
ئامانج لەم شیکارییە تێگەشتنە لە بودجەی عێڕاق و ئەو پڕۆسەیەی کە بودجە تێیدا پێکدەهێنرێت لە نێوان دامەزراوە حکومییە جیاوازەکاندا. هەرەوەها هەڵدەستێت بە خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی داینەمیکەکانی داڕشتنی بودجەی عێڕاق، یاساکانی بودجە و قەبارەی بودجە، سەرچاوەکان، ڕاسپاردەکانی پەیوەست بە سیاسەتی بودجە و مێژووی پلاندانانی بودجە.
ئەجێندای حکومەت، سیاسەت و ئامانجەکانی بە وردی لە بودجەی فیدراڵیدا ڕەنگدانەوەی هەیە کە ئاڕاستەی داهاتی نیشتیمانی دەوڵەت دەکات بۆ کەناڵە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی وەزارەتە حکومییەکان. بە پێی دەستووری عێڕاق، حکومەتی عێڕاق پابەندە بە دابەشکردنی داهاتی نەوتی هەناردەکراو و سامانە سروشتییەکان بەسەر دامەزراوە حکومییەکاندا، کە ئەوانیش بریتیین لە حکومەتی فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێم، پارێزگاکان، و شارەوانی و حکومەتە خۆجێییەکان. ئەرکی سەرەکی حکومەتە لە کاتی پێکهێنانی بودجەدا بیربکاتەوە لەو ڕێگایانەی کە داهاتی زیاتری دروست دەکات بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی، بەو پێیەی کە بەهێزترین ئامڕازی ئابووری کە کاریگەری و لێکەوت دادەنێت لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک، دابەشکردنی داهاتی حکومەتە لە ڕێگەی کەناڵە تایبەتمەندیەکانیەوە، ئەم پڕۆسەیە بە تایبەتی لەسەر کەمینەکان، هەژار و پەرواێزخراوەکان دوو هێندە کاریگەرتر و لێکەوتدارترە، سەرباری ئەوانەی کە دیمۆگرافیی زۆرینە پێکدێنن.
بودجە بەرجەستەترین دەربڕینی ئەولەویەتەکانی سیاسەتی ڕاستەقینەی حکومەتە.
هاوبەشانی بودجەی نێودەوڵەتی
لەسەردەمی ڕژێمی پێشوودا، ڕوونی لە بودجەی دەوڵەتدا بوونی نەبوو، حکومەت هەڵدەستا بە شاردنەوەی بودجە و دابەشکردنی بودجە بەپێی بەشەکانی نێوان وەزارەتە جیاوازەکانی ناو حکومەت بوو، ئەم پڕۆسەیە لە لایەن چاوی گشتییەوە نەدەبینرا. ئاشکرایە کە مەبەستی سەرەکی لەم کارەدا بۆ قۆرغکردن و مانەوەی دەسەڵات بوو. تەنها دوو وەزارەت بەرپرسبوون لە پێکهێنانی بودجە کە ئەوانیش وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان بوون. شایانی باسە، بە پێی ئەو داتایانەی کە تا ئەمڕۆ لەبەردەستدان هەرگیز بودجەیەکی گەورەتر و گشتگیرتر لەو سەردەمەدا پەسەند نەکرا. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا عێڕاقیان داگیرکرد، دەرکەوت کە زۆرینەی تۆمارەکانی وەزارەتی دارایی لەناوبراون و تاڵان کراون. لەو کاتەدا دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانی (سلطة التحالف المؤقتة) بە فەرمانی ژمارە ٩٥ هەڵسا بە خستنەڕووی پرۆسەیەکی نوێی پەیوەست بە بودجەی عێڕاقی تازە ئازادکراو لە ڕژێمی بەعس، بە بەکارهێنانی ئەو داتا و زانیارییانەی کە دەربارەی بودجەی پێشووی عێڕاق مابوونەوە تا بتوانن بنەمای گشتی بودجەی پێشووی عێڕاق بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە، لە بودجەی سەردەمی رژێمی پێشوودا پەرلەمان هیچ رۆڵێکی نەبوو بۆ بڕیاردان لەسەر پڕۆسەکە، بەڵام دامەزراندنی دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانی بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئیدارییەی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس دروستبوو، و پێکهێنانی دەستورێکی نوێ بۆ عێڕاق، پەرلەمانیش وەکوو دامەزراوەیەکی شەرعی ڕۆڵی پەسەندکردنی دواین ڕەشنووسی بودجەی پێدرا کە لە لایەن وەزارەتەکانی حکومەتەوە پێکدەهێنرا، بە تایبەتی لە لایەن وەزارەتی دارایی و پلاندانانەوە. ئەمەش بووە یەکەم بودجەی فیدراڵی عێڕاق بوو کە تێچووی کارپێکردنی بەم شێوازە بوو، ٣-٤% بودجەکەی بۆ وەبەرهێنان بوو، و مووچە و خانەنشینیشی لەخۆدەگرت. لەهەمان کاتدا، وەزارەتی پلاندانان لە ئێستادا بنەمایەکی جیاوازی ژمێریاری پەیڕەو دەکات لە ئێستادا، کە جیاوازە لە بنەماکانی وەزارەتی دارایی، و هەردوولا سیستمێک بەکاردێنن کە هەڵگرتنی زانیارییەکان بە شێوازی نوسراوی دەستییە لە باتی هەڵگرتنی لەنێو داتابەیس و کۆمپیتەردا، جگەلەوەش، ئەمە وا لە هەردوو وەزارەتەکە دەکات دوو چوارچێوەی کاری جیاوازیان هەبێت پەیوەست بە پێکهێنانی بودجە. دامەزراوە حکومییەکانی عێڕاق سیستمی بنەمای نەختینەیی پەیڕەو دەکەن، لە کاتێکدا ئەو بزنس و بازرگانییانەی لە لایەن دەوڵەتەوە خاوەندارێتی دەکرێن سیستمی کەڵەکەبوونی داهات جێبەجێ دەکەن. لەدەرئەنجامدا، ئەم جۆرە لە پەیڕەوکردنی دوو ڕێبازی جیاواز بۆتە هۆی دروست کردنی جیاوازی لە ژمێریاری دارایی نێوان خەرجی و داهاتدا. چونکە سیستمی بنەمای نەختینەیی تەنها ئەو کاتە گواستنەوە داراییانە تۆمار دەکات کە پارە نەختینەکە گوازرابێتەوە، بەڵام سیستمی کەڵەکەبوونی داهات ئەو کاتە گواستنەوە داراییەکان و ژمێریارییەکانی پەیوەست بە داهات و خەرجییەوە تۆمار دەکات کە پارەی نەختینە هێشتا حەواڵە نەکراوە و نەگواستراوەتەوە.
هەبوونی زانیاری دەرباری بودجە ئاسانکاری دەکات بۆ سیاسەتی بەرەوپێشبردن و لێپرسینەوە لە وڵاتدا، بۆ ئەم مەبەستەش پۆلێنکردنی پێکهاتە جیاوازەکانی بودجەی دەوڵەت دەبێت بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی بێت. بەم شێوەیە بودجە دەبێت بە بودجەیەکی یەکگرتوو و شەفاف بۆ ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان، کە ئاماژەیەکی دەستپێکی سەرەکییە بۆ بنەمای شەفافییەت/ڕوونی. سەرباری ئەمەش، بودجە دەبێت وێنەیەکی تەواوی شێوازی کارکردنی حکومەتی تێدابێت؛ سەرجەم ئاژانس و دامەزراوە حکومییەکان دەبێت پارەداربکرێن بەو بودجەیەی کە هەیە و سیستمێکی یەکگرتووی ژمێریاری دابمەزرێنێت، ئەم پڕۆسەیەش سەر دەکێشێت بۆ بنەمای گشتگیربوونی بودجە کە ئامانج لێی پەرەپێدانە بە کاریگەری و گرنگی بودجەی پەسەندکراو بەسەر دەوڵەتدا. زمانی بودجەی دەوڵەت و سەرجەم بنەماکانی پەیوەست بەو پڕۆسیەوە دەبێت لەسەرانسەری دەوڵەتدا ڕێکخراو و یەکگرتووبێت لە نێوان سەرجەم سودمەندبووان و بەکارهێنەرانی بودجەدا بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئۆرگانە حکومییە وەزارییەکاندا. جگەلەمەش، پێویستە خەرجی گشتی بە دادپەروەرانە دابەشبکرێت بە پێی ئەولەویەتەکانی حکومەت بێت، بۆیە سەرچاوەکانی داهات دەبێت لەیەک حەوزی هاوبەشدا تەرخان بکرێت تا بنەمای یەکگرتوو بەدەست بهێنرێت لە پڕۆسەکەدا.
بۆ تێگەیشتن لە وردەکارییەکانی بودجە دەبێت پاشخانی مێژوو دەربارەی سیستمی ژمێریاری عێڕاق بزانین. لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، سیستمی ژمێریاری عێڕاق سیستمێکی ناوەندی بوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە قەبارە و کاری وەزارەتە حکومییەکان بچووکتربوون و حەواڵە داراییەکان ئاسانتر کۆنتڕۆڵ دەکران. لەگەڵ زیادبوونی داهاتی نەوت لە وڵاتدا قەبارە و سەرمایەی گشتی تەواوی حکومەتیش بەرەو زیاد بوون و گەورەبوون چوون، ئەم هۆکارەش بووە هۆی دامەزراندنی سیستمێکی نا-ناوەندی (لامرکزي) ژمێریاری لە ساڵانی حەفتاکاندا. دوای ئەوەی کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ هەڵسا بە دروستکردنی حکومەتی کاتی، سیستەمی ژمێریاری لە عێڕاقدا دەستکاری کرا بە ئامانجی وەرگرتنی ئاڕاستەیەک تا لە سیستمی ژمێریاری نێودەوڵەتی پەسەند بکرێت لە داهاتوودا. بەڵام تا ئەمڕۆش سیستمی ژمێریاری عێڕاقی هێشتا نەبووە بە سیستمێکی یەکخراو و دیجیتاڵی. سودی سیستمێکی ژمێریاری کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پەسەندکراوبێت ئەوەیە کە ئاسانکاری دەکات بۆ لێکتێگەشتن لە نێوان دەوڵەتی عێڕاق و حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا. زانینی ژمارەی ئەو حەواڵە داراییانەی کە ئەنجام دەدرێن لە نێوان دەوڵەتە جیاوازەکاندا هۆکارێکی گرنگە بۆ بە دەست هێنانی ئابورییەکی گەشەسەندوو و مۆدێرن. سیستمی یەکگرتووی ژمێریاری نێودەڵەتی پاڵپشتی گەشەسەندنی حەواڵە داراییەکان دەکات لە نێوان سنوورانی دەوڵەتاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی برەودان بە جموجۆڵی سەرمایە لە نێوان عێڕاق و جیهانی دەرەوەدا. بۆیە بە ئامانجی گەشتن بە سیستمێکی پەسندکراوی ژمێریاری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەرکی بڕیار بە دەستانی عێڕاقە کە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
سیستمی ژمێریاری یەکگرتووی عێڕاقی (IUAS): دەبێت سەرجەم دامەزراوە تۆمارکراوەکان بەیاننامە داراییەکانیان بەپێی سیستمی ژمێریاری یەکگرتووی عێراقی (IUAS) بڵاوبکەنەوە، کە سیستمێکی بنەمای کۆکردنەوەیە، دەبێت دراوەکە بە دیناری عێراقی (IQD) و بە زمانی عەرەبی بێت.
