بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانی درۆن

لە لایەن نور عومەر 31/01/2024

پوختەی جێبەجێکار:

بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن لە ئاسمانی عێراقدا، ئاڵەنگاریەکی بەرچاوی بۆ بەرگرییە ئاسمانییەکانی عێراق دروستکردووە. بە سەیرکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەکارهێنانی درۆنی جەنگی لەلایەن گروپە دەوڵەتی و نێودەوڵەتیەکانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەمە ئاڵەنگاریەکی بەرچاوە بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە لە بەرامبەردا حکومەتی ناوەندی عێراق نەیتوانیوە بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەری بکات. عێراق ڕووبەڕووی مەترسی زیاتری پێشێلکردنی ئاسمانی دەبێتەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە، هەروەها لەنێوان ئەمریکا و ئێران. زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆنەکان لەلایەن ئەم گروپانەوە، دەرخەری خاڵی لاوازی عێراقە بە بەراورد بە حکومەتە ناوەندییەکانی دیکە لە ناوچە لە ناوچەی شەڕوململانێ کە درۆن بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن. لە سەردەمی شەڕی درۆندا، عێراق پێویستە پێداچوونەوە بکات بۆ ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی و سەروەریی خۆی دووپات بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەوڵەتان و گرووپە تیرۆریستییەکان و بریکارەکان بکات کە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهێنن.  

پێشەکی

درۆن، یان فڕۆکەی بێ سەرنشین (UAV) لە سەرانسەری جیهاندا تا بێت ناوبانگی پەرەدەستێنێت. بڵاوبوونەوەی درۆنە چەکدارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو توانای چەکداری جیهانی چەند هێندە زیاد کردووە بەبێ ئەوەی پێویستی بە زیادکردنی هێزی سەربازی هەبێت. شەڕی درۆن جێگەی متمانەیە چونکە توانای ئەنجامدانی چاودێری ورد و کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی ئەرکی شەڕکردنی هەیە. هێزە سەربازییە جیهانییەکان پشت بەمە دەبەستن بۆ نیشاندانی ئاستی هێزەکانیان، بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان. لەگەڵ زاڵبوونی درۆنەکان بەسەر ئاسمانەکاندا، زیادبوونی کوشندەیی درۆنەکان دەبێتە دیاردەیەکی مەترسیداری جیهانی. لەگەڵ سەرهەڵدانی بەکارهێنانی درۆن، هەر ناوچەیەک بۆ مەبەستی جیاواز بەکاری دەهێنن. بەکارهێنانی درۆن گۆڕانکاریەکی بەرچاوی لە شێوازی بەشداریکردنی سوپاکان لە ململانێکاندا کردوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشبڕکێیەی کە هەمیشە لە پەرەسەندندایە بۆ بەرەو پێشبردنی تواناکانی شەڕکردنی درۆن. بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانی درۆن لە ئاستی جیهانیدا هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەیی پێشکەوتوویی سەربازی، کە دەوڵەتانی کێبڕکێکار و گروپە چەکدارەکان درۆن لە پێشەنگی توانا سەربازییەکانیان دادەنێن. سەرنج لێرەدا لەسەر شیکردنەوەی هێرشەکانی درۆنە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و بەراوردکردنیان بە ناوچە جیهانییەکانی دیکە. وڵاتانی دراوسێ زۆرجار درۆن بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەکار دەهێنن، ئەمەش نیگەرانی بەردەوام لەبارەی پێشێلکردنی سەروەری لە ئاسمانی عێراقدا دروست دەکات. لە چوارچێوەی ململانێکانی بەرفراوانتردا، جێگیرکردنی درۆن لە ئاسمانی عێراق نیگەرانییەکی بەرچاو لەبارەی ئەگەری کوشتنی بێ مۆڵەتیانەوە دروست دەکات. ئەم بەکارهێنانی درۆنانە نوێنەرایەتی سەردەمێکی نوێی شەڕ دەکەن، بەتایبەتی لە عێراقدا - نەتەوەیەک کە  خاوەنی چەندین ئایدۆلۆجی جیاوازی هەیە و توانای بەرگری سنوورداری هەیە بەرامبەر بەم جۆری هێرشانە. 

ئەم پوختەیە چالاکییەکانی درۆن لە ئاسمانی عێراقدا بەراورد دەکات بە ئەو چالاکییانەی کە لە ناوچە لە ناوچەکانی شەڕوململانێی دیکەدا هەن بۆ تێگەیشتن لە ڕێژەی دووبارەبوونەوەو و کاریگەریی هێرشەکانی درۆن. مەترسی ئەگەری زیادبوونی ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، کە لایەنە جیاوازەکان لە ڕێگەی بریکاری لەسەر دەسەڵات دەکەن. ئەمە پرسێکی بەرچاوە کە عێراقی نائارام کردووە، بەتایبەتی بەهۆی زیادبوونی رێژەی ڕوودانی هێرشە درۆنییەکان لەم ساڵانەی دواییدا. 

درۆن چییە؟ 

درۆن بریتییە لە هەر فڕۆکەیەکی بێ سەرنشین (UAV) کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ڕێگەی سۆفتوێر یان لە رێگەی وەرگرتنی فەرمانەکان لە فڕۆکەوانێکەوە لە دوورەوە کاردەکات. زۆرجار درۆن بۆ دوو جۆر جیا دەکرێنەوە: مەدەنی و سەربازی. لە کاتێکدا درۆنی مەدەنی بۆ گەیاندنی کاڵا و کات بەسەربردن بەکاردەهێنرێت، درۆنی سەربازی بۆ ئەرکی سیخوڕی و هێرشکردنە سەر دوژمن بەکاردەهێنرێت.

پێویستە چی بزانیت دەربارەی درۆنی سەربازی؟ 

درۆنە سەربازییەکان سەلماندوویانە کە ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕن لە جەنگی مۆدێرندا. لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی کارامەیی و ئۆتۆنۆمی، درۆنە سەربازییەکان دەتوانن لە بەرەکانی جەنگی ئەلکترۆنیدا چەندین ئەرکی جیاواز ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی ژیانی مرۆڤ بخەنە مەترسییەوە. ئەم ئەرکانە بریتین لە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، ئەنجامدانی چاودێری، ئەنجامدانی کوشتنی بە ئامانجگیراو، بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی سایکۆلۆژی، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن و گەیاندنی کاڵا.. تواناکانی درۆنە چەکدارەکانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی داهێنانەکانی وەک تەکنەلۆجیای  کۆنتڕۆڵکردن لە دوورەوە و سیستەمی کامێرا و دیزاینی فڕۆکەکانەوە بووە، کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پەرەپێدانیان لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا بوونیان نەبووە. سێ جۆری سەرەکی درۆنی سەربازی بەپێی ڕۆڵی تایبەتی خۆیان لە سیخوڕیکردن یان کوشتندا کاردەکەن:

  1. فڕۆکەی شەڕکەری بێ سەرنشین (UCAV) بۆ ئەرکە مەترسیدارەکان دیزاین کراون، کە چەکی وردیان تێدایە بۆ لێدانی کوشندە.
  2. فڕۆکەی سیخوڕی بێ سەرنشین (UAV) بە شاراوەیی لە بەرزاییە بەرزەکاندا کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوچەکانی دوژمن.
  3. ئۆتۆمبێلی زەمینی بێ سەرنشین (UGV) لە زەوییە مەترسیدارەکاندا کاردەکەن، و چەند ئەرکێکی هەیە وەک فڕێدانی بۆمب، سیخوڕی، دابینکردنی پشتگیری لە کاتی شەڕدا و گواستنەوەی کاڵاکان.

پاڵنەری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی درۆنی سەربازی لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بریتییە لە توانای گەیشتن بە ناوچە دوورەکان بە کەمترین بەشداریی مرۆڤەوە، کە پێویستی بە کەمترین کات و وزە و هەوڵ هەیە. بە بەراورد بەو بۆردومانکردنانەی کە جیاوازی ناکەن، لێدانی بە ئامانجگیراو و شەڕی وردبینانە دیارترین جیاوازییە لە ئەرکەکانی درۆنی سەربازیدا.

لە ژینگە ئاڵۆز و چڕەکاندا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ململانێ یان شەڕدا، درۆنە سەربازییەکان ئەرکی تایبەتیان هەیە وەک: 

  • سەرلێتێکدان لە ئامانجەکان بۆ لێدانی ورد 
  • دۆزینەوەی ئامانج لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و چاودێری و سیخوڕی 
  • دۆزینەوەی ماددە کیمیاییەکان و گەیاندنی ئامێرەکان 
  • ئەنجامدانی ئەرکی گەڕان و ڕزگارکردن 

هێرشەکان بۆ سەر عێراق لە سەردەمی شەڕی درۆن

توێژینەوە و پەرەپێدانی درۆنی سەربازی لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمەوە بە شێوەیەکی بەردەوام پێشکەوتووە. هاوشێوەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، بەدەستهێنان و جێگیرکردنی درۆن بۆ مەبەستی سەربازی پاڵنەرێکە بۆ دەوڵەتەکان بۆ ئەوەی بەدواداچوون بە دوای تەکنەلۆجیای  درۆندا بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە سەربازییەکانیان. تواناکانی درۆنی سەربازی گرنگن بۆ هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی سەربازی دەوڵەتێک. ئەو گەلانەی کە سیستەمی پێشکەوتووی درۆنیان هەیە، نەک هەر لەگەڵ ستراتیژییە سەربازییە مۆدێرنەکاندا هاوتەریبن، بەڵکو خۆیان وەک زلهێزێکی سیاسی ناوچەیی و جیهانی دووپات دەکەنەوە. بەپێچەوانەوە، زۆرجار ئەو دەوڵەتانەی کە لە ڕووی تەکنەلۆجیاوە لاوازن ڕووبەڕووی ئیستغلالکردن دەبنەوە لەلایەن دەوڵەتانی پێشکەوتووترەوە کە لەڕێگەی دەستوەردانی سیاسی و هەژموونی ئابووری و یان سەپاندنی باڵادەستی ئایینی و ئایدیۆلۆژی، لاوازییەکانی ئەم دەوڵەتانە دەقۆزنەوە. عێراق نموونەیەکی کلاسیکی ئەم حاڵەتەیە کە لە ژێر کاریگەری تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی وڵاتانی دراوسێ و گروپە میلیشیا سپۆنسەرکراوەکانیان دان. دوابەدوای هێرشی داگیرکاریی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ و ململانێکانی دواتر، لەوانە شەڕی داعش لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٧، عێراق بە بەردەوامی ڕووبەڕووی کێشە بۆتەوە لە ڕاگرتنی ئاسایشی ئاسمانەکانی بە سەلامەتی. هێرشە بەردەوامەکانی درۆنەکان لە ئاسمانی عێراقدا، یەکێکە لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی وڵاتەکە و پێویستە بەپەلە گرنگی پێبدرێت. ئۆپەراسیۆنە کوشندەکانی درۆن کە لەلایەن ئێران و تورکیا و گروپە میلیشیا سپۆنسەرکراوەکان ئەنجام دەدرێن، لاوازییەکی بەرچاوی ئەمنیی دروستکردووە، ئەمەش گومان لەسەر سەروەری ئاسمانی عێراق دروستکردووە. ئەگەر حکومەتی عێراق دان بە جددیەتی ئەم دۆخەدا نەنێت، ئەوا ئەو مەترسییەی درۆن دروستی دەکات، دەتوانێت یەکپارچەیی خودی ئاسمانی عێراق بخاتە مەترسییەوە.

ڕێسا جیهانیەکانی درۆن

لە ئێستادا درۆنە سەربازییەکان چەقی شەڕی مۆدێرن و ژێرخانی ئەمنی دەوڵەتەکان بەهێز دەکات. ئەمەش نەک هەر گەرەنتی مانەوەی ئەم دەوڵەتانە دەکات بەڵکو توانای کوشندەیان پێدەبەخشن بۆ گەیشتن بە خواستە جیۆپۆلیتیکییەکانیان. زیادبوونی بەکارهێنانی درۆنی چەکدار، زیانێکی زۆری بە چوارچێوەی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەیاندووە. پرسیارە یاساییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی درۆنی چەکدار بۆ تیرۆرە بە ئامانجگیراوەکان هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە، بەتایبەتی کاتێک دەوڵەتەکان بۆ دژایەتی کردنی گروپە نادەوڵەتیەکان بەکاریان دەهێنن. یاسایی بوونی هێرشی درۆن لە ژێر یاسای ڕێکخستنی بەکارهێنانی هێزدا (jus ad bellum)، سنوورێک بۆ بەکارهێنانی درۆنی چەکدار لەو شەڕە چەکداریانەی کە نێودەوڵەتیی نین دابین دەکات. سەرەڕای ئەوەش، کۆمپانیا گەورە درۆنییەکان لە شەڕە چەکدارییەکانی پەیوەست بە درۆن، لەناوبردنی ئامانجەکانیان لە پێشینەی یاسا نێودەوڵەتییەکان یان  (opinio juris) دادەنێن. لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە یاساییبوونی هێرشەکانی درۆن، بڵاوبوونەوەی درۆنیش زیاد دەکات. نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر تەنها شەست وڵات تەکنەلۆجیای درۆنیان هەبووە بەڵام لەئێستادا درۆنەکان بەپێی ئامارەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوە لە درۆن لە کۆلێژی بارد، لە زیاتر لە سەد وڵاتدا بوونیان هەیە. سەرەڕای بڵاوبوونەوەیان، ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی ئێستا سەبارەت بە درۆنە چەکدارەکان شکست دەهێنن لە چارەسەرکردنی کردەوەی ئەو دەوڵەتانەی کە بەشدارن لە بەکارهێنانی بەربڵاوی درۆن یان بەکارهێنانیان لە ململانێکاندا. لە ئێستادا درۆنەکان بە سێ رێسای نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبرێن: پەیمانی بازرگانی چەک (ATT)، ڕێکخستنی واسێنار (WA) و ڕژێمی کۆنترۆڵکردنی تەکنەلۆجیای  مووشەک (MTCR)، کە کۆتا دانە لە سەردەمی جەنگی ساردەوە سەری هەڵداوە. کاتێک وڵاتانی وەک چین ستراتیژییەکی هەناردەکردنی سەربەخۆ دەگرنەبەر کە یاسا نێودەوڵەتییە ستانداردەکان پێشێل دەکات یان ڕەتیدەکەنەوە بەشداری ڕژێمی کۆنترۆڵکردنی تەکنەلۆجیای مووشەک (MTCR) بکەن، دەکرێت چوارچێوەی ئاسایشی نێودەوڵەتی مەترسی ناسەقامگیری لەسەربێت. ئەمەش دەتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ بڵاوبوونەوەی درۆنە چەکدارەکان لە دەرەوەی نەتەوە زلهێزە سەربازییەکان، ئەمەش وا دەکات ئاسانتر بگاتە دەست گروپە نادەوڵەتییەکان وەک ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و گروپە یاخیبووەکان.

بازاڕی درۆنی سەربازی

لە ماوەی شیکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٣٠، پێشبینی دەکرێت بازاڕی درۆنی سەربازی بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ١٣.١٪ (CAGR) گەشە بکات ، کە تا ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە ٥٣،٧ ملیار دۆلاری ئەمریکی. ئەمریکا وەک وڵاتی سەرەکی دەمێنێتەوە بۆ کڕینی درۆنی سەربازی چەکدار، لە دوای ئەویش چین، ڕووسیا، هیندستان، ئوسترالیا، میسر، تورکیا، مالیزیا، ئەندەنوسیا و ئیسرائیل دێن.

گەشەپێدەران/بەرهەمهێنەرانی سەرەکی:

٢٠٠٠-٢٠٠٤: ئەمریکا، ئیمارات و ئیسرائیل. 

٢٠٠٥-٢٠٠٩: بەریتانیا، ئیتاڵیا، یۆنان، ئیسپانیا، سوید، سویسرا و فەرەنسا. 

٢٠١٠-٢٠١٤: ئێران، ئەفریقای باشوور، کۆریای باکوور، چین، پاکستان، ڕووسیا و تایوان. 

٢٠١٥-٢٠١٩: ئوردن، کۆریای باشوور، تورکیا، ئەڵمانیا، جۆرجیا، ژاپۆن، هیندستان، ئۆکرانیا، ئوسترالیا، سعودیە، بێلاڕووس و ئەندەنوسیا. 

دابینکەرانی سەرەکی: 

سێ وڵاتی سەرەکی بۆ هەناردەکردنی درۆنی چەکدار بریتین لە ئیسرائیل، ئەمریکا و چین. ئەمریکا درۆنی سەربازیی تەنها بە ئەندامانی ناتۆ دەفرۆشێت، جگە لە هیندستان. 

ئیسرائیل چالاکانە بەشدارە لە فرۆشتنی درۆنی سەربازی بە چەندین وڵات. بەپێی داتابەیسی دامەزراوەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی (SIPRI)، وڵاتەکان بریتین لە ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، بەرازیل، هیندستان، چین، هۆڵەندا، ئازەربایجان و نەیجیریا. 

سیاسەتی هەناردەکردنی کراوەی چین بۆشاییەکانی بازرگانی چەکی درۆنی پڕکردۆتەوە، وەک لە ئۆکرانیا، فەرەنسا، دانیمارک، ڕووسیا، ئەندەنوسیا، ئەڵمانیا، ئیمارات، پاکستان، عێراق، نەیجیریا، ئوردن، سعودیە و ئیسرائیل. 

کڕیارە سەرەکییەکان: 

هاوردەکاری سەرەکی درۆنی چەکداری بریتین لە بەریتانیا، هیندستان، عێراق، سعودیە، ئیمارات، میسر، نەیجیریا، جەزائیر، ئۆکرانیا، قەتەر، فەرەنسا، ئەندەنوسیا، سربیا، و ئازەربایجان. 

شوێنە سەرەکییە جیهانییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن

ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆنی چەکداری لە شوێنە جیۆپۆلیتیکییەکان زیادی کردووە. ململانێ ئاسمانییەکانی ڕۆژانەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئیسرائیل و حەماس، حوسییەکان، ئەمریکا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی دەریای سوور، لایەنێکی دیکەی بۆ ستراتیژییە کوشندەکانی شەڕی ئاسمانی زیاد کردووە. بۆ نموونە، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ سەرنشین لە ئۆکرانیا، پێدەچێت هۆکارێک بووبێت لە بەردەوامبوونی شەڕەکە و تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتویی توانای تەکنەلۆجی ڕووسیا  بە بەراورد بە توانا سەربازییە سنووردارەکانی ئۆکرانیا. ئامانج و ڕێژەی هێرشی درۆن لە شوێنە سەرەکییەکانی جیهان بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. بەڵام بەکارهێنانیان پێناسەی شەڕی توندڕەو زیاتر ئاڵۆز دەکات. سیاسەتی توندوتیژی گەورەتر دەکات و ئەگەری ڕوودانی ململانێ زیاد دەکات. بەدواداچوون بۆ ململانێ جیهانییەکان لەو شوێنانەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن دیارن بریتین لە (١) ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA)، (٢) ئەوروپا و ئۆراسیا، (٣) ئاسیا و (٤) ئەفریقای باشووری بیابانی گەورە (ئەفریقای ڕەش). 

لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە چالاکییەکانی درۆن لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ئاشکرای دەکات کە چۆن بەکارهێنانی درۆن لەلایەن چەکداران و بریکارەکانی دەوڵەتەوە شێوازی شەڕی گۆڕیوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە. لە سەرانسەری جیهاندا، مەترسیدارترین ڕووداوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەردەکەون، کە میلیشیاکان توانای گەیشتنیان بە چەکی ئاسمانی هەیە لە ڕێگەی سیستەمێکی کڕینی بەرفراوانەوە. بەکارهێنانی بەربڵاوی درۆن زیانەکانی بارمتە و مردنی هاوڵاتی مەدەنی زیاد کردووە، بەتایبەتی کاتێک لایەنە شەڕڤانان و میلیشیاکان سەرچاوەی متمانەپێکراویان هەیە بۆ پشتیوانی سیاسیی و بودجە و تەقەمەنی. سنووردارکردنی بەکارهێنانی درۆنی چەکدار، تەنانەت بۆ کوشتنی نێودەوڵەتی، بەرەو لاوازبوون دەچێت. شەڕی ئاسمانی لە هەموو کاتێک توندوتیژترە و ناوچە زیانبەرکەتوەکانی کە سەنتەری ململانێن لە ئاستی جیهانیدا هەمان ژمارەی زۆری هێرشی درۆنی کوشندە بەخۆیانەوە دەبینن. 

ئۆپەراسیۆنی درۆن لە ئاسمانی عێراق

هێرشە ئاسمانییە جیاوازەکانی تورکیا و ئێران بەسەر ئاسمانی عێراقدا، دیدێکی تێگەیشتووانە دەڕەخسێنن کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت سەیری بەرزبوونەوەی ژمارەی هێرشەکانی درۆن لە وڵاتەکەدا بکرێت. لە ئێستادا، ململانێی ناوچەیی مەیلی بەکارهێنانی بریکاریان هەیە - لەوانەش گروپە نادەوڵەتییەکان، وەک لە دۆخی ئێراندا کە بریکار بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی لە پێناویاندا شەڕ بکەن. جێبەجێکردنی سەروەری یاسا بۆ ئەم گروپە نادەوڵەتییانە زۆر ئەستەمە لە چوارچێوەی شەڕ و لاوازی. بە تایبەتی بەکارهێنانی درۆنی چەکدار لەلایەن یاخیبووانەوە ڕەهەندێکی ئاڵۆزی زیاد دەکات کە ئەستەمە کۆنتڕۆڵ بکرێت یان ڕێگری لێبکرێت، تەنانەت لەلایەن هێزێکی سەربازی باشەوە. لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکان، بەرەنگاربوونەوەیان دەبێتە هۆی کێشەی سیاسی و ئەمنی درێژخایەن بۆ دەوڵەتە زۆر لاوازەکان. ئەم پارادۆکسە کە لە ململانێی سەر خاک و لە ئاسمانەکانی عێراق دیارە، سەرکردایەتی عێراق ، تاقی دەکاتەوە کە تا چەند دەتوانێت ڕێگری بکات لەوەی وڵات بکەوێتە دەستی میلیشیا و تیرۆریستان. هێرشی درۆنەکان بەشێکی سەرەکیی ململانێی عێراقن، وەک لە خشتەکانی ١-٣ی خوارەوەدا نیشان دراوە. ئەم خشتانە نەخشەیەکی کارلێککارانەیان لەگەڵدایە کە هەموو شوێنەکانی لێدان پیشان دەدات کە لەلایەن iNNOV8 بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەدواداچوونی بۆ کراوە. ناوەندی لێکۆڵینەوەی iNNOV8 داتاکانی لە سەرچاوە کراوەکانەوە کۆکردوەتەوە بۆ خەمڵاندنی قوربانییە مەدەنییەکان کە لە ئەنجامی هێرشەکانی درۆن لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە ڕوویانداوە. داتاکان ئەو ڕووداوانە دەگرێتەوە کە لەلایەن میدیای عێراقی، تورکی، پەکەکە (پارتی کرێکاری کوردستان)، ئەمریکا، ئێران و میدیا پەیوەندیدارەکان کە لە ١ی کانوونی دووەم تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندراوە. iNNOV8 لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕاپۆرتانە کردوە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستیان. 

چالاکییەکانی درۆن لە ئاسمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣

چالاکییەکانی درۆن لە ئاسمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن تورکیاوە

شوێن ڕێکەوت ئامانج قوربانی 
ناحیەی ئاکری/پارێزگای دهۆک شاخی مەتین ناحیەی شیلادزێ شیلادزێ و دێرەلووک ناحیەی بامەرنێ قەزای ئامێدی گوندی سکیری شاخی گارە ناوچەی ناهیلا گوندی سکیری هاوینەهەواری چەمانکێ ٣، ٩، ١١، ٢٨/١/٢٠٢٣ ٤، ٥، ٦، ١٠، ١٩/٠٥/٢٠٢٣ ٣، ١٤، ٢٠/٠٦/٢٠٢٣ ٢٦/١٠/٢٠٢٣ دووجار ٥/١٢/٢٠٢٣ (٩ جار) ٢٠/٠٤/٢٠٢٣ ٧/٠٨/٢٠٢٣ مۆڵگەکانی پەکەکە شوێنی پەکەکە گوند (گوایە) چەکدارانی پەکەکە ئۆتۆمبێل نەزانراو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە ١٠ ئەندامی پەکەکە کوژران چەکدارێکی پەکەکە کوژرا و سیان بریندار بوون دوو جووتیار بریندار بوون پێشمەرگەیەک کوژرا چەند کەسێک کوژراون هاوڵاتییەکی مەدەنی کوشت و کەسێکی دیکەی بە سەختی بریندار کرد 
قەزای سۆران/پارێزگای هەولێر قەزای چۆمان شاخی باربزین، برادۆست گوندی مێرگ میر، برادۆست سیداکان گوندی کانی کەندی سەر بە قەزای کۆیە ١٨/٠١/٢٠٢٣ ٢/٠٥/٢٠٢٣ ٢٥/٠٦/٢٠٢٣ ١٣،          ٢٤/٠٨/٢٠٢٣ ١٧،          ٢٦/١٠/٢٠٢٣ شوێنی پەکەکە گوند/خانوو یان چادر خاکە نەناسراوەکان گوند نەزانراو چەند بریندارێک یان ٧ شەڕڤان پەکەکە یان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون ٧ ئەندامی پەکەکە کوژران ١٠ چەکداری پەکەکە کوژران یەکێک کوژرا و دوو کەس بە سەختی بریندار بوون (ناسنامەکەیان نەزانراوە) 
قەزای شنگال/پارێزگای نەینەوا شنگال (و شوێنە دیارینەکراوەکانی تر) گوندی چۆمۆ یەکەکانی YBS (یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال، پێکهاتەکانی ئێزدی) شنگال چیای شنگال قەزای مەخمور ٢٨/٠١/٢٠٢٣ ١/٠٣/٢٠٢٣ ٢٣/٠٥/٢٠٢٣ ١/٠٦/٢٠٢٣ ٤/٠٨/٢٠٢٣ ١٧/٠٩/٢٠٢٣ ١٣/١٠/٢٠٢٣ دەوروبەری شنگال شوێنی پەکەکە چەکدارانی پەکەکە (هێزەکانی یەبەشە) چەکدارانی پەکەکە (لۆجستی) ئۆتۆمبێل کەمپی پەنابەرانی تورکمان نەزانراو دوو ئەندامی پەکەکە کوژران ( دیارترینیان شێرزاد قیرانی فەرماندەی پەکەکە)، دوو ئەندامی دیکە بە سەختی برینداربوون ٣ ئەندامی پەکەکە کوژراون چەکدارێکی پەکەکە کوژرا ئەندامانی  YBS (یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال) کوژران 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی/ پارێزگای سلێمانی کانی میران، سالیاوا، گوندەکانی وریاوە، قەزای پێنجوێن جادەی پێنجوێن، نزیک قەزای ناڵپارێز پێنجوێن گوندی کانی میرانی پێنجوێن قەزای ماوەت گوندی باساوێ و گەڵاڵی خەلان، دوکان ناوچەی گەڵاڵە فڕۆکەخانەی عەربەت ناحیەی سەرکەپکان، ناحیەی ڕانیە و چیای قەندیل گوندی ئێندزێ، قەندیل ئاغجەلار، قەزای چەمچەماڵ 70 شوێنی تریش لە عێراق و سوریا کەوتوونەتە خوارەوە گوندی بۆکریسکە، قەزای پشدەر زیاتر لە ١٠ شوێن (شاخی قەندیل، برادۆست، چۆمان) گوندی ڕانیە بۆسکێنی ٧، ١٥، /٠٤/٢٠٢٤ ٦، ١١         ١٣/٠٨/٢٠٢٣ ٢٨/١٢/٢٠٢٣ ٢/٠٥/٢٠٢٣ ٤/٠٦/٢٠٢٣ ٣/١٠/٢٠٢٣ (چوار جار) ٩/٠٨/٢٠٢٣ (دوو هێرشی جیاواز) ١/١٠/٢٠٢٣ (٢٠ جار) ٤/١٠/٢٠٢٣ ( دوو جار) ٢٨/١٢/٢٠٢٣ ٢/١٠/٢٠٢٣ ٦/١١/٢٠٢٣ نەزانراو (گوایە) چەکدارانی پەکەکە ئۆتۆمبێل شوێنی پەکەکە گوند چەکدارانی پەکەکە نەزانراو ٢ کوژراو و ٢ بریندار (مەدەنی یان شەڕڤان) ٣ هاوڵاتی عەرەبی مەدەنی کوژران یەکێکیان کوژراوە (مەدەنی یان شەڕڤان) چەند بریندارێک کەسێک کوژراوە و کەسێکیش بریندار بووە ٢ چەکداری پەکەکە کوژران هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و دوو کەسیش بریندار بوون 3 ئەندامی دژەتیرۆری یەکێتی کوژران و 6 کەسی تر (گوایە چەکدارانی پەکەکە) یەکێک کوژرا و یەکێک بریندار کەسێکی مەدەنی کوژرا و کەسێک بریندار بوو 2 چەکداری پەکەکە کوژران و 2 بریندار 
سەرچاوەکان: Kurdistan Watch، Airwars، بەغداد ئەلیۆم، وەزارەتی دەرەوە و بەرگری تورکیا، MDEast، ڕووداو ئینگلیزی، ڕۆیتەرز، نیویۆرک تایمز، و وەزارەتی دەرەوەی عێراق. 

زانیاری سەرەکی 

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دژی پەکەکە وەک وەڵامێک بۆ کارنامەی پەکەکە دژی دەوڵەتی تورکیا دەستیپێکرد. لە کۆنگرەی پارتەکەدا لە ساڵی ١٩٨٢، پەکەکە بڕیاریدا یاخیبوونەکەیان بهێنێتە ناو تورکیا، کە ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بوو. یەکەم فیشەک کە لە ساڵی ١٩٨٤ تەقێنرا، سەرەتای یاخیبوون و قۆناغێکی نوێی ململانێی نێوان کورد و تورکیا بوو. بە سەرۆکایەتی مەعسووم کۆرکماز ناسراو بە عەگید، هێرشەکانی ساڵی ١٩٨٤ وێستگەیەکی جەندرمەی تورکیایان لە ئێروح و گوندەکانی نزیک لە سیرت کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سەربازێکی جەندرمە کوژرا و ٦ سەرباز و سێ هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون. لەو کاتەوە، بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و پەکەکە، کە هەردووکیان بە یەکسانی توانای چاندنی ترسیان لە ئەوی تریان هەیە، کە تا ئێستا بووەتە هۆی هێرشی دووری پچڕپچڕ. تورکیا، یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا هەموویان پەکەکەیان وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردوە، ئەمەش وایکردووە هێزەکانی تورکیا بە چەکی قورسەوە بەشداری ململانێکان بکەن. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٠٨، هێزەکانی تورکیا یەکەم هێرشی زەمینی پشتڕاستکراوی خۆیان بۆ ناو عێراق دەستپێکرد، ئەوەش دوای بۆردومانی ئاسمانی لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر شوێنەکانی پەکەکە لە باکووری کوردستانی عێراق، کە مۆڵگەکانی پەکەکەی لێیە. پەرەپێدانی درۆنی چەکدار لەلایەن تورکیاوە لەماوەی ٢٠١٥-٢٠١٩ هەڕەشەی لەسەر توانا سەربازییەکانی پەکەکە زیاد کردووە. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بەکارهێنانی درۆن ڕێژەی توندوتیژییەکانی زیاد کردووە لەڕێگەی کوشتنی بە ئامانجگیراو لە ئاسمانی عێراقەوە، ئەمەش ململانێی زیاتر و کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی دروستکردووە، بەتایبەتی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی تورکیا لە ناتۆ.

هەڵسەنگاندنی ململانێ

بە سەیرکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستا، هێرشە بەردەوامەکانی درۆن لەلایەن تورکیاوە، وەک لە نەخشەی کارلێککارەکەدا وێنا کراوە، تیشک دەخاتە سەر سوودە ستراتیژییەکانی درۆن لە بەئامانجگرتنی شوێن و مۆڵگەکانی پەکەکە و کارمەندانی هەرێمی کوردستانی عێراق. پەرەسەندنی جێگیرکردنی درۆن بۆ سەرکوتکردنی تواناکانی شەڕی پەکەکە بووەتە هۆی بەئامانجکردنی بێ جیاوازی و زیانی بارمتە بە خەڵکی سڤیل لە ناوچە گوندنشینەکان و شارەکانی سەرتاسەری کوردستانی عێراق. داتاکانی ناو خشتەکە نزمترین ئاستی توندوتیژی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ پیشان دەدات کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تۆمارکراون، هاوکاتە لەگەڵ ئاگربەستێکی تاکلایەنەی پەکەکە کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کۆتایی هات. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کەرتی درۆنەکانی تورکیا سەرکەوتنێکی زۆری بەدەست هێناوە و ئەمەش بڕگەیەکی بەرچاوی لە شەڕی تورکیا و پەکەکەدا دیاری کردووە. ئەم سەرکەوتنە هانی تورکیای داوە کە زیاتر پشت بە هێزی ئاسمانی خۆی ببەستێت بەتایبەتی بە درۆنە چەکدارەکان بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە و لقەکانی لە عێراق و سوریا، کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستپێدەکات. لەگەڵ زیادبوونی ناوبانگی درۆنەکانی تورکیا لە بەرەکانی شەڕدا، باڵادەستی ئاسمانی تورکیاش بە هەمان شێوە بەناوبانگتر دەبێت. داتاکانی هێرشی درۆنی ساڵی ٢٠٢٣ گۆڕانکارییەکی گەورە لە ستراتیژییەتدا نیشان دەدەن بەرەو دابەزاندنی هێزەکانی زەمینی و بەرزکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ژێردەستەی درۆنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی پەکەکە، کە لە شەش مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر بووە و پەکەکە بە سود وەرگرتن لە سنوورە لاوازەکەی نێوان عێراق و تورکیا و چیاکانی قەندیل، توانیویەتی بەرگەی هێرشە زەمینیەکانی تورکیا بگرێت، تەنانەت ئەگەر بە مانای شەڕکردنیان لەگەڵ سەربازانی تورکیاش بێت. گۆڕینی سیاسەتی تورکیا بە بەکارهێنانی هێرشی درۆن، سوودێکی باڵادەستی ئاسمانی بەسەر پەکەکەدا بەخشیوە، ئەمەش وایکردووە کارمەندانی پەکەکە زۆر بەرەو ڕووی کوشتنی ئامانجدار ببنەوە کاتێک بەناو گوند و ناوەندە شارییەکانی کوردستانی عێراقدا دەڕۆن. ڕووداوەکان کە لە چوار پارێزگادا ڕوویانداوە، لە خوارەوە بە وردی باسکراون و قوربانیەکان سنووردارن بۆ تەنها شەڕڤانانی پەکەکە. زیانی گیانی شەڕڤانانی دیکە کە بەشێک نین لە پەکەکە لە نێو کەوانەدا ئاماژەی پێکراوە. 

دهۆک  

  • شەڕڤانانی کوژراو: ١٥ (یەک پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان (KRI) کوژرا) 
  • شەڕڤانانی بریندار: ٣ 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری کوژراو: ١ 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری بریندار: ٣ 

هەولێر 

  • شەڕڤانانی کوژراو: ١٨ یان ٢٥ 
  • شەڕڤانانی بریندار: چەند کەسێک بریندار بوون 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری کوژراو: ٧ 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری بریندار: چەند کەسێک بریندار بوون 

نەینەوا  

  • شەڕڤانانی کوژراو: ٦ (چەند شەڕڤانی یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال (YBS) کوژراون). 
  • شەڕڤانانی بریندار: ٢ 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری کوژراو: هیچ زیانێکی گیانی مەدەنی تۆمار نەکراوە 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری بریندار: هیچ زیانێکی مەدەنی تۆمار نەکراوە 

سلێمانی 

  • شەڕڤانانی کوژراو: ١٤ 
  • شەڕڤانانی بریندار: ٧ 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری کوژراو: ١٠ 
  • هاوڵاتی مەدەنی یان شەڕنەکەری بریندار: ١١ 

شیکردنەوە

ئەو ڕووداوانەی بەدرێژایی سنوورەکان و گوندەکان و ناوەندی شارەکان ڕاگەیەندراون، وەک لە نەخشەی   کارلێککارەکەدا نیشان دراوە، ئاماژە بە ١٤٤ هێرش دەکەن: ١٠٥ لە سلێمانی، ٢٥ لە دهۆک، و ٧ هەریەکەیان لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا. کۆی گشتیی قوربانیانی شەڕڤانان گەیشتە ٦٠ کوژراو و ١٥ بریندار، هاوکات ١٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٢٠ بریندارن. هەروەها iNNOV8 ئاگاداری قوربانییەکی سەربازیی پێشمەرگەیەکە لە هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی گرووپی میلیشیا ئێزدییەکانی YBS لە شنگال. بڕی ھێرشەکانی درۆن، دۆسیەیەکی قەناعەتپێکەر بۆ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە ئاسمانی عێراق بە درۆن درووست دەکات. ئەمەش هۆکارێکی گرنگە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی زۆری ڕووداوەکانی تۆمارکراو بە بەراورد لەگەڵ ناوچە جەنگییەکانی دیکە. بۆ نموونە لە نێوان مانگی نیسانی ٢٠١٦ تا ئەیلولی ٢٠٢٠، ئەرمینیا و ئازەربایجان ٤٦ هێرشی درۆنیان لە ناوچەی ناگۆرنۆ قەرەباخ ئەنجامداوە. بەبەراوردیشەوە، تورکیا تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٤٤ هێرشی درۆنی ئەنجامداوە و شوێنەکانی ئەودیوی سنوورەکان و ناوەندەکانی شارەکانی بەتایبەت سلێمانی کردۆتە ئامانجی سەرەکی. لە ئەنجامی زیادبوونی هێرشی درۆنەکانی تورکیا کە ئەو هێرشانە ناگرێتەوە کە پەیوەندییەکی نادیاریان هەیە، ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە زیادبووندایە. ئامانجی تورکیا کۆتایی هێنانە بەو ململانێیەی کە لەگەڵ پەکەکە هەیەتی، بەڵام گومانی دەستوەردانی سیاسی هەیە، بە تایبەتی لە لایەن یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە (PUK)، کە پارتێکی سۆسیال دیموکراسییە و ناوچەی سەوزی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەبات، کە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەخۆدەگرێت. لەگەڵ ڕوودانی زۆرینەی هێرشەکانی درۆن لە سلێمانی، ئاستێکی نوێی فشار سەریهەڵداوە و پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی تورکیا و بڕیاردەرانی سلێمانی خراپتر کردووە. پێدەچێت ئیدانەکردنی پەکەکە و هەڵسوکەوتەکانیان تاکە ڕێگە بێت بۆ نەهێشتنی ئەو بیرۆکەیەی کە سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی پەکەکەدایە. ئەمەش بە تایبەتی زۆر گرنگە بەو پێیەی کە قەدەغەکردنی گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و گەڕانەوە لێی تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم توێژینەوەیە  لە بەردەوامیدایە. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣، باڵیۆز تەنجو بیلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تیشکی خستە سەر زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی ئەندامەکانی بۆ ناو فڕۆکەخانە و وەک هۆکارێک بۆ بەردەوامی قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی دانا. پشتڕاستکردنەوەی لێدوانەکانی تورکیا لە ژێر ڕۆشنایی ڕوودانی ١٠٥ هێرشی درۆن لە سلێمانی زۆر گرنگە. بۆ نمونە لە دهۆک زۆرینەی چەکدارانی پەکەکە دەکوژرێن، لە کاتێکدا لە سلێمانی زۆرینەی قوربانیانی مەدەنی کراونەتە ئامانج. ئەمەش یان شکستی هەواڵگری تورکیا نیشان دەدات یان بێباکی و کەمتەرخەمی لە ئەنجامدانی هێرشی بێ جیاوازی. لە هەردوو حاڵەتدا هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە ناوچە چڕەکانی کوردستانی عێراق مەترسییەکی زۆری هەیە بۆ زیادبوونی قوربانییە مەدەنییەکان. 

وەک پاڵنەرێک لە دژی هێرشی درۆنەکانی تورکیا، پەکەکە تیشکی کردۆتە سەر دروستکردنی ئامرازی تۆڵەسەندنەوە و هەستان بە کڕینی درۆن. پەکەکە بەرپرسیار بووە لە دوو هێرشی درۆن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە برادۆست سەربە هەولێر، سێ هێرش لە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ و بیست و دوو هێرشی گوماناوی درۆن لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکان لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی درۆن لە بازاڕدا، ڕەنگە پەکەکە پلانی جەنگی خۆی بگۆڕێت بۆ بەکارهێنانی درۆن وەک ڕێکارێکی بەرگری لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی چالاکییە درۆنیەکانی تورکیا. لەوەش گرنگتر، ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی تورکیا بەدرێژایی سنووری عێراق و سوریا، ڕەنگە بەبێ ئاگاداری هانی پەکەکە بدات بۆ پاشەکشەکردن بۆ ناو گوندەکانی تورکیا، کە لە سەرەتاوە بنکەی ڕەسەنی خۆیان بووە. بە واتایەکی تر، زیادبوونی گوشارەکان بۆ سەر پەکەکە و ناچارکردنیان بۆ جێهێشتنی بنکەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێـمی کوردستان، ڕەنگە ببێتە هۆی خوێنڕشتن لەناو تورکیا و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ناوچەیی زیاتر بکات. لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەتوانن نێوەندگیری ئاگربەستێک بکەن بۆ ئەوەی ململانێ درێژخایەنەکە زیاتر بۆ ئەوەی ململانێکە زیاتر تەشەنە نەکات بۆ ململانێیەکی ئقلیمی./هەرێـمی 

هێرشی درۆنیی گرووپە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێران (١٨ی تشرینی یەکەم-٣١ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٣) 

شوێن ڕێکەوت ئامانج قوربانی 
هەرێمی کوردستان (چەندین شوێن) ٧/٠٨/٢٠٢٣ گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ١٨ کوژراو و ٥٠ بریندار 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر/ پارێزگای هەولێر  هەریر (بنکەی باشور)) فڕۆکەخانە  بارەگای پێشمەرگە، پیرمام  دەوروبەری پارێزگای هەولێر ٧/١١/٢٠٢٣ (سێ درۆن) ١٩/١١/٢٠٢٣ (٥ هێرش) ٩/١٢/٢٠٢٣ (٥ هێرش) ٢٦/١٢/٢٠٢٣ (دووجار) ٢٥، ٢٧، ٢٨/١٢/٢٠٢٣ ٣١/١٢/٢٠٢٣ (دووجار) ٢١، ٢٧/١٠/٢٠٢٣ ٦، ٧/١١/٢٠٢٣ ٩/١٢/٢٠٢٣ (٥ هێرش) ٢٥/١٢/٢٠٢٣ ٩/١١/٢٠٢٣ (سێ درۆن) ١٩/١١/٢٠٢٣ (٩ هێرش) ١٨/١٠/٢٠٢٣ (دوو هێرش) ٢٢، ٢٦/١٠/٢٠٢٣ ٣، ٦، ١٧، ٢٢/١١/٢٠٢٣ ٦/١٢/٢٠٢٣ ٢٠٢٣/١٢/٣١ (دوو هێرش) ٨/١٢/٢٠٢٣ (٣ جار) بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  هێزەکانی ئەمریکا  دەوروبەری ناوچەی سێبیران  نەزانراو شوێنی نیشته‌جێ بوون 3 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون (یەکێکیان بە سەختی) چەند بریندارێک ٣ ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمریکی بریندار بوون نەزانراو 
بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد/ پارێزگای ئەنبار ١٨، ٢١، ٢٢، ٢٤، ٢٧، ٣٠، ٣١/١٠/٢٠٢٣ ٦/١١/٢٠٢٣ (٣ جار) ١٢، ١٣، ١٥، ١٧، ٢٠، ٢٢، ٢٣/١١/٢٠٢٣ ٣/١٢/ ٢٠٢٣ ٦/١٢/ ٢٠٢٣ ١١، ٢١/١٢/ ٢٠٢٣ هێزەکانی ئەمریکا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە 
سەرچاوەکان: Iran Primer، فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیویۆرک تایمز، MDEast، بەغدا ئەلیۆم، Airwars، Kurdistan Watch، ڕووداو ئینگلیزی، ڕۆیتەرز، هەواڵی ئەمریکا. 

هێرشە درۆنییەکانی ئەمریکا

شوێن ڕێکەوت ئامانج قوربانی 
پارێزگای کەرکوک ٣/١٢/٢٠٢٣ ٥ چەکدار (تێوەگلاون لە بەکارهێنانی درۆنی هێرشبەری یەکلایەنە) ٥ چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژران  (PMF) 
چەندین شوێنی نیشتەجێبوونی گروپە میلیشیاکانی لایەنگری ئێران ٢٦/١٢/٢٠٢٣ میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران (گرووپی بەرخۆدانی ئیسلامی) نەزانراو 
سەرچاوەکان: Iran Primer، فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیویۆرک تایمز، MDEast، بەغدا ئەلیۆم، Airwars، Kurdistan Watch، ڕووداو ئینگلیزی، ڕۆیتەرز، هەواڵی ئەمریکا. 

زانیاری سەرەکی 

بە تەشەنەکردنی شەڕی لایەنە چەکدارەکانی کە لە لایەن ئێرانەوە سپۆنسەر یاخود پاڵپشتی دەکرێن، ئاگری ململانێ و ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر چڕ دەبێتەوە. ئامانجی سوپای قودسی ئێران کە لقی نێودەوڵەتی سوپای پاسدارانی ئێرانە بریتییە لە مەشقپێکردن و پڕچەککردنی بریکارە سەربازییەکانی تا پەرەبدات بە ململانێی ئاینیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.  

سوپای پاسداران لە چوارچێوەی سیاسەتی توندڕەوی ئێران، سەرقاڵی پڕچەککردن و دابینکردنی بودجەی گروپە میلیشیاکانی بووە، وەک دابینکردنی درۆنی چەکداری بۆ حزبوڵڵا لە لوبنان، دابینکردنی بودجە بۆ زیاتر لە سەد هەزار چەکداری شیعە لە سوریا، پڕچەککردنی حوسییەکانی یەمەن بە مووشەکی بالیستیک و درۆن، و یارمەتیدانی میلیشیا شیعەکان لە عێراق بۆ بنیاتنانی توانای مووشەکی. ئێران کە وەک دەوڵەتێکی سپۆنسەرکردنی تیرۆر لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە ناسێنراوە، ملیارەها دۆلار خەرج دەکات بۆ دابینکردنی بودجە و پڕچەککردنی گروپە میلیشیاکان و پاڵپشتیکردنی هێزە هاوبەشەکان لە عێراق، ئەفغانستان، غەززە، لوبنان، پاکستان، سوریا و یەمەن. چالاکییەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆی پەرەسەندنی گرژییە ناوچەییەکان لە غەززە، یەمەن، عێراق، سوریا، لوبنان و پاکستان. هەر دانوستانێک بە ئامانجی کەمکردنەوەی شەڕی بە وەکالەت ڕێگری لێکراوە، بەهۆی شەڕ لە دەریای سوور و زیادبوونی هێرشی درۆن و مووشەک بۆ سەر کەنداو. ململانێی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕاوە بۆ شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران. لە کاتێکدا ئێران لە دانوستانەکان دوور دەکەوێتەوە بەهۆی کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ستراتیژی نوێی دۆناڵد ترەمپ و هاوپەیمانە ئقلیمییەکانی بۆ بەربەستکردن لە زیادبوونی دەسەڵاتی ئێران، پێدەچێت ئەگەری چاکبوونەوەی پەیوەندییەکانیان تەنها خەونێک بێت.  

عێراق وەک گۆڕەپانێکی نافەرمی بۆ شەڕی ئەمریکا و ئێران رۆڵ دەبینێت و هەردوولا هێرشی بەردەوام  بۆ سەر یەک ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی دوای هێرشی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر ی ٢٠٢٣ بۆ سەر ئیسرائیل. شەڕی بەردەوامی درۆن و مووشەک لە نێوان گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و سەربازە جێگیرکراوەکانی ئەمریکا لە عێراق، وڵاتەکەی وێرانکردوە. نەبوونی هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی حکومەتی عێراق دەرفەتی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری عێراق ڕەخساندووە. لە ئێستادا حکومەت ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبێتەوە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و نەبوونی ڕێکاری یاسایی بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران یان ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئەم ڕووداوانە. لە ئێستادا بەکارهێنانی بەردەوامی هێرشە ئاسمانییە کوشندەکان، بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنی درۆن لە ناو شارەکان کە ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن، کێشەی ئەمنی بۆ هەردوو بەغداد و هەولێر دروست دەکات. هەردوولا کار لەسەر پەرەپێدانی چارەسەرێکی گونجاو دەکەن بۆ ئەوەی نە ئێران و نە ئەمریکا پەراوێز بخەن، کە هەردووکیان بە هاوبەشی گرنگ و پێویست دادەنرێن بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق. 

هەڵسەنگاندنی ململانێ

دوابەدوای ٧ی ئۆکتۆبەر، هێزەکانی ئەمریکا کە لە عێراق و سوریا جێگیرکراون، ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژی درۆن بوونەتەوە کە دەگاتە ٩٨ هێرشی درۆنیی کە هەموویان لە عێراق ڕوویانداوە. زۆربەی ئەو هێرشانە بە کۆی گشتی ٦٧ هێرش، پارێزگای هەولێریان کردە ئامانج، بە تایبەتی بنکەی باشوور یان بنکەی ئاسمانی هەریری ئەمریکا و بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. ٣١ هێرشی دیکەش بنکەی عەین ئەسەدیان کردە ئامانج لە پارێزگای ئەنبار. هەروەها گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردۆتە ئامانج، هەرچەندە هێشتا زانیاری تایبەت سەبارەت بەم هێرشانە و پاشهاتەکانیان ڕانەگەیەندراون. ئێران بەردەوامە لە ئیستفزاز کردن بە ئاسمانی عێراق بە ئامادەبوونی بەرفراوانی گرووپە هاوپەیمانییەکانەوە وەک بەرخۆدانی ئیسلامی، عەسائیب ئەهلی حەق، حەرەکات نوجەبا و کاتایب حیزبوڵڵا کە هەموویان بەشێکن لە هێزەکانی حەشدى شەعبى. وەک تۆڵەسەندنەوەیەک، هێزەکانی ئەمریکا ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان کردە ئامانج: یەکێکیان لە کەرکوک کە پێنج چەکداری هێزەکانی حەشدى شەعبى کوژران و هێرشێکی تر بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراقدا کە هیچ قوربانییەک ڕانەگەیەندرا. 

شیکردنەوە

بەکارهێنانی درۆن لەلایەن ئێران و ئەمریکا لە ئاسمانی عێراق خاڵێکی سەرەکی نیگەرانییە. بە ئامانجگرتنی بێ جیاوازی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران، زیانێکی بەرچاوی مەدەنی و چەکدارانی لێکەوتووەتەوە. گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو لە هەڵکشان دەکات، لەکاتێکدا هەردوو وڵات پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەرەو پێشبردنی درۆن و توانا سەربازییەکانی دیکە. لە عێراق زۆرجار هێرشی درۆنی ئێران بەهۆی نادروستییانەوە، جیاکردنەوەی شەڕڤان و هاوڵاتی مەدەنی قورس دەکات. بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە وەک بنکەیەکی ئۆپراسیۆنی هێڵی پێشەوە، بووەتە هۆی زیادبوونی هێرشەکانی درۆن، ئەمەش وایکردووە کە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشانە بۆ ئەمریکا قورستر بێت. جگە لەوەش، بەرنامەی درۆن و هەوڵەکانی ئێران بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی سەربازیی نافەرمی لەگەڵ هاوبەشە سەرەکییەکان، ڕەنگە ژمارەی دوژمنەکانی ئەمریکا کە توانای درۆنیان هەیە لە ناوچە جوگرافییە دیارینەکراوەکاندا زیاد بکات. جێگای سەرنجە کە بەرنامەی درۆن و هەوڵەکانی ئێران بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی سەربازیی نافەرمی لەگەڵ هاوبەشە سەرەکییەکان، ڕەنگە ژمارەی دوژمنانی ئەمریکا زیاد بکات، بەتایبەتی ئەوانەی لە شوێنگەلێک کە سنووری جوگرافیان ڕوون نیە و چەکی درۆنیان هەیە. 

یەکێک لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی هێرشە درۆنەکانی ئەمریکا توانای دیاریکردنی سەرچاوەی هێرشێکە پێش ئەوەی ئەنجام بدرێت، لانیکەم لە عێراق. درۆنەکانی ئەمریکا نە زیانیان بە خەڵک گەیاندووە، نە بووەتە خاڵی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی عێراقدا کە ئامانجیان دوژمنان بووە. سەرەڕای ئەوەش، نوێنەرایەتییەکانی پێشووی ئەمریکا لە عێراق کە لەژێر ڕووکاری دژە تیرۆردا ئەنجامدراون، ڕێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی زلهێزەکانی دیکەی ناوچەکە هەوڵبدەن لەڕێگەی سەربازییەوە کۆنترۆڵ و باڵادەستی بەسەر ئاسمانی عێراقدا بەدەستبهێنن. پێویستە ئۆپەراسیۆنی درۆن لە چوارچێوەی ئاسمانی عێراق بە توندی قەدەغە بکرێت، بەبێ گوێدانە تاوانبارەکە. کەڵک وەرگرتن لە عێراق وەک گۆڕەپانی شەڕ بۆ پێکدادانەکانی ئەمریکا و ئێران، دەبێت وەک تیرۆرزم لە ئاسمانەوە سەیربکرێت، کە حکومەتی عێراق ناچار بووە مامەڵەی لەگەڵ بکات و خۆی لە سزا و ترسی ئەو کەسانە بپارێزێت کە خۆیان وەک هاوپەیمان نیشان دەدەن. ئەمە پرسێکی گرنگی گفتوگۆیە، چونکە کاریگەری لەسەر ڕۆڵ و ڕێبازی حکومەتی ناوەندی عێراق هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنە دەرەکی و ناوخۆییەکان کە مەترسی ئەمنی دروست دەکەن. ناکارامەیی سەرکردایەتی عێراق ڕوونە لە بەرامبەر ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەمریکا و ئێران و تورکیا و پەکەکەدا بەراورد بە وەڵامەکانی حکومەتە ناوەندەکانی دیکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی جیهان کە ئۆپەراسیۆنی درۆن تێیدا ئەنجام دەدرێت، وەک لە خشتەی ٤ ئاماژەی پێدراوە. 


