ئامانجی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانمان لە iNNOV8 خستنەڕووی ستراتیژێکی ڕێکخراوە بۆ باسکردن لە دینامیکەکانی ژینگەی ئابوری بە سەرنج خستنەسەر پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، تێگەشتن لەو کاریگەرییانەی کە پیشەسازییە گۆڕاوەکان دروستی دەکەن و شرۆڤەکردنی ڕۆڵی حکومەت لە حکومڕانی داراییدا. ئێمە شرۆڤەی ورد بۆ دینامیکەکانی پەیوەست بە ئابوریەوە ئەنجام دەدەین و هەڵسەنگاندن بۆ دەرفەتە ئەگرییەکان و ئەو ئاڵەنگارییان ئەنجام دەدەین کە ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکانی ئەو دەستپێشخەرییە دارییانەی دەکەین کە لە لایەن حکومەتەوە دێنە ئاراوە.