
ڕێکخراوی ناتۆ نوێنەرایەتییەکی کاریگەر و بەنرخی هەیە لە عێراقدا لە ڕێگەی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوەکەوە کە بە (NMI) ناسراوە. بوونی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراقدا لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراقییە و وەک ئامڕازێکی گرنگی ڕاوێژکاری وڵاتدا کاردەکات. زۆرینەی ئەرکەکانی نوێنەرایەتی ناتۆ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقدایە، وە لەم دوایانەشدا ژمارەیەک دامەزراوەی ناو وەزارتی ناوخۆی عێراق بانگهێشتی ئەرکی ناتۆیان کرد بە مەبەستی هاوکاریکردنیان لە چوارچێوەی ڕۆڵە ڕاوێژکاریەکەیان. ئەرکی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراقدا تەنها لە بەغدادی پایتەخت بوونی هەیە و لە دەرەوەی ئەو سنوورەدا هیچ بوونێکی دیکەی نییە.
محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە بەردەوامی کاری کردووە لەسەر کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عێراقدا. بۆ ئەم مەبەستە، سودانی ژمارەیەک هەنگاوی کرداری گرتەبەر لە ماوەکانی ڕابردوودا. لە مانگی ئابی (٢٠٢٣)دا، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری، سابت عەباسی، سەردانی واشنتنی پایتەختی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کرد بە ئامانجی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پێنتاگۆن و تاوتوێکردنی پرۆسەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقدا.
بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی لەلایەن پەرلەمانەوە پێی بەخشراوە، سەرۆک وەزیران سودانی بەرپرسە لە چاودێری کردنی پرۆسەی کۆتای هێنان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و داڕشتنی پلانێک بە ئامانجی پێناسەکردنی چوارچێوەی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆ شکستپێهێنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش. لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبیدا، سودانی جەختی لەوەکردەوە کە عێراق چیدی پێویستی بەو ڕاوێژکارانە نییە کە لە ژێر چەتری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدان، بەڵکوو ئەوەی عێراق دەیەوێت برتیە لە ڕێککەوتنێکی ستراتیجی لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیاریکراودا.
نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراقدا ڕووبەڕووی هیچ داواکارییەک نەبۆتەوە بەمەبەستی کشانەوەی لەو وڵاتەدا و کۆتایی هێنان بە ئەرکەکەی، ئەرکی ناتۆ لە عێراقدا ڕوونە و خاوەن پێگەیەکی کاریگەرە بۆ بەردەوامی دان بە هاوبەشییەکانی کە لەگەڵ کەرتی/سێکتەری ئاسایشی عێراقدا بوونی هەیە. نێردەی ناتۆ لە عێراقدا لە ئەرکی ڕاوێژکاری بەردەوامە بە مەبەستی کاری پیکەوەیی و بنیاتنانی ئامانجی درێژخایەن لەگەڵ عێراقدا.
ئەم چاوپێککەوتنە تایبەتە لەگەڵ باڵوێزی ناتۆ لە عێراق و خاتوو جولیەت گەندی وەڵامدەرەوەی هەر گومانێکە یاخود پرسیارێکە سەبارەت بە ڕۆڵی نێردەی ناتۆ لە عێراقدا، دەربارەی ئەرک و سروشتی پەیوەندییەکانی ناتۆ لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی کە لە عێراقدا کاری لەگەڵدا دەکەن.
باڵوێز جولیەت گەندی لەیەککاتدا ژمارەیەک بەرپرسیارێتی جیاوازی هەڵگرتووە و چەندین ڕۆڵی جیاواز دەگێڕێت، بۆ هەر بەرپرسیارییەتییەک کە هەیەتی توانیوویەتی بە یەکسانی ماف و سەرنجی خۆی بدات بە سەرجەمیان. باڵوێز گەندی بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە باس لە ئەرکەکانی پێشووی دەکات و هەمان حەز و خۆشەویستی خۆی پیادەکردووە لە ئەرکەکانی ئێستایدا. وەکوو باڵوێزی نێردەی ناتۆ لە عێراقدا، ئەرکی ئەم خانمە لە نوێنەرایەتیکردنی ناتۆ لە بەغداد بە شێوازێکی باش وەسفکراوە.
باڵوێز گەندی، وەک دیپلۆماتکارێکی باڵای کەنەدی، توانیوویەتی باڵانسی پیشەکەی بکات، هەم وەک ئەوەی کە ڕۆڵێکی باڵای مەدەنی دەگێرێت لە بەغداد و لەگەڵ ئەو لایەنە سەربازییەی کە لەگەڵ نێردەی ناتۆ لە عێراقدا هاوبەشی پێدەکات. باڵوێز گەندی حەز دەکات پەیامی نێردەی ناتۆ لە عێراقدا بگەیەنێتە کەس و دامەزراوە گونجاوەکان، دەرفەتی وەڵامدانەوەی هەندێک لەو پرسیارانەی پێداین سەبارەت بە نێردەی ناتۆ لە عێراقدا و ئەرک و سنوری کارەکانیان، بە تایبەتی لەو ڕۆڵەی کە باڵوێز گەندی هەیەتی وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان، نوێنەرایەتیکردن و گەیاندن لە چوارچێوەی ئەرکەکەیدا.
لەگەڵ هەریەک لە باڵوێز گەندی و پێشکار (مقدم) دکتۆر جان کۆمین، لێپرسراوی کاروباری گشتی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق، لە هۆتێڵ ڕۆتانا بابیلۆن لە شاری بەغداد کۆبووینەوە.
پێشتر، لە مانگی نیسانی (٢٠٢٤)دا، iNNOV8 چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ فەرماندەی پێشووی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق، لیوا خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئاگوێرۆ مارتینێز ئەنجامدابوو، بۆیە شارەزاییەکی باشمان هەبوو دەربارەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراقدا و ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوە، مۆدێلی کارەکانیان و ستراتیجە درێژخایەنەکانیان. بۆیە، ئێمە ڕاست خۆمان خستە ناو ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەمان لەگەڵ باڵیۆز گەندی.

خاتوو جولیەت گەندی، دیپلۆماتکارێکی کەنەدییە و ئەزموونی زیاتر لە (٢٠) ساڵی هەیە لە بواری سیاسەتی دەرەوە، حکومڕانی و چاکسازی سێکتەری ئەمنیدا. پێشتر کاری بۆ حکومەتی کەنەدا کردووە، وەک وەزارەتی بەرگری و دەرەوە و ئۆفیسی سەرۆک وەزیران خزمەتی کردووە و ئەرکی لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکاندا وەرگرتووە. لە مانگی ئابی ٢٠٢٤دا وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان و نوێنەرایەتیکردن و گەیاندن لەناو نوێنەرایەتی ناتۆ عێراقدا دەستنیشانکرا.
دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە قوتابخانەی نۆرمان پاتەرسۆن بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە ئۆتاوای کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٣، خاتوو گەندی لە پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێریتریا لەسەر چالاکیی مین کاردەکات. پاشان لە ساڵی (٢٠٠٤)دا وەک ڕاوێژکار پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری نیشتمانی کەنەدا کردووە، لە بارەگای سەربازی-مەدەنی یەکگرتووی کەنەدا کە تایبەتە بە سیاسەتی ناتۆ و داماڵینی چەک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و کاروباری پەرلەمانی. دواتر، ئەرکی نوێنەرایەتی هەمیشەیی کەنەدای پێسپێردراوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک و وەک ڕاوێژکارێک بۆ دانوستانەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە.
خاتوو گەندی لە ساڵی (٢٠٠٨)دا پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کردووە، وەک ڕاوێژکار و لە خزمەتگوزاری مەدەنی نیوزلەندا (٢٠١٢-٢٠١٣) کاری کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دوای بوومەلەرزە ناودارەکەی کرایستچەرچ، لە نیوزلەندا.
خاتوو گەندی، لە ساڵی (٢٠١٧)دا دووبارە پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کردەوە. لە ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٣) وەک سەرۆکی یەکەی پەیوەندی یەکێتی ئەفریقا لە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ئەدیس ئەبابا لە ئەسیوپیا کاری کردووە.
خاتوو گەندی لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە NMI کرد وەک جێگری سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی پرۆگرامی تایبەتمەند، و لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ وەک بەڕێوەبەری پەیوەندی ستراتیژی، نوێنەرایەتی و گەیاندنی NMI دەستنیشانکرا.
خاتوو گەندی وەرگری مەدالیای خزمەتگوزاری ئاشتیپارێزی کەنەدا و خەڵاتی بەناوبانگی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کەنەدا بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و بەرنامەیە.
باڵوێز گەندی: نەخێر، من دەڵێم زۆر لەوە یەکگرتووترە. هەروەها NMI ڕاوێژکاری مەدەنی هەیە کە هەرگیز یەکپۆشییان (واتە جلوبەرگی سەربازیی) لەبەر نەکردووە بەڵام شارەزان لە بوارەکانیاندا. ئێمە زۆر کەسی مەدەنی وەک خۆممان هەیە کە لە وەزارەتەکانی بەرگری و دامەزراوە جیاوازەکانی وڵاتەکانیان خزمەتیان کردووە. وە ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ قسەکەرەکانمان لە کەرتی ئاسایشی عێراقەوە کاردەکەین بۆ پلاندانان.
باڵوێز گەندی: ئێمە بە پلەی یەکەم لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی عێراقدا کاردەکەین. وە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە، ئەرکەکەمان فراوانتر بوو بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریش پێشکەش بە پۆلیسی فیدراڵی عێراق، و پێکهاتەکانی دیکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بکەین.
باڵوێز گەندی: ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ دامەزراوە و هێزە جیاوازە ئەمنییەکانی عێراقدا هەیە کە ڕاوێژیان پێدەدەین. ستافی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق پێش گەیشتنیان بە هەر ئەرکێک ڕاهێنان ئەنجام دەدەن بە مەبەستی دڵنیابوون لە گواستنەوەی بێ کێشەی کارمەندەکان کاتێک گۆڕانکاری ڕوودەدات. دیارە ڕادەستکردنەوە لە ڕاوێژکارێکەوە، یان تیمێکی ڕاوێژکارەوە بۆ ڕاوێژکارێکی دیکە، پرۆسەیەکی سروشتییە لە ئەرکەکەدا. بەڵام هیچ ڕاوێژکارێک بەبێ ڕاهێنان و پێشینەی مێژوویی و ناساندنی وردی ئەرکەکە ناگاتە ئەم شوێنە. چەند ساڵێکە لێرە بوون و توانای پێشکەشکردنی ئەو پشتگیرییە بۆ ستافەکە و هەبوونی پەیوەندییەکی باشی کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان، هەندێک لەو خاڵە بەهێزانەن کە نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراقدا هەیەتی. وە لەبەر ئەوەی ئێمە ساڵانێکە لە نزیکەوە کار لەگەڵ وەزارەتی بەرگریدا دەکەین، پێموانییە گەشتکردن بە سروشتی کارەکانمان قورس بێت.
ئێمە تیمێکی نایابی وەرگێڕمان هەیە کە یارمەتیدەرن بۆ دابینکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام. بۆ ئێمە بە هەمان شێوە گرنگە ئەو جۆرە بەردەوامییە دابین بکەین، چونکە بەبێ ئەوە، بۆ هاوکارەکانمان قورس دەبێت کە هەر شەش مانگ جارێک، یان هەموو ساڵێک، مامەڵە لەگەڵ کەسانێکی نوێدا بکەن، کە ئاشنا نییە بە سیستەمەکە. کەواتە، گەیشتن بە ئێرە و ئامادەکاری بۆ ئەرکەکە بە هەموو شێوەیەک، بەشێکە لە بەرپرسیارێتی ئێمەش.

باڵوێز گەندی: ئەمە بەشێک نییە لە ئەرکی ئێمە و بەشێک نییە لە ڕۆڵی ڕاوێژکاری و بنیاتنانی تواناکان. نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق ئەرکێکی ڕاوێژکاری ناجەنگییانەی هەیە و ئەرکی ئێمە بە ڕوونی بەو شێوازەیە کە دانراوە. ئەرکی ئێمە پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ و هەروەها پۆلیسی فیدراڵیەوە هەیە لە سەرانسەری بەغداد. لە ڕووی کارەکانمانەوە و لە ڕووی جوگرافییەوە لە بەغدادین.
باڵوێز گەندی: ئێمە چوارچێوەیەکی کاری باشمان هەیە کە زۆر بە باشی دیاری کراوە و لەسەر بنەمای ئەوەش تەنها پەیوەندیمان لەگەڵ دامەزراوە تایبەتەکانی عێراق هەیە، بەتایبەتی وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی عێراق. هەوڵێکی هاوبەشی باشی تێدا پێناسەکراوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی پشتگیری ڕاوێژکاری بۆ ئەم دامەزراوانە.
ڕەنگە کارەکانمان ئەوەندە فراوان نەبێت کە چاوەڕێی بکرێت، بەڵام ئەوەی هەمانە پەیوەندییەکی نزیکە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق لە ساڵی (٢٠١٨)ەوە.
باڵوێز گەندی: من باوەڕم وایە کە نوێنەرایەتی ناتۆ ئەوەندە ساڵە لێرەیە کە زۆر بەباشی عێراقییەکان لە ئێمە تێگەیشتوون کە ئێمە کێین. ناتۆ بە توندی لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا کاردەکات و دەتوانێت ستافی (٣٢) ئەندامی ناتۆ و وڵاتانی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هەبێت، وەک ئوسترالیا و نەمسا. ئێمە فرەنەتەوەین و پێموایە لەم خاڵەدا ستافمان هەیە لە (٢٩) وڵات لە کۆی (٣٢) هاوپەیمانی ناتۆدا، و هاوبەشیی لەگەڵ ئوسترالیا و نەمسا، لێرە لە بەغداد. بۆیە، پێموایە ئێمە زۆر باش ناسراوین، و هاوبەشەکانمان بە تەواوی دەزانن ئێمە کێین. سەرەڕای ئەوەش،زۆر بە باشی تێگەشتوون لە ئەرکەکانمان و بە باشی دامەزراوە. ئەمانە پەیوەندییەکی درێژخایەنن کە ساڵانێکە بەردەوامن. کەواتە، پێموانییە هیچ ناڕوونییەک هەبێت سەبارەت بە نوێنەرایەتی ناتۆ و ئەرکەکەی.
باڵوێز گەندی: ئەرکی ئێمە زۆر جیاوازە. ئەوەی ئێمە کاری لەسەر دەکەین چاکسازی درێژخایەنی کەرتی ئاسایشە، و ئامانجی درێژخایەنمان هەیە (LTO) کە بەرنامەی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و پەروەردە لەخۆدەگرێت. وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، ئێمە لە سەرانسەری بەغداد کار دەکەین. هەموو ئەو کارانەی کە ئێمە ئەنجامی دەدەین، لەسەر پشتگیریکردنی چاکسازی درێژخایەنی کەرتی ئاسایشە؛ بابەتەکانی وەک پلاندانان و بودجەی بەرگری، مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، ڕاوێژکاری وەزاری، پەروەردەی ئاسایشی پیشەیی. ئەوان بنەمای بنیاتنانی ئەرکەکەمانن.
باڵوێز گەندی: ئەمە پرسیارێکی قورس دەبێت بۆ من کە وەڵامی بدەمەوە. ئەوەی من دەیڵێم ئەوەیە کە ئێمە بوارەکانی ڕاوێژکاری جیاوازمان هەیە کە پێکەوە لەسەری ڕێکدەکەوین. باسێکی بەردەوام هەیە لەسەر ئەوەی کە بەرپرسیارێتی نێوەندگیرەکانمان چییە، ئەوە چییە کە بیری لێدەکەنەوە، لێی دەکۆڵینەوە، یان ڕەنگە تەنانەت سەیری گۆڕانکاریش بکەین و دواتر ئەوە لە ڕاستیدا هانمان دەدات سەیری ئەوە بکەین کە دەتوانرێت چی بکرێت، بژاردەکانمان چین لەو ناوچانەدا، و ڕەنگە هەندێک لەو شتانە چی بن کە دەتوانن یارمەتیدەربن لە پلاندانانی هاوبەش لە هەندێک بواردا و دۆزینەوەی ئامانج و بوارەکانی هاوکاری.

باڵوێز گەندی: ئێمە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لێرەین. هەموو شتێک کە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین، بەهۆی داواکارییەکانیان و پێداویستییەکانی ئەوانەوەیە. ئێمە شتەکان زاڵ ناکەین بە ڕەهایی، ئەو هاوبەشییەی هەمانە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی دەمانەوێت لە مەودایەکەی درێژخایەندا بیکەین، و بۆ ئەوەی هاوبەشییەکە بەردەوام بێت. ئەگەر پلانەکان هی ئێمە بوایە نەک هی نێوەندگیرەکانمان، ئەوا پرۆسەکە بەردەوام نەدەبوو و مانای نەدەبوو. پێویستە لەلایەن سەرەتا ئەوانەوە پێناسە بکرێت بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین پشتگیریان بکەین و بتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن. ئەمەیە کە ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بیکەین.
باڵوێز گەندی: ئەرکی ئێمە لەلایەن ئەنجومەنی باکووری ئەتڵەسیەوە (ڕێکخراوی ناتۆ) دانراوە بۆمان و دەزانم لیوا ئەگوێرۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لەوە کردووە کە پرۆسەی بڕیاردانی ناتۆ چۆن کاردەکات. ئەرکی نێردەی ناتۆ دانراوە. جارێکی تر باس لەسەر گۆڕینی پەیڕەو و پرۆگرامی ئەرکی ناتۆ نییە. بۆ دووپاتکردنەوە، ئێمە لێرەین چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا دەکەین. ئەرکی ئێمە جۆرێکی زۆر جیاوازە لە کار، و ئەرکێکی زۆر جیاوازە. حکومەتی عێراق زۆر بە وردی و بە ڕوونی لە جیاوازی نێوان پەیڕەو و پرۆگرامی ئێمە و ئەوانەی قەوارەکانی دیکە تێدەگات. ئەو پەیامەی کە بە ئێمە گەشتووەوە ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێت بەردەوام بین لەو کارەی کە ئەنجامی دەدەین، ئێمەش بەنیازین بەردەوام بین لەو ڕۆڵە. ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوتا عێراقییەکانمان بەرەو سەرکەوتنیان لەو بوارانەی کە پێکەوە پێناسەیان دەکەین لە ڕێگەی بنیاتنانی توانا درێژخایەنەکانمانەوە و ئەوە پلانەکەیە بۆ ئێستا.
باڵوێز گەندی: ڕاگەیاندنێکمان بینی سەبارەت بە کردنەوەی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ناتۆ لە ئوردن. ناتۆ هاوبەشی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە و هەندێکجاریش نووسینگەی پەیوەندی هەیە بۆ ئەوەی پشتگیری لە کارەکانی ئەم هاوبەشییانە بکات. بەڵام نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق تەواو جیاوازە لە نوسینگەیەکی پەیوەندی. نووسینگەکانی پەیوەندی ناتۆ لەوێدان بۆ پشتگیریکردنی ناتۆ و وڵاتەکە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن. بە دڵنیاییەوە، هەرکاتێک ئەوان (نووسینگەی پەیوەندییەکان لە عەممان) بکرێتەوە، پێمخۆش دەبێت بزانم چی دەکەن.
باڵوێز گەندی: یەکێک لە گرنگترین شتەکان بۆ ئێمە دامەزراندنی کارمەندە، توانای هەبوونی ڕاوێژکاری گونجاو لێرە لە ئەرکەکەدا کە شارەزایی دروستیان هەبێت بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی حکومەتی عێراق دابین بکرێت. توانای پێشکەشکردنی پشتگیری لە بوارە دیاریکراوەکانی کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پێشینەی کارەکانە بۆ ئێمە. وە خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم کە دەتوانین ڕاوێژکاری کوالیتی بەرزمان هەبێت کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ هاوبەشەکانمان پێکەوە کار بکەن. ئەوە گرنگترین دەستکەوتە بۆ ئێمە. پێم وایە ناتۆ بە پێکهاتەیەکی گرنگ و بەردێکی بناغەی هاوبەشی عێراق دەبینێت. من ناتوانم قسە لەسەر وردەکارییەکانی گرنگیدانی ناتۆ لەسەر شوێنەکانی دیکە بکەم.
باڵوێز گەندی: ئێمە پەیوەندی کارکردنمان لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا هەیە، و بە تایبەتی پەیوەندیمان لەگەڵ نوێنەرایەتی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا (EUAM) لە عێراق هەیە. ئێمە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵیان کاردەکەین. هەندێک جار بە پێشکەشکردنی خولەکان و هاوکاریکردن لە بەرنامەی جۆراوجۆردا پشتگیری یەکتر دەکەین. لە چەند مانگی ڕابردوودا دوو وۆرک شۆپی هاوبەشمان پێشکەش بە وەزارەتی بەرگری کرد، سەبارەت بە شەفافیەت و لێپرسینەوە، و سەبارەت بە پزیشکی دادوەری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
باڵوێز گەندی: یەکێک لە ئامانجە درێژخایەنەکانمان لەسەر ژنان و ئاشتی و ئاسایشە، بە تایبەتی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق. لەوێ لەگەڵ بەشی کاروباری ژنان کاردەکەین. بۆ ئەم ئامانجە درێژخایەنە، چەند شتێک هەیە کە ئێمە سەیری دەکەین؛ یەکێک لەوانە پلانی کارکردنی نیشتمانیی عێراقە سەبارەت بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش. هەروەها بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش (WPS) هەیە کە ٢٤ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە و ئێستا بەشێکە لە کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان. وڵاتان دەتوانن پلانی کارکردنی نیشتمانی خۆیان دروست بکەن. عێراق لە پرۆسەی داڕشتنی سێیەمین پلانی نیشتمانیی خۆیدایە (NAP). ئەوان بەنیازن لە ساڵی ٢٠٢٥ بەدواوە ئەم پلانە جێبەجێ بکەن. کەواتە، بە دڵنیاییەوە ئێمە توخمەکان لە دەوری بەشداریکردنی ژنان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا دەبینین. زۆر جێگای سەرنجە کە ستراتیجی چاکسازی لە کەرتی ئەمنی عێراقیشدا داوای بەهێزکردنی ژنان دەکات بۆ کارکردن لە دامودەزگاکانی کەرتی ئەمنیدا. کەواتە ئەوانە ئەو ئامانجانەن کە حکومەتی عێراق بۆ خۆی داناوە بۆ قسەکردن لەگەڵ ژنان لە کەرتی ئەمنیدا، کە دواتر هاوتەریب دەبێت لەگەڵ یەکێک لە ئامانجە درێژخایەنەکانمان. ئێمە وۆرک شۆپ لەسەر ژنان، ئاشتی و ئاسایش پێشکەش دەکەین و مەبەست لێی پەرەپێدانی هۆشیارییە سەبارەت بە کارنامەی ژنان و ئاسایش، و بەردی بناغەی ئەوەش داننانە بە کاریگەریی ناکۆکییەکان لەسەر ژنان و کچان. جگە لەوەش، زۆر گرنگە لە کاریگەریی ناکۆکییەکان لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا تێبگەین و ڕێگە بە خەڵک بدەین بیر لەوە بکەنەوە کە ئەوە بۆ ڕۆڵەکانیان چی دەگەیەنێت.
وە لە ڕووی ژنانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە ڕۆڵی مەدەنیدا، هەر کارێک لەوێ بیکەین لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە دەبزوێنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ستراتیجی چاکسازی کەرتی ئاسایش چی دەڵێت دەربارەی ژنان لە دامەزراوە ئەمنییەکان. هەر شتێک کە بیکەین لەلایەن نێوەندگیرەکانمانەوە هاندەدرێت.
باڵوێز گەندی: نازانم دەتوانم وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە یان نا. بەڵام دەتوانم بڵێم کە ژنان لە ڕۆڵی مەدەنیدا هەن و ئەوە شتێکی گرنگە. لە ڕووی ئەوەی کە هێزەکانی عێراق چۆن لە ژنان دەڕوانن لە بواری سەربازیدا، دەبێت لەو بارەیەوە پرسیار لە خۆیان بکەیت.
باڵوێز گەندی: پێموایە گەورەترین گۆڕانکاری لەدوای دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرماندەی پێشوو ئەو کارەیە کە لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئەنجامی دەدەین. لەو ڕووەوە چوار ئامانجی درێژخایەنمان هەیە. ئەم بوارەی کارکردن ئەوەندە گەورە نابێت کە ئێمە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی عێراق دەیکەین. بەڵام ئێمە کار لەسەر پێناسەکردنی ئەو چوار بوارە دەکەین کە کاریان لەسەر بکەین. واتە جگە لە ڕاوێژکاری سەربازی و مەدەنی ئێمە ڕاوێژکاری پۆلیسیشمان لە بەرنامەدا هەیە. لە ئێستادا سەرنجی نوێنەرایەتی ناتۆ لەسەر ئەوەیە کە بەردەوام بین لەوەی کە ئێمە کردوومانە، و ئەوەی داوامان لێکراوە بیکەین.
باڵوێز گەندی: بێگومان. ئەمەش بەشێکە لە ئامانجە درێژخایەنەکان. کاری ڕاوێژکاری لێرە لە بەغداد بەڕێوە دەچێت و بەڕاستی شانازی بەوەوە دەکەین. بێگومان ئێمە جارجار پسپۆڕان لە دەرەوەی ئەرکەکەمان دەهێنین بۆ ئەوەی ڕاوێژی چڕتر پێشکەش بکەین، ڕەنگە بۆ نموونە وۆرک شۆپێک پێشکەش بکەین. بەڵام بنکەی سەرەکیمان لە ڕووی ڕۆڵی ڕاوێژکاریمانەوە لێرە لە بەغدادە.
ئێمە هەموو ئامڕازێک بەکاردەهێنین کە هەمانە بۆ ئەوەی باشترین پشتگیری پێشکەش بکەین کە لە تواناماندا بێت. بەڵام ناوەڕۆکی ئەو ئەرکەیە کە لێرەدایە، و ئەو کارەی ئێمە لە بەغداد ئەنجامی دەدەین. ئێمە تیمێکی ڕاوێژکاری زۆر دڵسۆزمان هەیە کە دەست بە دەست لەگەڵ هاوبەش و نێوەندگیرەکانیاندا کاردەکەن و ئێمە ئەمە زۆر بە جددی وەردەگرین. ئەمە کارێکی گرنگە؛ ئەمە بەرپرسیارێتییەکی گرنگە.