بەشەکانی تری جیهان 

ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) 

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە لایەنە دەسەڵاتدارە جۆراوجۆرەکانیەوە، تێوەگلاوە لە شەڕێکی ئایدیۆلۆژیی دەیان ساڵدا کە دووبەرەکی و توندڕەوی تێیدا دیارە. ئەو چەکانەی کە دەبنە هۆی قوربانی و وێرانکارییەکی زۆر، کە لەلایەن گروپە توندڕەوەکان و هەندێکجاریش لایەنە دەوڵەتییەکانەوە بەکاردەهێنرێن، پرسیاری جددی سەبارەت بە داهاتووی ژینگەی ئەمنی ئاڵۆزی ناوچەکە دەوروژێنن. درۆن بوونەتە چەکی هەڵبژاردە لە ناوچە سەرەکییە جێناکۆکەکان وەک غەززە و سوریا و عێراق و لەم دواییانەشدا دەریای سوور. ئەمەش تیشک دەخاتە سەر پەسەندکردنی زلهێزە ناوچەییەکان بۆ ململانێی چڕ و سەرتاسەری. 

ململانێکان بە سپۆنسەری ئێران: لە پەرەسەندن و ئۆپەراسیۆنەکانی درۆندا، ئێران لە چالاکترین زلهێزەکانی ناوچەکەیە. پشتگیری ئێران بۆ گروپە میلیشیا چەکدارەکانی وەک حەماس و حزبوڵڵا و حوسییەکان سووڕێکی مەترسیداری هێرشی ئاسمانی دروستکردووە و ناوچەکەی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەکی زۆرەوە. ئاماری درۆنەکانی جەنگ ئاماژە بە هەوڵێکی بەردەوام دەکات بۆ لاوازکردنی بەرگرییەکانی ناوچەکە، کە ئەگەری هەیە دیمەنی جیۆپۆلەتیکی لە بەرژەوەندی ئێران دابڕێژێتەوە. ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی ستراتیژی ئێران لە درۆن کە دەتوانێت وەک سەروەت و سامانی چاودێری و سیخوڕی، وەک چەکی لێدانی دوولایەنە، یان وەک درۆنی خۆکوژی یەکلایەنە بەکاربهێنرێت. ئێران و گروپە میلیشیاکانی لە سەرانسەری عێراق، سوریا، یەمەن، ئیمارات و سعودیە، درۆنی خۆکوژ بەکاردەهێنن، کە زۆرجار لە پێکهاتەی بازرگانی دروست دەکرێن بەڵام بە باری تەقینەوەی گەورە و توانای ئامانجگرتنی وردی ساختە تەیارکراون. ڕاپۆرتە ئامارییە جیاوازەکان دەریدەخەن کە هێرشە تیرۆریستییەکان و کوشتنی بە ئامانج کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە. هێرشەکانی ئەم دواییەی درۆن و مووشەکی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور لەلایەن یاخیبووانی حوسییەوە وایکردووە زۆرێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کەشتیوانی جیهان ڕێڕەوی کەشتییەکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی لەو ناوچەیە دوور بکەونەوە. 

ململانێ لە سوریا: کە تورکیا و کوتلە چەکدارە کوردییەکان تێیدا بەشدارن، فشار دەخاتە سەر سیستمی ئەمنی ناوچەکە کە لە ئێستاوە لاوازە. ستراتیجی نوێی جەنگی درۆنی تورکیا لەژێر ڕووکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پەیوەست بە یاخیبوونی پەکەکە، زۆربەی سنوورەکانی سووریا و عێراقی ناسەقامگیر کردووە. شەڕە ئاسمانییەکانی تورکیا کە شێوازێکی دەستدرێژی و داگیرکردن دروست دەکات، بە بەراورد لەگەڵ شەڕی درۆنی ئێران کە گرنگییەکی کەمیان پێدراوە. ئۆپەراسیۆنەکانی درۆنەکانی تورکیا بە شێوەیەکی ڕۆتینی شەڕڤانانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردۆتە ئامانج کە لە ژێر دەستی کوردەکاندایە، کە هاوبەشی ئەمریکان لە شەڕی دژی داعش. ئەم مانگرتنانە ژمارەی زۆری کوژراوان لە عێراق و سوریا زیاد دەکات کە سەرەڕای کاریگەرییە ناسەقامگیرکەرەکانیان لەسەر ناوچەکە زۆرجار لەبیر دەکرێن. 

ناسەقامگیری لە لوبنان: بەهۆی گیروگرفتی سیاسی و پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆی سوریا، لوبنان لە دۆخێکی ناسەقامگیری سیاسیدا ماوەتەوە. تێوەگلانی حزبوڵڵا لە شەڕی ناوخۆی سوریا، کە گوایە بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی بەشار ئەسەد بووە، دیمەنی سیاسی زیاتر ئاڵۆز کردووە. لەگەڵ شەڕی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل لەسەر سنووری کێشەداری لوبنان و ئیسرائیل، مەترسی ململانێیەکی فراوانتر لە ئارادایە. هێرشەکانی درۆنەکانی ئیسرائیل بۆ قووڵایی ئاسمانی لوبنان، هێرشی ئاسمانی زیاتر و تۆڵەسەندنەوەی حزبوڵڵای لوبنانیان لەگەڵدا دەکرێت. ئاسمانی لوبنان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین بووەتە گۆڕەپانی شەڕی هێرشی موشەک و درۆن. تێکەڵبوونی سیستەمێکی حوکمڕانی لاواز و ئابوورییەکی پەککەوتە و ژێرخانی ئەمنی ناسەقامگیرکەر دۆخەکە خراپتر دەکات. 

شەڕی ئیسرائیل و حەماس: توانای شەڕکردنی حەماس تا ٧ی تشرینی یەکەم بە کەم سەیر دەکرا، کە سەدان ئیسرائیلی لە هێرشێکی لەناکاودا کوژران. کۆنترۆڵی حەماس لە کەرتی غەززە ناوچەکەی کردووە بە ناوەندێکی توندوتیژی، کە بەهۆی پشتیوانی ئێرانەوە بەهێزتر بووە. پەرەسەندنی بەرەو جەنگێکی تەواو لە کاتێکدا بوو کە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ دامەزراندنی ئاشتی یان ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان لە نێوان سعودیە و ئیسرائیلدا بوو. لە کاتێکدا کە ئەمە ڕێککەوتنە ئەگەرییەکە ئاڵۆزتر دەکات، بەڵام قەیرانی مرۆیی لە غەززە کە ژمارەی کوژراوان نزیکەی ٢٤ هەزار کەسە، هێشتا پرسێکی زەقترە. زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن بۆ هێرشە ئاسمانییە مەترسیدارەکان، کە زۆربەیان بە نهێنی لەلایەن بەڕێوبەرە نوخبەکانی درۆنی ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێن، ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە ستراتیژی جەنگ لە بەرەکانی شەڕی غەززە. 

جەنگی یەمەن: دەستپێکردنی چەندین هێرشی یاخیبووانی حوسییەکان بە درۆن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، یەمەن دەخاتە ناوەندی شەڕە گەورەکانی داهاتوو. ئەم یاخیبووانە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، هێرشە ئاسمانییەکانیان پەرەپێداوە لە وەڵامی ململانێی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس، بەردەوام بوون لە پراکتیزە درێژخایەنەکەیان کە نەک تەنها حکومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە بەڵکو سعودیە و ئیماراتیشیان کردۆتە ئامانج لە ساڵانی ڕابردوودا. هەوڵەکان بە نێوەندگیری چین بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان سعودیە و ئێران لە دۆخێکی خراپدایە، بەهۆی توندبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان، ئەمەش نیگەرانییەکانی دووبارەبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی دژی ئەلقاعیدە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی (AQAP)ی دروستکردووە. گریمانەکانی دەوروبەری بەکارهێنانی لەناکاو و بەردەوامی درۆن پێشنیاری پشتیوانی دەرەکی دەکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری ستراتیژی لە ناوچە گرینگەکانی ململانێدا. 

ململانێی نێوخۆیی لیبیا: لیبیا بە دابەشکراوی دەمێنێتەوە لەنێوان حکومەتی کاتیی دانپێدانراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەرابلوس لە ڕۆژئاوا و حکومەتێکی دیکە لە ڕۆژهەڵات، بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر و لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیا (LNA)ەوە پاڵپشتی دەکرێت. ئاواتە سیاسییەکانی حەفتەر کۆتایی پێهات بەهۆی ئاگربەستێکەوە کە کۆتایی بە هێرشە شکستخواردووەکەی لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بۆ سەر پایتەخت هێنا. لایەنە ناوچەییەکانی وەک سعودیە و ئیمارات و میسر شانبەشانی لایەنە نێودەوڵەتییەکانی وەک فەرەنسا و ئیتاڵیا ململانێ ناوخۆییەکان زیاتر دەکەن و مەترسی ئەوەی لەسەرە کە لیبیا وەک سوریای لێبێت. 

هێرشەکانی ئەم دواییەی درۆن بۆ سەر بنکەی ئاسمانی خەروبە ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ دووبارە هەڵگیرساندنەوەی ململانێکان و ڕاکێشانی لیبیا بۆ ناو ناکۆکییە ناوچەییەکان. کۆنترۆڵکردنی لیبیا هێشتا پڕە لە مەترسییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری ئیستغلالکردنی ناسەقامگیری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان. سەرەڕای ئاڵەنگاریەکان، حکوومەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستێکی بەهێزی لە دژی تیرۆر نیشانداوە، نموونەش بۆ ئەمە دادگای لیبیایە کە سزای ئەو کەسانەی دا کە بەشدارن لە هەڵمەتی کوشندە و چەکداری دەوڵەتی ئیسلامیدا. 

شەڕی ناوخۆ لە سودان: هێرشی درۆنی سودان لە ١١ی ئەیلولدا بۆ سەر بازاڕێکی کراوە لە باشووری خەرتومی پایتەخت، بەلایەنی کەمەوە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٥ کەسیش برینداربوون. ئەو توندوتیژییانە جەخت لەسەر ململانێی بەردەوامی نێوان سوپای وڵات بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ عەبدولفەتاح بورهان و هێزە نیمچە سەربازییەکانی پشتیوانی خێرا (RSF) دەکەنەوە کە ژەنەڕاڵ محەمەد حەمدان دەگەڵۆ فەرماندەیی دەکات. ئاڵوگۆڕی هێرشی ئاسمانی بێ جیاوازی بووەتە نیشانەی شەڕی سودان و ناوچەی خەرتومی گەورە وەک گۆڕەپانی سەرەکی شەڕ بەکاربهێنریت. ئەم ململانێیە هیواکانی گواستنەوەی دیموکراسی کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوان دەکرا، تێکدەدات. 

ململانێ لە ساحل: بەرزبوونەوەی توندوتیژی جیهادی کە زۆرینەیان پەیوەندییان بە قاعیدە یان دەوڵەتی ئیسلامییەوە هەیە، وایکردووە حکومەتەکانی ساحل ستراتیژییەکانی دژە یاخیبوون بەکاربهێنن لە دەرەوەی کۆکردنەوەی هێزی زەمینی. دەستبەسەرداگرتنی سەربازی لەلایەن گروپە یاخیبووەکانی پەیوەست بە توندڕەوی جیهادییەوە دەچێتە قۆناغێکی نوێ لەگەڵ زیاتر دەرکەوتنی درۆن. لە ساحل، سەرەتا درۆن بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ئەسیوپیا بەکارهێنرا بۆ پاڵنانی یاخیبووانی سوپای تیگرای کە دەستیان بەسەر چەند شارێکدا گرتبوو. ڕەنگە خەباتی بەردەوامی ناوچەکە دژی تیرۆر زۆر پشت بە ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن ببەستێت، سەرەڕای مەترسیی قوربانیانی مەدەنی. لە کاتێکدا درۆنەکان تەنها کاریگەرییەکی پەراوێزییان هەبووە لە شکستپێهێنانی گروپە یاخیبووەکان و کۆتاییهێنان بە ململانێکان، بەڵام بەکارهێنانیان ڕەنگە هیوابەخش بێت بۆ گروپە جیهادییەکان بۆ گرتنەبەری تاکتیکی هاوشێوە. زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن ئەگەری هەیە داینامیکی بگۆڕێت ئەگەر درۆنەکان بکەونە دەستی گروپە جیهادییەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر و زیادبوونی قوربانیانی مەدەنی. بوونی گەورەترین بنکەی درۆنی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەتوانێت ئاسانکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گرووپانە بکات. بەڵام بەرزبوونەوەی کوشتنی بە ئامانج لەگەڵ قوربانیانی مەدەنی ڕەنگە گرژی و بەرهەڵستی گشتی زیاتر بکات، کە ئەگەری هەیە وا لە تاکەکان بکات بەشداری گروپە جیهادییەکان بکەن بۆ تۆڵەسەندنەوە. 

ململانێ لە ئەسیوپیا: شەڕی ناوخۆیی نەتەوەیی لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردووەوە حکومەتی ناوەندی ئەسیوپیای گرتۆتەوە، کاتێک شەڕی جیابوونەوەی ئێریتریا وڵاتەکەی گۆشەگیر کرد. لە بەهاری ساڵی ٢٠٢١ەوە شەڕی تیگرای پەرەی سەندووە و چینێکی دیکەی ناسەقامگیری ناوخۆیی زیاد کردووە. گروپە میلیشیاکانی ناوچەکانی ئەمهارا و ئۆرۆمیا کە زۆربەیان هاوپەیمانی حکومەتی ناوەندی بوون و ئۆرۆمۆکان کە لە کاتی شەڕی تیگرایدا لایەنی تیگراییان گرتبوو، پرسەکەیان قورستر کردووە. بەرەنگاربوونەوەی هەردوو هاوپەیمان و دوژمنانی پێشوو، سەرکوتکردنی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ناوەندی بووەتە ڕێگر لە چەسپاندنی دەسەڵاتی سەربازی ناوەندی کە پێویستە بۆ وەڵامدانەوەی کاریگەرانەی توندوتیژی نەتەوەیی لە هەردوو هەرێمەکەدا. ئۆپەراسیۆنە کوشندەکانی درۆن کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر داینامیکی هێزی شەڕی ناوخۆی ئەسیوپیا هەبووە. بەکارهێنانی درۆن گۆڕانکارییەکی گەورەی لێکەوتەوە لە کاتی ڕێپێوانی هێزەکانی پاراستنی تیگرای بۆ سەر هێزەکانی فیدراڵی ئەسیوپیا. بە ناردنی درۆنی ئێرانی و چینی و تورکی بۆ بەئامانجگرتنی سەربازانی TDF و هێڵەکانی دابینکردن، حکومەتی ناوەندی توانی شارەکان کۆنتڕۆڵبکاتەوە و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١دا TDF ناچار بکات لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا پاشەکشە بکات. ئۆپەراسیۆنە کاریگەرەکانی ئەسیوپیا بە درۆن نموونەیەکە بۆ وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوای ئەفریقا کە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە سەربازییەکانی خۆیان دەدەن. 

تیرۆر لە سۆماڵیا: سۆماڵیا کە سنوورێکی هاوبەشی لەگەڵ ئەسیوپیا و کینیا هەیە، خەبات دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیا چەکدارەکان، ئەمەش ئاڵەنگاری ئەمنی بەرچاو بۆ ناوچەکە دروست دەکات. ناوچەیەکی فراوانی زەوییە کۆنترۆڵنەکراو ڕێگەی بە گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب دا کە لە ساڵی ٢٠١١دا کۆنترۆڵی شاری مۆگادیشۆی پایتەخت بکەن، هەرچەندە دواتر لەلایەن هێزەکانی کینیاوە وەک بەشێک لە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەفریقا لە سۆماڵیا دەرکران. سۆماڵ وەک شوێنێکی سەرەکی بۆ هێرشی درۆن لەلایەن گروپە ناکۆکەکانەوە دەرکەوتووە. هێرشە دیارەکانی درۆن بریتین لە کوشتنی ئەحمەد عەبدی گۆدان سەرۆکی ئەلشەباب لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ئەمریکاوە، دواتر کوشتنی بە ئامانجی هاودامەزرێنەرانی ئەلشەباب لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ و نزیکەی سی چەکدار لە کاتی هەڵکوتانە سەر بنکەیەکی سۆماڵیا لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣. بەڵام ترسی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن لە ژیانی مرۆڤدا ماوەتەوە، لەم ساڵانەی دواییدا هێرشەکان بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە. لە سەردەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا، هێرشی درۆنەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٤٦٠ زیادی کردووە. بەهۆی خراپی هەواڵگریی هێزەکانی ئەمریکا لە پرۆسەی پەرەپێدانی ئامانجەکاندا، پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن لە شەڕی سۆماڵیا دژی تیرۆردا کوشندە بووە، تا ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٣دا سێزدە هێرش ئەنجامدراوە. 

ململانێکان لە ئاسیا

شەڕی ناوخۆی میانمار: ململانێی میانمار کە درێژترین شەڕی ناوخۆیە لە جیهاندا و هێشتا بەردەوامە، پێی ناوە قۆناغێکی نوێ کە ژمارەیەکی پێوانەیی بەرزی هێرشی درۆن بەخۆیەوە دەبینێت. لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠٢١ەوە، ئاڵەنگاریەکانی دەسەڵاتی سەربازیی حوکمڕانی جونتا چڕتر بووەتەوە، بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن گروپە نەتەوەییە چەکدارەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە لە ژێر ئاڵای هێزی پاراستنی گەل (PDF) کاردەکەن. هێزەکانی دژە جونتا لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا زۆربەی هێرشەکانیان بە درۆن ئەنجامداوە، کە کۆی گشتی ٤٤ هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی پۆلیس و سەربازی. ئەم ڕەوتە تیشک دەخاتە سەر ئارەزووی یاخیبووان بۆ درۆن وەک چەکێکی کاریگەر و کەم مەترسی کە پێویستی بە کەمترین سەرچاوەی مرۆیی هەیە بۆ کارکردن. 

ململانێ لە ئەوروپا و ئۆراسیا

جەنگی ئۆکرانیا: جەنگی ئۆکرانیا ئاستێکی بێ وێنەی شەڕی درۆنی بەخۆیەوە بینیوە، نزیکەی هەزار هێرشی درۆن تەنها لە ماوەی شەش مانگدا تۆمارکراوە. ئەم هێرشە بەردەوامانەی درۆنەکان ژێرخانی ئۆکرانیایان وێران کردووە و بەتایبەتی تۆڕی وزە و وێستگەکانی وزەی ئەتۆمییان کردووەتە ئامانج. لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا، ڕووسیا حەفتا و پێنج هێرشی درۆنی بۆ سەر کیێڤ ئەنجامدا، کە گەورەترین هێرشی درۆن بوو لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکەوە. سەرەڕای ئەوەی ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی هێرشەکانی درۆن بۆ سەر خاکی ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو هێرشەکان لەناو ڕووسیادا زیادیکردووە و بە شێوەیەکی سەرەکی ژێرخانی سەربازی و وزەیان کردووەتە ئامانج. وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دژایەتی خۆیان بۆ هێرشەکانی ناو ڕووسیا دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان پشتیوانی لەم جۆرە کارانە ناکەن. لە کاتێکدا کە بەرزکردنەوەی تێچووی شەڕ بۆ ڕووسیا لە ڕێگەی ئەم هێرشانەی درۆنەکانەوە دەتوانێت هێرشێکی بەرپەرچدانەوەی کاریگەر بێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی درێژخایەنی درۆن دەتوانێت ململانێکان زیاتر پەرە پێبدات، بەتایبەتی ئەگەر ئەم تەکنەلۆجیایانە بکەونە دەستی دوژمن. 

ململانێی ناگۆرنۆ و قەرەباغ: لە ململانێی ناگۆرنۆ و قەرەباغدا، بڵاوبوونەوەی درۆنی هەرزان و ئامادە بۆ شەڕ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سەنگەرەکان هەبووە. درۆنەکانی بایراکتەری TB2 ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەبووە لە یارمەتیدانی ئازەربایجان بۆ بەدەستهێنانی خاکی زیاتر لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەگەڵ ئەرمینیا. ناوچەی جێناکۆکەکان ناوچەی خۆسەری ناگۆرنۆ-قەرەباغ (NKAO) لە سەردەمی سۆڤیەت و ناوچەکانی تەنیشتەوە کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی ئەرمەنستاندا بوون، لەخۆدەگرێت. هێرشی ئازەربایجان گرژییەکانی لە باشووری قەفقاز زیاتر کردووە و مەترسی لەسەر ناردنی نەوت و غازی ئازەربایجان بۆ ئاسیای ناوەڕاست و ئەوروپا دروستکردووە. لە مانگی ئابی ٢٠١٦ەوە ناوبەناو شەڕ و پێکدادانەکان خراپتر بوون و هەردوو سەربازی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بە نزیکەیی ٤٦ هێرشی درۆنیان بەسەر سنوورەکاندا کردووە. ئاوارەبوونی جەماوەری لە بەرەکانی پێشەوە ڕوودەدات، لەکاتێکدا ڕووسیا نێوەندگیری دەکات لە چەکداماڵینی جوداخوازانی ئەرمەنستان لە هەوڵێکدا بۆ یەکخستنەوەی ناگۆرنۆ قەرەباغ لە ئازەربایجان. بەکارهێنانی درۆنی هێرشبەر و تۆپباران و چالاکییەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەردەوامە لە دیاریکردنی ناوچەی شەڕ، هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی بە ئەو کەسانە نادات کە هێشتا چەکیان داماڵیوە لەکاتێکدا دانوستانەکان بەردەوامن. 

ئۆپەراسیۆنی درۆن لە ناوچە جێناکۆکەکان ئاستی دەستوەردانی حکومەتی ناوەندی 
عێراق: (تورکیا دژی پەکەکە) و (گرووپەکانی ئێران- میلیشیا دژی ئەمریکا) لاواز (ئیدانەکردن) 
سوریا: (تورکیا دژی گروپە چەکدارە کوردییەکان) و (گرووپە میلیشیاکانی ئێران دژی ئەمریکا) هیچ دەسەڵاتێکی خاکی نییە 
لوبنان: ئیسرائیل دژی هەسەدە (لە نێوان سنوور) بەشداری سەربازی (بەرەنگاربوونەوە) 
فەڵەستین: ئیسرائیل دژی حەماس (جەنگ) بەشداری سەربازی قورس 
یەمەن و دەریای سوور: ئەمریکا (و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی دیکە) بەرامبەر یاخیبووانی حوسی (کە ئێران پشتیوانی دەکات) بەشداری سەربازی نێودەوڵەتی و ناوچەیی 
لیبیا: حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لە تەرابلوس کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی دەکرێت دژی حکومەتی سەقامگیری نیشتمانی لە سیرت (ململانێی ناوخۆیی) بەشداری سەربازی قورس 
سودان: سەربازی فیدراڵی سودان دژی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی (جەنگی ناوخۆ) بەشداری سەربازی قورس 
ساحل: حکومەتە ناوەندەکان بەرامبەر گروپە جیهادیەکان (قاعیدە و داعش) بەشداری سەربازی 
ئەسیوپیا: (حکومەتی ناوەندی دژی گروپە چەکدارە نەتەوەییەکان لە ناوچەی باکووری تیگرای) و پەرەسەندنی نێوان سەربازی ئەسیوپیا دژی ئێرێتریا لەسەر دەستڕاگەیشتن بە دەریای سوور بەشداری سەربازی 
سۆماڵ: حکومەتی ناوەندی دژی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب بەشداری سەربازی 
میانمار: حکومەتی ناوەندی دژی هێزی پاراستنی گەل (PDF) بەشداری سەربازی 
ئۆکرانیا: ئۆکرانیا دژی ڕووسیا (جەنگ) بەشداری سەربازی قورس 
ناگۆرنۆ-قەرەباغ: ئازەربایجان دژی ئەرمینیا (لە نێوان سنوور) بەشداری سەربازی 
خشتەی ٤: بەراوردێک لە چالاکییەکانی درۆن لە ناوچەکانی شەڕ و ململانێ بە پشتبەستن بە دەستوەردان و وەڵامدانەوەی حکومەتی ناوەندی دەخاتە ڕوو. لە کاتێکدا ئەمە تەنها لە ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا سنووردار نییە، بەڵام ئەوە نیشان دەدات کە وڵاتانی خاوەن سەروەری چۆن وەڵام دەدەنەوە کاتێک یەکپارچەیی خاکەکانیان پێشێل دەکرێت. 

سەروەری وەک پێویستییەک بۆ داهاتوو 

پێشبینی دەکرێت هێرشی درۆن و مووشەکەکان کە بە تەکنەلۆجیای سەربازی دزێو و کوشندە کاردەکەن، ببنە توخمێکی دیاریکەر بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەم هەرێمە دەوڵەمەندە بە نەوت، لایەنە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان زیاتر و زیاتر ئەم تەکنەلۆجیایانە بەکاردەهێنن. چیرۆکی باڵادەستی درۆن چیتر ئامانجێکی دوور نییە؛ ئێستا پرسێکی سەرەکییە. شەڕی کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی مەترسییەکی گەورە لەسەر سەروەری هەر دەوڵەتێک دروست دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک کاردانەوەی حکومەتە ناوەندییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. لە سەرانسەری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی درۆن لە جیهاندا، حکومەتە ناوەندییەکان بە بەردەوامی هەمان ستراتیژی هەڵدەبژێرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی درۆن کە بریتییە لە بەشداریکردنی سەربازی وەک ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوە. جگە لە عێراق و سوریا و لیبیا، حکومەتە ناوەندییەکانی دیکەی ناوچەکە بە ڕێوشوێنی سەربازی وەڵامیان داوەتەوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن، هەرچەندە ئاستی کاریگەرییان جیاوازە. عێراق لەم ڕووەوە لاوازترینە، بەو پێیەی حکومەتی ناوەندی سوریا کۆنترۆڵی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای نییە، کە ئۆپەراسیۆنی درۆن تێیدا ڕوودەدات، هەروەها لیبیا تێوەگلاوە لە شەڕێکی ناوخۆی نێوان حکومەتی تەرابلوس کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت و حکومەتی ڕکابەرەکەی لە سرت. پێگەی عێراق کە بەهۆی ململانێی تائیفی لاواز بووە، بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری نەبووە لە وەڵامدانەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا، بەبێ گوێدان بە تاوانبارەکە. گرنگ نیە کێ سەرکردایەتی دەکات، ئیدانەکردن وەڵامی سەرەکی حکومەتی عێراق بووە. ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن کە سەرەتا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی عێراق سەیر دەکرا، لەو کاتەوە بووەتە ئامرازێکی باو بۆ کوشتنی نایاسایی لە نێوان لایەنە شەڕکەرەکاندا. ئەمەش پرسیاری ڕەخنەگرانە لەبارەی چەمکی خاکیبوون وەک لایەنێکی بنەڕەتی ئاسایشی دەوڵەت دەوروژێنێت. زۆرجار بوونی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک بیانوویەک بەکاردەهێنریت بۆ ئەم هێرشانەی درۆن لە ئاسمانی عێراقدا. بەڵام دادگای نێودەوڵەتی لە دۆسیەی نیکاراگوا دژی ئەمریکادا بڕیاریدا کە هێرشی پێشوەختەی درۆن بە شێوەیەکی نایاسایی بە کردەوەی بەرگریکردن لە خۆ دانانریت، ئەمەش بە تایبەتی ئیدیعاکانی بەرگری لەخۆکردنی تورکیا دەگرێتەوە. کوشتنی نایاسایی هاووڵاتیانی دەوڵەتێکی دیکە، تەنانەت ئەگەر بە مەبەستی دژە تیرۆریش بێت، پاساوی یاسایی نییە کاتێک لە دەرەوەی بەرەکانی شەڕ ئەنجام دەدرێت. ئەمەش ئیدیعاکانی دژە تیرۆری ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بە درۆن لە ئاسمانی عێراقدا تێکدەدات. یاسای نێودەوڵەتی بنەمایەکی یاسایی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن دابین ناکات، چ وەک بەشێک لە شەڕی چەکداری یان بۆ کوشتنی بە ئامانج. ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانەی یەکپارچەیی خاکی عێراق توندوتیژی زیاتر دروست دەکات، کە بەشدارە لە تۆمارکردنی بەردەوامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و مردنی هاوڵاتییە مەدەنییەکان، کە تیشک دەخاتە سەر شکستەکانی لێدانی کوشندە ناڕوونەکان. بۆ ڕێگریکردن لەم هەڵکشانە لە هێرشی درۆنەکان، وڵاتان دەبێ بڕیاری گرنگ بدەن بۆ پاراستنی سەروەری ئاسمانی خۆیان. پاراستنی سەروەری بۆ داهاتوو زۆر گرنگە، بەتایبەتی کە توانای درۆنی ئێران و چین لە بازاڕدا فراوانتر دەبێت. 

دەرئەنجام  

لە سەردەمی شەڕی درۆندا، ئەو دەوڵەتانەی کە توانای تەکنەلۆجی سنوورداریان هەیە، ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە کۆنترۆڵکردنی ئاسمانەکانیان، کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ بەرگریکردن لە ئاسمان و دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیان و پێکهاتە سەرەکییەکانی بوونی سەروەری. پشکنینی ئۆپەراسیۆنەکانی درۆن لە ئاسمانی عێراقدا کە لەلایەن ئەمریکا، تورکیا، پەکەکە و میلیشیاکانی سەر بە ئێران، دیمەنێک ئاشکرا دەکات کە لایەنە دەرەکییەکان لەدەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدا زاڵن. زیادبوونی ژمارەی هێرشی درۆنەکان ئالەنگاری بەرچاو لە بەردەم بەدەستهێنانی یەکێتی نیشتمانی عێراق دروست دەکات. پێویستە عێراق بیر لە دانوستاندن لەسەر ڕێککەوتنە ئەمنییەکان لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و ئەمریکا بکاتەوە بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانی درۆن بەسەر خاکەکەیدا یان دەتوانێت بەرگری لە سەروەری خۆی بکات بە بەکارهێنانی بنەما نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە سەرپێچییانە. تەنها بە گرتنەبەری ئەو هەنگاوانە، عێراق دەتوانێت یەکپارچەیی خاکی خۆی و خۆشگوزەرانی گەلەکەی مسۆگەر بکات. 

سوپاس و پێزانین:

iNNOV8 لە کاتی کۆکردنەوەی زانیاری ڕووداوەکاندا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری جۆراوجۆر بووەوە. ئێمە پشتمان بە ڕێککەوتە بڵاوکراوەکان بەست کە لانیکەم لەلایەن سێ سەرچاوە پشتڕاستکراونەتەوە بۆ ئەو ڕووداوانەی کە سەرچاوەی میدیای کراوە ڕاپۆرتی دژبەیەکیان لەسەر هێرشەکانی درۆن پێشکەش کردووە. لەوانەیە ڕووداوی پەیوەست بە درۆن زیاتر بووبێت لەوەی لە خشتەکان و نەخشە کارلێککارەکانماندا وێنا کراوە. ئێمە ڕاپۆرتەکانی هاوکاتی بەکارهێنانی درۆن یان ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانمان لە هەمان شوێن وەک یەک ڕووداو هەژمار کردوە. بۆ نموونە ڕاپۆرتێک کە باس لە بەکارهێنانی سێ جۆری جیاوازی چەکی قورس لە یەک کاتدا و لە هەمان شوێن دەکات وەک یەک ڕووداو مامەڵەی لەگەڵدا کرا، بەڵام ئێمە تەنها هێرشی درۆنمان راپۆرت کردوە. ئێمە هەریەکەیان وەک ڕووداوێکی جیاواز سەیر  کردوە ئەگەر ڕاپۆرتێک باسی جۆرە جیاوازەکانی چالاکیی (چەکی قورس، درۆن، یان ئۆپەراسیۆنی تایبەت)ی لە هەمان ڕاپۆرتدا کردبێت. بۆ نموونە بەکارهێنانی چەکی قورس و درۆن لە هەمان کاتدا بە دوو ڕووداو هەژمار دەکرێت: یەکێکیان چەکی قورس و یەکێکیان درۆن و تەنها ڕووداوی درۆنەکە ڕاپۆرت کراوە. 

جۆرەکانی ناوەڕۆك: پێناسەی کێشە
بڵاویبکەرەوە لە: