
لە بەرواری (١٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤)دا، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی iNNOV8 بەشداری لە ڕووماڵی تایبەتی تەلەفزیۆنی (کەناڵ8)دا کرد دەربارەی دەیەمین ساڵیادی داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە. لەمیانەی وەڵامدانەوەی ژمارەیەک پرسیار، کە لە لایەن پێشکەشکارانی بوڵتنی کاتژمێر (١٢:٠٠) پاش نیوەڕۆوە ئاڕاستەی کرا، عیماد فەرهادی تیشکی خستە سەر ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی کە لە لایەن بەناو خانە نوستووەکانی (داعش)ەوە سەرهەڵدەدەن لە عێراقدا، لەگەڵ ئەو ڕێگایانەی کە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەتوانن بیگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی کاریگەرانەی هەڕەشەکانی پەیوەست بە سەرهەڵدانەوەی (داعش). ئەمانەی خوارەوە ئەو خاڵە سەرەکیانەن کە iNNOV8 لە ڕێگەی بەڕێوەبەرەکەیەوە ئاماژەی پێ کرد:
