ڕێنماییەکانی نووسین بۆ بەشداربووان
١. کێ دەتوانێت بەشداربێت؟
- شارەزایانی تەکنەلۆجیا و پیشەسازیی.
- ئەکادیمی و توێژەر.
- شارەزایانی ئابووری و دارایی.
- هەر نووسەرێک خواستی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی هەیە لە سەکۆی ئینۆڤەیتدا.
٢. چ جۆرە بابەتێک قبووڵ دەکرێت؟
بابەتە پەسەندکراوەکان:
نووسەر سەرپشکە لە نووسینی بابەتەکەی بەپێی ئەزموون و پسۆڕیی تایبەتیی تیایدا، بە گونجاندن لەگەڵ بنەماکانی ئینۆڤەیت.
بابەتە پەسەندنەکراوەکان:
- نابێت نووسەر لە نووسینەکەیدا لایەنگریی کەسایەتیی یان لایەنێکی دیاریکراو بکات.
- نابێت توێژینەوەکە پێشتر لە ناوەند یاخود سەکۆیەکی دیکەدا بڵاوکرابێتەوە.
- نابێت نووسەر وەرگێڕان بۆ توێژینەوەیەک بکات کە خۆی نووسەری نییە و پێشتر بڵاوکراوەتەوە.
٣. پێکهاتە و درێژی وتار:
پێویستە توێژینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکبێت:
| ئەندازە | ناوەرۆک | بەش |
|---|---|---|
| ناونیشان | پێویستە ناونیشان کورت و پوخت بێت. | ٨-١٢ وشە. |
| پوختە | کورتەیەکی توێژینەوەکە لەخۆبگرێت و بەرچاوڕوونی پێویست لەسەر کۆی توێژینەوەکە بدات. | ١٠٠- ١٥٠ وشە |
| دەستپێک | لە دەستپێکدا پێویستە توێژەر ئاماژە بە کێشە یاخود پرسیاری توێژینەوەکەی بکات و مەبەستی سەرەکییی ڕوونبکاتەوە. | ٢٠٠ – ٣٠٠ وشە |
| ناوەڕۆک | توێژەر بەڕیزبەندی بەش و پارچەکان بابەتەکەی ڕێکدەخات و بەوردی ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی دەخاتەڕوو. | ٦٠٠ – ١٢٠٠ وشە |
| دەرئەنجام | دەرئەنجامەکان لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەوە هەڵێنجرابێت و توێژەر لە ماوەی توێژینەوەکەیدا پێیگەیشتبێت. | ١٠٠ – ٢٠٠ وشە |
| پرسیار و پێشنیار (ئارەزوومەندانە) | پرسیار بۆ وتووێژ، یان کاری داهاتوو. | ئارەزوومەندانە |
٤. کۆی گشتی توێژینەوە:
نزیکەی ١٥٠٠ – ٢٥٠٠ وشە باشترینە، وتاری کورتتر لە ٨٠٠ وشەش قبووڵ دەکرێت، بەمەرجێک ناوەڕۆکێکی بەهاداری هەبێت.
٥. شێوازی نووسین و زمان:
- پێویستە زمانی نووسینی توێژینەوەکە بە زاری کوردی ناوەند (ستاندارت) بێت — شێوەزاری تایبەتی ڕێپێدراو نییە.
- چەمکە زانستییەکان بە زمانی کوردی بنووسرێن، ئەگەر لە زمانی کوردیدا نەبوو، چەمکی ئینگلیزی لەگەڵ ڕوونکردنەوەی بە زمانی کوردی دابنرێت.
- بەکارهێنانی پیتی لاتینی (ئینگلیزی) تەنها بۆ ناوی کۆمپانیا، بڕاند و زمانی پرۆگرامنووسی ڕێپێدراوە.
- پێویستە زمانی نووسین بێ گرێوگۆڵ بێت.
- توێژەر بابەتی بنووسێت و توێژینەوەکەی لایەنگری سیاسی و ڕەخنەی ئایینی و وروژاندنی بابەتی کۆمەڵایەتی بەدووربگرێت.
- Size: 12 , Headings: 14, Font: UniKurdGoran
٦. چۆنیەتی ناردنی وتار:
لە کاتی ناردنی توێژینەوەکەت، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:
- توێژینەوەکە بەفایلی (Microsoft Word) یان (Google Docs) بێت.
- ناوی فایل بەم شێوەیە بێت: (ناوی نووسەر_ناونیشانی توێژینەوە_ساڵ).
- توێژینەوە بۆ ئەم ئیمەیڵە دەنێردرێت: [email protected]
- لە ئیمەیڵەکەدا ئەم زانیاریانە زیاد دەکرێت: (ناوی تەواو، ژمارە مۆبایل، پیشە).
٧. پڕۆسەی هەڵسەنگاندن:
دوای ناردن، توێژینەوەکە بە چەند قۆناغێکدا دەڕوات:
- وەرگرتن — دەستەی ئیننۆڤەیت توێژینەوەکە وەردەگرێت و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئاگادارتدەکاتەوە.
- خوێندنەوەی سەرەتایی — لە ماوەی ٥ ڕۆژی کاردا توێژینەوەکە دەخوێنرێتەوە، ئەگەر پەسەند بێت، دەچێتە بواری هەڵسەنگاندنەوە.
- هەڵسەنگاندن — هەڵسەنگێنەرانی ئیننۆڤەیت توێژینەوەکە لەبارەی زمان، پێکهاتە و ناوەڕۆکەوە هەڵدەسەنگێنن.
- گەڕاندنەوە بۆ نووسەر — ئەگەر گۆڕانکاری پێویست بێت، توێژینەوەکە بە تێبینیەکانی هەڵسەنگێنەرانەوە بۆ نووسەر دەنێردرێتەوە.
- قبووڵکردن — پاش چاککردنی گۆڕانکارییەکان و ناردنەوەی، ئینۆڤەیت توێژینەوەکە قبووڵ دەکات.
- بڵاوکردنەوە — لە کاتێکی دیاریکراودا لەلایەن ئینۆڤەیت وتارەکە لە ماڵپەڕی ئیننۆڤەیت بڵاودەکرێتەوە.
٨. ئەرک و مافەکان:
- ئیننۆڤەیت مافی هەیە چاککاری بۆ زمانی نووسینی توێژینەوەکان بکات، بەبێ گۆڕینی ناوەڕۆکی سەرەکیی.
- نووسەر خاوەنی سەرەکیی توێژینەوەکەیە — بەڵام مافی بنچینەیی بڵاوکردنەوەی بۆ ئینۆڤەیت پارێزراوە.
- ئیننۆڤەیت مافی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکەی لە میدیا کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا هەیە، لەگەڵ ئاماژەدان بە ناوی نووسەرەکەی.
- ئیننۆڤەیت مافی ڕەتکردنەوەی هەر توێژینەوەیەکی هەیە کە لەگەڵ بنەماکانیدا یەکنەگرێتەوە.
٩. پرسیارە دووبارەبووەکان:
ئایا دەتوانم توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی بنێرم؟
بەڵێ، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی ئینگلیزی ئینۆڤەیت بکە.
ئایا دەتوانم زیاتر لە یەک توێژینەوە بنێرم؟
بەڵێ، لە کاتێکدا مانگێک لەنێوان توێژینەوەی بڵاوکراوە و توێژینەوەی دواتردا هەبێت.
ئایا دوای ئەوەی توێژینەوەکەم لە ئینۆڤەیت بڵاوبووەوە، دەتوانم لە سەکۆی دیکەشدا بڵاویبکەمەوە؟
بەڵێ، بەڵام دەبێت سەرچاوەی سەرەکی باباتەکە ئینۆڤەیت بێت و ئاماژەی پێبکرێت، ئینۆڤەیت مافی سڕینەوەی هەر بابەتێكی هەیە دوای بڵاوکردنەوە، ئەگەر مافەکانی پیشێلبکرێت.
پرسیارت هەیە؟ پەیوەندیمان پێوە بکە: [email protected]