05/02/2024
سەردان

iNNOV8سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان دەکات

لە بەرواری (٥ شوباتی ٢٠٢٤)دا، iNNOV8 سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوانی کرد لە بەرزاییەکانی سلێمانی و لە لایەن ژمارەیەک پرۆفیسۆری جۆراوجۆرەوە پێشوازی لێکرا. ئامانجی سەردانەکە، ناساندنی iNNOV8 بەم دامەزراوە ئەکادیمییە و بنیاتنانی پەیوەندی بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە داهاتوودا. iNNOV8 هەڵسا بە خستنەڕووی تێڕوانین و ئامانجکانی بە بەرپرسانی قەیوان کە لە لایەن هەمووان پێشوازیان لێکرا. پاش پێداچوونەوە بەو ڕێگایانەی کە دەکرد بەکاربێن بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش، هەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی زەمینەیەکی هاوبەش بۆ برەودان بە بواری توێژینەوە لە ڕێگەی بەشداریکردنی خوێندکاران و دەرچووانی تازە لە پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەشدا.

Share this: