
لە بەرواری (١ حوزەیرانی ٢٠٢٤)دا، بەستە سیروان پسپۆڕی توێژینەوەی iNNOV8 بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (زیرەکی دەستکرد) کرد لە شاری هەولێر. جێی ئاماژەیە، کۆنفرانسەکە ماوەی ڕۆژێکی خایاند و تێیدا تیشک خرایە ژمارەیەک لایەنی پەیوەست بە ناساندنی ئەکادیمیایی زیرەکی دەستکرد و سودەکانی کردنەوەی ئەو بەشانەی بڕوانامە دەبەخشن لە بواری تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە عێراقدا. هەروەها زنجیرەیەک ماستەر کلاسی تایبەت بە ناساندنی زیرەکی دەستکرد بۆ کەرتەکانی وەک بازرگانی، چاودێری تەندروستی و تەکنەلۆژیا لە میانی کۆنفرانسەکەدا پێشکەشکرا.