سیستمی ژمێریاری حکومی (GAS): هەموو ئەو دامەزراوانەی کە لەلایەن حکومەتەوە پارەدار دەکرێن، دەبێت بەیاننامە داراییەکانیان بەپێی سیستمی ژمێریاری حکومی (GAS) بڵاوبکەنەوە، کە سیستمێکی نەختینەییە، دەبێت دراوەکە بە دیناری عێراقی (IQD) بێت و بە زمانی عەرەبی بێت.
ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی ڕاپۆرتی دارایی (IFRS): سەرجەم بزنس و کۆمپانیا ئەهلیەکان پێویستە ئەم جۆرە لە ستانداردی ژمێریاری نێودەوڵەتی بەکاربهێنن وەک لە یاسای پەیوەست بە کۆمپانیاکانی عێراقی ژمارە (٢١) ساڵی ١٩٩٧ کە لە ساڵی ٢٠٠٤ هەموار کراوەتەوە. ئەم سیستمە تەنها بەشێک لە دامەزراوە ئەهلی و بازرگانییەکانی عێراق پەسەندیان کردووە.
ستانداردی ژمێریاری نێودەوڵەتی کەرتی گشتی (IPSAS):سیستمێکی ژمێریاری نێودەوڵەتییە، ئەم جۆرە لە سیستمە لە لایەن ئەو دەوڵەتانەوە بەکاردێت کە دەیانەوێت ڕاپۆرتی دارایی کوالێتی و ڕوونیان بە دەستبکەوێت کە لە هەمانکاتدا وا لە بەکارهێنەرەکانی ئەم سیستمەش دەکات کە بتوانن لێپرسینەوە لە دامەزراوە حکومییەکان بکەن. هاوکات، ئەم سیستمە تا ئێستا لە عێڕاق پەیڕەو نەکراوە.
جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتتیەکانی ڕاپۆرتی دارایی (IFRS) یەکەم هەنگاوە بەرەو بەدەستهێنانی شەفافیەت لە بودجەدا بۆ حکومەت بە گشتی وەکوو: حکومەتی فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێم، پارێزگاکان، شارەوانی و حکومەتە خۆجێیەکان. هەتاوەکوو ستانداردەکانی پەیوەست بە ڕاپۆرتی دارایی (IFRS) پەیڕەو نەکرێن، بە دیجیتاڵ کردنی بانکەکان بەتەنیا هەرگیز ناتوانێت بە تەواوەتی شەفافییەت لە پرسی بودجەدا بەدەستبهێنێت. یەکەم، دەبێت بنەمای ژمێریاری لەسەرانسەری عێڕاقدا یەک سیستمی یەکگرتوو بێت، ئەو کاتە بەیاننامە داراییەکان هەمان داهات و خەرجی پشان دەدەن کە بە پێی یەک سیستمی ژمێریارییە. دواتر، ڕاپۆرتی دارایی (IFRS) هەڵدەستێت بە پۆلێنکردنی کە ڕێگە دەدات بە گۆڕینی پێکهاتەکانی بودجە کە لەلایەن دەزگا جیاوازەکانی حکومەتەوە ڕاپۆرتیان لەبارەوە ئامادەدەکات بۆ پۆلێنکردن و کورتکردنەوەیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەموو ئەوانەی کە پشکیان هەیە لەم پرسەدا.
بەڕێوەبردنی داهات و خەرجییە گشتییەکان لە هەموو یەکەکانی خەرجکردنی حکومەتدا ئەرکێکی گەورەیە. لەبەر ئەمەش، چوارچێوەی بەڕێوەبردنی دارایی هەیە کە ئاراستەیەکی گشتی دیاری دەکات بۆ کات و پێکهاتەکانی بودجە.
| بەڕێوەبردنی دارایی گشتی | |||
| بەڕێوەبردنی داهات | بەڕێوەبردنی خەرجییەکان | ||
| حەواڵە داراییەکان | کۆی داهاتی دابەشکراوی نیشتمانی: ئەم داهاتە بە پێی خەرجییە نیشتیمانیەکانە، بە پێی دەستووریش دەبێت حسابی خەرجییە نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان بکات وەک خەرجییە سیادییەکان. ئەم حەواڵە داراییانە لە ڕێگەی بانکی ناوەندی عێراقەوەیە لە بەغداد و بانکی ناوەندی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دەدرێن. | کرێکانی پەیوەست بە کەرتی گشتی | -بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری مەدەنی -چاکسازی لە کەرتی گشتی -ئەم خەرجییە تا ئەم ساتەش گەورەترین بەشە لە بودجەی فیدراڵی و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کورتهێنانی بودجە هەیە. -لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٨%ی کۆی خەرجییەکانیان پێکهێناوە. |
| خەرجییە نەختینەییەکان: پارەدارکردنی پڕۆگرامەکانی وەک بەشەخۆراکی گشتی، یارمەتییەکانی پێدانی سووتەمەنی و دەرمانی پزیشکی دەگرێتەوە کە لە کۆی داهاتی هاوبەش دەبڕدرێن. | خەرجییە دووبارەبووەکانی دەرەوەی مووچە | -خەرجییەکانی کارکردن -بودجەی حکومەتی هەرێمیش دەگرێتەوە -وەبەرهێنان لە ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی زەوی و خانووبەرە و نیشتەجێبوون و بیناسازی گشتی لە پارێزگاکاندا. -بودجەی حکومەتی هەرێمیش دەگرێتەوە. | |
| سندوقی گەشەپێدانی هەرێم: ئەم سندوقە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت بە مەبەستی برەودانە بە گەشەسەندن لە وڵاتدا. بەپێی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، هیچ فۆرمولەیەکی ستاندارد نییە کە ئەم تەرخانکردنە لە بودجەدا دیاری بکات. | وەبەرهێنانی سەرمایە | ||
| پڕۆگرامی بانکی گەشەپێدانی هەرێم: ئەم تەرخانکردنە بۆ پەرەپێدانی سیستمی بانکییە. هەروەها دەتوانێت وەک یەدەگ بۆ بانکەکان بەکاربهێنرێت. | ئیلتزاماتی کورتخایەن و بەرنامە تایبەتەکان | ئەم خەرجیانە لە ئێستادان. -لە ساڵی 2023 تەنها 12%ی کۆی خەرجییەکانیان پێکهێناوە. -خەرجی وەبەرهێنان لە حکومەت و دامەزراوە بیانییەکان و پارێزگاکان و لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI). | |
| داهاتی نا-نەوتی | بەڕێوەبردنی باج: باجی هاوردە و هەناردەکردن گومرگ | ئیلتزاماتە درێژخایەنەکان | |
| بەڕێوەبردنی قەرزەکان | -بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی -قەرزەکانی دەرەکی و ناوخۆ | ||
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، چوارچێوەی بودجەی عێراق لەسەر بنەمای فەرمانی ژمارە ٩٥ دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانی (سلطة التحالف المؤقتة) دامەزراوە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە نوسراوە لە ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤. دەستووری عێراقیش ئەم ڕێنماییەی لە شێوەی یاسای بەڕێوەبردن بۆ پڕۆسەی درووستکردنی بودجە تەرخانکردووە. دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان هەستا بە پێدانی ڕۆل بە پەرلەمانی عێڕاق لە پەسەندکردنی بودجەدا و حکومەتی وەکوو ئۆرگانێکی سەرەکی بەرپرسیار کرد لە پێکهێنانی بودجەدا، ئەم ئەرکەش لە ئەستۆی وەزارەتی داراییە. هەروەها وەزارەتی پلاندانانیش ڕۆڵی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی سەرمایەی بودجە کە درێژەپێدەری هەمان ڕۆڵی خۆیەتی لە هەیکەلی حکومەتی ڕژێمی پێشوودا. بڕگەکانی سەر بودجەی عێراق دەتوانرێت بەم شێوەیە پۆلێن بکرێن:
ئەمانەی خوارەوە بڕگەی گشتین لە بودجەی ئێستادا:
ئەمانەی خوارەوە بڕگەی گشتین لەسەر بودجەی سەرمایەگوزاری:
داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە هەژمارێکی بانکیدا لە ژێر ناوی "سندوقی گەشەپێدانی عێراق" لە بانکی شاری نیویۆرک لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵگیراوە. جارجارە بەشێک لەو داهاتە دەنێردرێت بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی لە بانکی ناوەندی. دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانی باس لەوە دەکات کە داهاتی گشتی دەبێت بخرێتە ناو حەوزێکی هاوبەشەوە و دواتر بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی بەسەر وەزارەتەکاندا دابەشبکرێت. ئەم شێوازە لە کارکردنە بەسەر سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی گشتیدا جێبەجێ دەکرێت، وەکوو وەزارەتەکان، پارێزگاکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئۆرگانەکانی تری پەیوەندیدار بە حکومەت. لە ساڵی ٢٠٢٣ بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ سێ ساڵی یەک لە دوای یەک (٢٠٢٣-٢٠٢٥) بڵاوکرایەوە و سەرجەم نوێکارییەکانی پەیوەست بە خەرجییە ڕاستەقینەکان لە ماڵپەڕی وەزارەتی داراییدا بڵاوکرایەوە.
هێڵکارییەکە: ماڵپەڕیکراوەی بودجە و شیکارییە و داتایانە لە ڕاپرسییەکی کراوەدا ئەنجام دراوە پیشان دەدات. سەرچاوە: بودجەی کراوەی وەزارەتی دارایی.
| پێکهێنانی بودجەی ساڵانە |
| سەرۆک کۆمار |
| ئەنجومەنی وەزیران |
| سەرۆک وەزیران |
| ئەنجومەنی نوێنەران |
| وەزارەتی دارایی |
| وەزارەتی پلاندانان |
| وەزارەتەکانی حکومەتی گشتی و حکومەتی هەرێم |
| ماوەی ژمێریاری حکومەت لە یەکی مانگی دووەم دەست پێدەکات و لە ٣١ی مانگی کانوونی یەکەم کۆتایی دێت. | |
| بەروار | ڕووداو |
| یەکی مانگی کانوونی دووەم | دەستپێکی ساڵی دارایی |
| پێشتر | ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی حکومەت ستراتیژی و سیاسەتی دارایی بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو دادەڕێژن. |
| ئایار | وەزارەتی دارایی (بودجەی کارپێکردن) و وەزارەتی پلاندانان (بودجەی سەرمایە گوزاری) ئامادە دەکەن کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیان ئەنجام دەدەن بۆ ڕێکخستن و هاوبەشی پێکردنی ڕاپۆرتەکانیان بەو پێیەی لەسەر دوو سیستمی ژمێریاری کاردەکەن و لە کۆتاییدا ڕێنمایی هاوبەش دەردەکەن. |
| حوزەیران | ڕێنمایی دانانی بازنەیی (ئامانج و پەیڕەوی کارکردن) لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ یەکەکانی خەرجکردن بڵاودەکرێتەوە، کە دەبێت پابەندی ڕێنماییەکان بن وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕەشنووسی بودجەکەیان بۆ ساڵی داهاتوو. ئەم فەرمانە لەسەر بنەمای سیاسەتە داراییەکان دامەزراوە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دانراوە کە شیکاری چەندایەتی چوارچێوەی ئابووریی گەورە و گریمانە گشتیەکانی بنەمای بودجە دەکات، وەک نرخی نەوت و بەرهەمهێنانی لە داهاتوودا. کاریگەری دارایی سیاسەتە نوێیەکان و مەترسی دارایی لەوانەش نادڵنیایی ئابووری و نرخی داهاتوو بۆ هەندێک خەرجیی و گۆڕانکاری لە گریمانە ئابوورییەکان لەم چوارچێوە ئابوورییەدا دێت. |
| حوزەیران | بودجەی وەزارەتەکانی حکومەت پێکدەهێنرێت بە ڕەچاوکردنی خەرجی و بەرنامە و ئامانجەکانی وەزارەتەکان بۆ ساڵی داهاتوو. |
| تەمووز | یەکەکانی خەرجکردن ڕاپۆرتی بودجەی ڕەشنووسی خۆیان دەدەنەوە بە وەزارەتی دارایی کە خەمڵاندنی خەرجییەکان بۆ ساڵی داهاتوو لەخۆدەگرێت: ژمارەی پێداویستییەکانی کارمەندان. خەمڵاندنی تێچووی کارکردن. بەرپرسیارێتییە درێژخایەنەکان. خەرجی سەرمایەی بە جیا ئامادە کراو. چالاکییە سەرەکییەکانی یەکەکانی خەرجکردن. ئیلتزاماتی کورتخایەن یان بەشێک لە خەرجییەکان کە دەبێت بە دراوی بیانی بدرێت. هەروەها کۆپی ئەم ڕاپۆرتانە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی پلاندانان. |
| ئاب | وەزارەتی دارایی وردەکاری و کاتی بودجەی تایبەت بە وەزارەتی دارایی (خەرجییەکانی ئێستا) دادەنێت. وەزارەتی پلاندانان وردەکاری و کات بۆ بودجەی وەزارەتەکە دادەنێت (تێچووی سەرمایەگوزاری). |
| ئەیلول | ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردن. |
| تشرینی یەکەم | بودجەی فیدراڵی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی. |
| ٣١ی کانوونی دووەم | کۆتایی ساڵی دارایی. |
بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت ئەو کورتهێنانانەی کە لە قۆناغەکانی دیکەدا سەرهەڵدەدەن پڕی بکاتەوە، پێویستە لە ڕێگەی ئەو زیادەی لە بودجەدا دەمێنتەوە حکومەت دووبارە وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری پێبکاتەوە لە پڕۆژەکاندا. ئەمە پلانێکی کورتبینانەیە ئەگەر پێمان وابێت خەرجییەکانی حکومەت پێویستە لەگەڵ زیادبوونی داهات زیاد بکات و مەرج نییە بەم شێوازە بێت. هەندێک لە خەرجییە نا-بودجەییەکان ئەو خەرجییانە دەگرێتەوە کە لە کەسانێک یاخود دامەزراوەکان یان کۆمپانیاکانەوە بۆ ژێرخانی ناوخۆیی یان خزمەتگوزارییە گشتیەکان دێت کە لە بودجەدا حسابیان بۆ نەکراوە. ئەمەش ئەو پارە و یارمەتییە دارایانە دەگرێتەوە لە کەرتی تایبەت و گشتیدا هەیە کە لەلایەن دامەزراوە بیانییەکانەوە دابین دەکرێن. ئەم پارە و پاڵپشتییە داراییانەی پڕۆژە جیاوازەکان کە لە لایەن دامەزراوە بیانییەکانەوە دابین دەکرێن بە باشی چاودێری ناکرێن و لە بودجەی فیدراڵیدا حسابیان بۆ ناکرێت. ئەمەش بەشێکی گرنگی بودجەیە چونکە پارە دەخاتە ناو کەرتە جیاوازەکانی بازاڕەوە.
بە پێی یاسا، ٥% بودجەی فیدراڵی بۆ دانەوەی قەرزەکانی پێشوو تەرخان دەکرێت، کە هاوکات لە پشکی هەرێمی کوردستانیش دەبڕێت. بۆیە گرنگە بە تێپەڕبوونی کات ئەم قەرزانە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و ڕێکبخرێن بەپێی ئەوەی چەند قەرز کراوە و دراوەتەوە. ئەو مەرجانەی بۆ خەرجکردنی بودجەی وەبەرهێنانی سەرمایەی هەرێمی کوردستان دانراون لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق زیاترە. ئەگەر ئەم مەرجانەی حکومەتی فیدراڵی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان داینابوو نەهێڵردرێن، ئەوا ئەدای ئابووری کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی گشتی باشتر دەبوو.