بە سەرنج پێدانی تایبەت بۆ سەر پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان تێکچوونی ژینگە و ناهاوسەنگییەکانی کەش و هەوا، توێژینەوەکانمان پابەندن بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵەنگاری و ئاستەنگە ژینگەییەکان، لەوانەش کەمی ئاو، دووبارەبوونەوەی ڕوودانی لافاو، وشکەساڵی توند، خۆڵبارین، و باردۆخی کەش و هەوای وشک. ئەرکی لە پێشینەی ئێمە تێگەشتنە لە دینامیکە هەرێمییەکان کە دەبنە هۆی ڕوودانی قەیرانە ژینگەییەکان و دەستپێشخەری کردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. توێژینەوەکانمان تیشک دەخاتەسەر لێکەوتەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر ژینگەی ژیانی زیندەوەران، هەمەچەشنی زیندەوەری و بار و گوزەرانی مرۆڤەکان بە مەبەستی زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەم پرسە ئاڵۆزانەی پەیوەست بە ناوچەکە. ئامانجی ئێمە بەژداری پێکردنی سەرانسەری جیهانە بۆ گەنگەشەکردن لەسەر پراکتیزە بەردەوامەکان و خۆڕاگری کەش و هەوا بە سەرنج خستنەسەر لاوازییە ژینگەییەکانی عێڕاق و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.