
لەبەرواری (٨ ی ئایاری ٢٠٢٤)دا، بانکی بازرگانی عێراق، ناسراو بە (TBI) بەفەرمی ڕەزامەندی خۆی ڕاگەیاند بۆ بوون بە بەشێک لەو بانکانەی کە بە نیازن بەشداربن لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە، بانکەکە بڕیاریدا بە دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارەی کاش (atm) و دەستکردن بە دروستکردنی کارتی بانکی بۆ کەرتی گشتی. بە پێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن کەناڵ ٨ بڵاوکراوەتەوە، محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ بانکی بازرگانی عێراق دەربڕیوە بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، بەپێی وتەی سودانی، ئەم پرۆسەیە گرنگی خۆی هەیە بۆ گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەم کورتە ڕاپۆرتەی ئامادەکراوە تیشک دەخاتە سەر مێژووی بانکی بازرگانی عێراق (TBI)، و هەروەها هەڵسەنگاندنە داراییەکانی و هۆکارەکانی پشت بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بۆ پاڵپشتی کردنی حکومەت لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیدا.
لە ساڵی ٢٠٢٤ پێش ڕاگەیەندراوەکەی سودانی، هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاق و بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە و ژمارەیەک ڕاوێژکاری دیکە، هەستان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی تاووتوێ کردن و هەڵسەنگاندنی شێوازی کارکردنی بانکی بازرگانی عێراق ناسراو بە (TBI)، جگەلەمەش، ئامانجیان چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاڵەنگاریانە بوو کە ڕەنگە بانکەکە دەبنەوە لەم قۆناغەدا. لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا، جەخت لەسەر نەخشەڕێگایەک کرایەوە بۆ کۆکردنەوەی ئەو قەرزانەی کە بانکی بازرگانی عێراق داویەتی بە کەسانێک کە چیدی توانای گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان نییە بۆ بانکی ناوبراو. سەرباری ئاشکرانەکردنی وردەکاری کۆبوونەوەکە و چۆنیەتی کارکردنی نەخشە ڕێگاکە، بەڵام ژمارەیەک زانیاری و داتای پێویست لەبەردەستدا هەن لە هەواڵ و سەرچاوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەربارەی بانکی بازرگانی عێراق، کە هۆکارێکی سەرەکییە تاوەکوو لە ڕێگەیەوە بتوانرێت هەڵسەنگاندێک بۆ دۆخ و پێگەی بانکی بازرگانی عێراقی بکرێت.
دەزگای (فیچ) ئەمریکی، کە دامەزراوەیەکی تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی پێگەی بانکی و قەرزە داراییەکان، دەربارەی پێگە و دۆخی بانکی بازرگانی عێراق، ژمارەیەک بەها و پێکهاتەی سەرەکی ئەم دامەزراوە داراییە دەخاتەڕوو کە وەک پێوانەیەک وایە بۆ بەڕێوەبردن و کارەکانی بانکەکە. بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بانکێک جێگەی متمانەیە تا قەرزی لێبکرێت و پڕۆفایلی بێهاوتابوونی خۆی بسەلمێنت، سەرەتا پێویستە لە ڕیزبەندی ڕێژەی هەڵسەنگادنی سەرکەوتووییدا هەبێت، ئەم پرۆسەیەش لەلایەن دەزگایەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی هەڵسەنگاندی بانکییەوە ئەنجامدەدرێت. لەبەرواری (١١ ئازاری ٢٠٢٤)دا، دەزگای (فیتچ) ی ئەمریکی کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە پێدانی ڕیزبەندی ڕێژەی هەڵسەنگاندن بۆ بانکی بازرگانی عێراق، لەلایەکی دیکەوە بانکەکە دووچاری دابەزاندنی ڕیزبەندی ڕێژەی هەڵسەنگاندن بووەوە لەدوای ئەم بڕیارە، بە هۆکاری پشتبەستن بە حکومەت بۆ کارەکانی و ئەنجامدانی گواستنەوەی مامەڵە داراییەکان لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقییەوە، ئەمەش سەلماندی کە ئەم دامەزراوە داراییە جێگەی متمانە نییە.
| هەڵسەنگاندنی فیتچ | هۆکار | نمرە | هەڵسەنگاندنەکانی دەزگای (فیچ) بە ڕەچاوکردنی پۆلێنکاری |
| نەرێنی | نادڵنیایی لە جێبەجێکردنی پابەندبوونە داراییەکانی وەک ئەوەی کە بەڵێن دراوە. | ccc+ | هەڵسەنگاندنی پێشوەختەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن |
| نەرێنی | پشتگیرییەکی باوەڕپێنەکراو بۆ بانکەکە | ccc+ | هەڵسەنگاندنی پاڵپشتی حکومەت |
| نەرێنی نەرێنی | قەبارە و هەکەلیەتی ئابوریگەشەی بازاڕی دارایی | ccc+ | ژینگەی کارکردن |
| نەرێنی | بەڕێوەبردن و حوکمڕانی | ccc+ | پرۆفایلی بازرگانی |
| نەرێنی | سەقامگیری لە قازانج کردنحسابکردنی کێشی مەترسییەکان | ccc+ | پرۆفایلی بازرگانی |
| نەرێنی نەرێنی | پاراستنی یەدەگهەڵسەنگاندنی سەرمایە | ccc+ | سەرمایە و هێڵی کاریگەری |
| نەرێنی | پێکهاتەی دانانی پارە | b- | پارەدارکردن و نەختینەیی |
| کشێنراوەتەوە | کەمبوونەوەی پرۆفایلی گشتی بازرگانی و پێوەرە داراییەکان | ccc+ | هەڵسەنگاندنی توانای گونجان |
شایەنی باسە کە بەپێی بودجەی فیداراڵی عێراق لە ساڵی (٢٠٢٤)دا، دوو قیست هەیە بۆ هەژماری بانکی بازرگانی عێراق لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە ڕەنگدانەوەی تەڵەی نەختینەیە و بەرەو دابەزین ڕۆشتووە. یەکێک لەو قیستانە سوودە کە دەخاتە سەر گواستنەوەی گەنجینەیی لە خەرجییەکانی حکومەت بەپێی یاسای بودجەی ساڵی (٢٠٢٤)، کە بەهای (٢٤.٢) ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە. هەمان بڕگە لە بودجەی فیدراڵی ساڵی (٢٠٢٣)دا نزیکەی (٤٨.٥) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. قیستی دووەم بریتییە لە سوودی گواستنەوەی گەنجینەیی بۆ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بەکۆمەڵ لەگەڵ بانکی ڕەشید و بانکی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) کە بەهای نزیکەی (٩.٨) ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە. هەمان بڕگە لە بودجەی فیدراڵی ساڵی (٢٠٢٣)دا نزیکەی (١٨.٩) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.
بانکی بازرگانی عێراق لە ٪١٠٠ بانکێکی حکومیە و لەلایەن دەوڵەتەوە خاوەندارێتی دەکرێت و لە تەمووزی ساڵی (٢٠٠٣) وە کاردەکات بە ئامانجی ئاسانکاریکردن لە بازرگانی داراییدا، و ٢٠%ی پشکی بازاڕی لە کەرتی بانکیدا کۆنترۆڵ کردووە. بەو پێیەی بانکی بازرگانی عێراق بانکێکی دەوڵەتە، ڕەنگدانەوەی بەرزی و نزمییەکانی داهاتی نیشتمانییە. پێدانی سوود لەلایەن بانکەکەوە لە کاتی خۆیدا نییە، بۆیە بانکەکە بە مەترسیدار دادەنرێت لە ڕووی داراییەوە. بەهۆی ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکانەوە و حکومەت پێویستی بە باشتر بەڕێوەبردنی پارەی گشتی هەیە لە بانکەکەدا.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوە نییە کە ئایا ئەم بانکە پاڵپشتی پڕۆژەی "هەژماری من" دەکات بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی گشتی لە هەرێمی کوردستاندا یاخود نا، بەڵام ئایا ئەم بانکە لەڕووی داراییەوە سەلامەتە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی؟ پێدەچێت، وەک هەندێک لە بەڵگەکان ئاماژەی پێدەکەن، کە حکومەتی عێراق هەوڵدەدات یارمەتی بانکی بازرگانی عێراقی بدات لە بەرزکردنەوەی متمانە و هەڵسەنگاندنەکانی پەیوەست بەم بانکە بۆ ئاستێکی قبوڵکراو، بۆیە لە هەمان کاتدا بانکەکە بەکاردەهێنێت بۆ ئاسانکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی لە هەرێمی کوردستاندا.
بۆ دەستکەوتنی سەرچاوەکانی ئەم توێژینەوەیە سەردانی ماڵپەڕی ئینگلیزی ئینۆڤەیت بکەن لێرە