
لە بەرواری (١٧ و ١٨ نیسانی ٢٠٢٤)دا، iNNOV8 بەشداری کرد لە هەشتەمین دیداری سلێمانی کە لە لایەن زانکۆی ئەمریکی عێراق – سلێمانی ڕێکخرابوو و میوانداری کرابوو. iNNOV8 وەک هاوبەشێکی (کەناڵ ٨)، کە سپۆنسەرێکی دیدارەکە بوو، لە هەردوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی دیدارەکەدا ئامادەبوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی پلانێکی درێژخایەن بۆ زیاتر ناساندنی سەنتەرەکە بە سەنتەر و ناوەندە بیرییەکانی دیکە کە لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆدا. سەڕەرای ئەمەش، iNNOV8 هەڵسا بە دروستکردنی پەیوەندی هاوئاهەنگی ئامێزانە لەگەڵ کەسانی پیشەیی جۆراوجۆردا و دامەزراوەی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا.





