
لە بەرواری (١٦ ئایاری ٢٠٢٤)دا، iNNOV8 بەشداری لە پێشانگای پیشەیی کرد، کە لەلایەن زانکۆ ئەمریکی عێراق- سلێمانی ڕێکخرابوو. iNNOV8 خوازیاری کردنەوەی پلاتفۆرمەێکە بۆ زانایانی گەنج، دەرچووان و خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی عێراق – سلێمانی و هەموو ناوەندە ئەکادیمییەکانی دیکە، ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ بەشداریکردنی لە پێشانگاکەدا.
لە میانەی پێشانگاکەدا، کۆشکی iNNOV8 پڕ بوو لە چالاکی و سەردانیکەران کە ئارەزوو و پەرۆش بوون لەو کارانەی کە سەنتەرەکە ئەنجامی دەدات. زۆرێک لە سەردانیکەران بەشداریان کرد لە دەرفەتەکانی هەلی کار و هەماهەنگی کردن لە iNNOV8. جگەلەمەش، iNNOV8 سودی لەم دەرفەتە وەرگرت بۆ فروان کردنی تۆڕی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی پیشەیی و ئەکادیمیدا کە ئارەزوومەند بوون و ئامادەبوون لە پێشانگاکەدا.



