کێشە و ئاڵنگارییەکانی ژاوەژاوی دەنگی لە هەرێـمی کوردستان

لە لایەن شەن محەمەد 04/06/2026

ژاوەژاوی دەنگی کێشەیەکی تەندروستی ژینگەیی دیارە لە هەرێمی کوردستان وە بەپێی پێویست چاودێری نەکراوە بۆ چارەسەرکردنی. گەورەترین بۆشایی کە لە ئێستادا هەرێم پێیدا دەڕوات ئەوەیە کە یاسایەکی ئاشکرای بڵاوکراوەیی نییە که ئاماژە بە ڕێژەی دەنگەکان بکات و چاودێری بکرێت. ئەم توێژینەوەیە دیاری دەکات کێشەکە چییە و چۆن چارەسەر بکرێت.

ئایا کێشەکە چەند گەورەیە؟

  • لە زاخۆ، ژاوەژاویی دەنگی لە ڕێگاکان گەیشتووەتە ٩٦.١ دێسیبێل — ئەمەش زیاترە لە ئاستی ئاسایی.
  • لە دهۆک، ژاوەژاوی دەنگی دەگاتە ئاستی٧٤.٨٦ دێسیبێل تەنگا لە ڕووبەری ٥٠ مەتر وە بەتایبەت شوێنە بازرگانییەکان.
  • سێ سەرچاوەی ژاوەژاوی دەنگی: ترافیکی سەیارە، مۆلیدەکان ، و شوێنه بازرگانیەکانی تێکەڵ لە نزیکی شوێنه گشتیەکان.
  • لە ساڵی ٢٠٢١، ئۆفیسی ئامارەکانی هەرێمی کوردستان (KRSO) ٣,١٠٨ ژێنەراتەری تایبەتی تۆمار کرد که نزیکەی ٨,٠٠٠ کارمەندیان تێدایە.

کێشەی سەرەکی نەبوونی یاسا نییە، کێشەکە ئەوەیە که ئاستی دەنگی ڕێگەپێدراو بە ئاشکرا بڵاو نەکراوەتەوە، نەبوونی چاودێری ئاشکرا، و نەبوونی کاری یەکگرتووی نێوان ئیدارەکان.

یاساکان چی دەڵێن؟ فیدراڵ لە بەرامبەر هەرێم

یاسای فیدراڵی عێراق ژمارە ٤١ی ساڵی ٢٠١٥ ئاستی دیاریکراوی دەنگی ڕێگەپێدراو دابین دەکات بۆ هەر شوێنێک:

  • نەخۆشخانە و شوێنی گشتی: ٥٠ دێسیبێل (ڕۆژ) / ٤٠ دێسیبێل (شەو)
  • ناوچەی نیشتەجێبوون: ٦٠ دێسیبێل (ڕۆژ) / ٥٠ دێسیبێل (شەو)
  • قوتابخانە و زانکۆ: ٥٥ دێسیبێل (ڕۆژ) / ٤٥ دێسیبێل (شەو)
  • ناوچەی بازرگانی و خزمەتگوزاری: ٦٥ دێسیبێل (ڕۆژ) / ٦٠ دێسیبێل (شەو)

یاسای هەرێمی کوردستان (یاسا ژمارە ٨ی ٢٠٠٨ و ژمارە ٣ی ٢٠١٠) سەربەخۆیی تایبەتی ژینگەیی هەیە و دەسەڵاتی دابینکردنی ئاستی دەنگی ڕێگەپێدراویان هەیە بەڵام تاکو ئێستا هیچ ئاستی ژمارەیی ئاشکرا بڵاو نەکراوەتەوە وە لە یاسایی ژینگەیی هیچ ئاماژەیەک بە ژاوەژاوی دەنگی نەدراوە لە کاتیكدا یاسایی فیدراڵی ئێراق زۆر بە ڕوونی و وردی بڵاوکراوەتەوە.

مۆلیدەکان: یاسای ژینگەیی

لە ساڵی ٢٠٢٥، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد که مۆلیدە تایبەتەکان سەرەکیترین سەرچاوەی ژاوەژاویی دەنگین لە هەرێم، و پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کۆتاییهێنانی ئەم کێشەیە کارکردنیان دەستپێکردووە. نزیکەی ٨,٠٠٠ کارمەند لەم بواردا کار دەکەن. ئەمەش واتایەکی ڕوونی هەیە: گۆڕینی مۆلیدەکان پێویستی بە پلانی یەکگرتوو هەیە بۆ دابینکردنی دەرفەتی کار تێیدا چونکە بە نەمانی مۆلیدەکان کار لە خاوەن مۆلیدەکان کەم دەبێتەوە و پێویستە ئەم یەکخستنەوەیە لەبەرچاو بگیرێت نەک تەنها پرۆژەیەکی تەکنیکی.

پێشنیارەکان

کورت- مەودا

  • ئاستی دەنگی ڕێگەپێدراو بڵاوبکەرەوە: دیارییکردنی بەڵگەنامەی ئاشکرا وپیوانی چەندێتی دێسیبێلی ڕێگەپێدراو لە شوێنە گشتییەکان — نەخۆشخانە، قوتابخانە، گەڕەک...
  • سیستەمی چاودێریی دروست بکرێت: ئامێری پێوانەی دەنگ دابنێیت لە ڕێگاکان، نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، و شوێنه گشتیەکانی سێ پارێزگا. ڕاپۆرتی مانگانەی ئاشکرا دەربکرێت.
  • جێبەجێکردنی یاسا:بەکارهێنانی ئامێری دەنگ بەرز لە ناوچە گشتیەکان سنوورداربکرێت وە کار و کارگەکانی کەدەنگیان زۆرە کاتەکانیان سنوورداربکرێت.
  • کارمەندان : یاسای فیدراڵی کار لەسەر تەندروستی ئەو کارمەندانە کردووە بۆ پاراستنی گوێ و چاودێری پزیشکی. پێویستە هەرێم ئەمە بکات بە بەرنامەیکی پتەو بۆ ئەو کارمەندانەی ڕۆژانە بەر دەنگی بەرز دەکەون.

نەبوونی داتا لەسەر ئەم بابەتانە

ئەم پرسیارانە دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە: هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پەیڕەویی چ ستانداردێکی ژمارەیی دەکات بۆ نەهێشتنی ژاوەژاوی دەنگی ؟ ئایا یاسایەکی تایبەت هەیە لە هەرێم سەبارەت بەژاوەژاوی دەنگی؟ کام ئیدارەیە ئامێری پێوانەی دەنگی هەیە؟ و پڕۆژەی ڕووناکی تا ئێستا چ کاریگەریی لەسەر دەنگ و ژیانی خەڵک هەبووە؟

بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە، سەردانی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت بکە لێرە.

جۆرەکانی ناوەڕۆك: کورتە شیکاریی
بڵاویبکەرەوە لە: