کۆمپانیای نەوتی سۆمۆی عێڕاقیەوە.
بۆ یەکەمجاربوو کە هەرێمی کوردستان نوێنەری تایبەتی خۆی دەبێت لە سۆمۆ بە ڕۆڵی جێگری سەرۆک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی بەبازاڕکردنی نەوتی کوردی تا ئەو کاتەی بودجەی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە هاوکاری نوێنەرانی وەزارەتی نەوت پەسەند دەکرێت. بەپێی ئەو بڕگانەی لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، داهاتی نەوت دەخرێتە سەر حسابێک لە بانکی ناوەندی یان دامەزراوەیەکی دارایی بەدیل بەڵام بەو مەرجەی لەژێر سەرپەرشتی بەغدادا دەبێت، وە حکومەتی هەرێم کۆنترۆڵی پارەکان دەکات. لەهەمان کاتدا دەکرێت بەغدا وردبینی ئەنجام بدات لەو هەژمارەدا.
بەو پێیەی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتە، ئابوری هەرێم لە ئێستادا بەردەوامە لە زەرەرمەندبوون بەهۆی ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر پیشەسازی نەوت و لە ئەنجامدا ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. لە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣، لایەنی سەرەکی کە زۆرینەی زیانەکانی بەرکەوتووە بریتییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. نیگەرانییەکانی بەغدا سەبارەت بە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی شەرعیەتی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوتی هەرێمە. بەغدا هەر لەو کاتەوەی پیشەسازی نەوتی هەرێم دەستیپێکردووە، لەسەر ئەم هەڵوێستەی خۆی سور بووە و مەرجیشی داناوە هەناردەکردنی نەوت تەنها دەبێت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێڕاقیەوە بێت. لەئەنجامدا سەقامگیری گشتیی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان و عێراق کاریگەری زۆری لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەم ململانێیە دەبێت.