
ژاوەژاوی دەنگی کێشەیەکی تەندروستی ژینگەیی دیارە لە هەرێمی کوردستان وە بەپێی پێویست چاودێری نەکراوە بۆ چارەسەرکردنی. گەورەترین بۆشایی کە لە ئێستادا هەرێم پێیدا دەڕوات ئەوەیە کە یاسایەکی ئاشکرای بڵاوکراوەیی نییە که ئاماژە بە ڕێژەی دەنگەکان بکات و چاودێری بکرێت. ئەم توێژینەوەیە دیاری دەکات کێشەکە چییە و چۆن چارەسەر بکرێت.
کێشەی سەرەکی نەبوونی یاسا نییە، کێشەکە ئەوەیە که ئاستی دەنگی ڕێگەپێدراو بە ئاشکرا بڵاو نەکراوەتەوە، نەبوونی چاودێری ئاشکرا، و نەبوونی کاری یەکگرتووی نێوان ئیدارەکان.
یاسای فیدراڵی عێراق ژمارە ٤١ی ساڵی ٢٠١٥ ئاستی دیاریکراوی دەنگی ڕێگەپێدراو دابین دەکات بۆ هەر شوێنێک:
یاسای هەرێمی کوردستان (یاسا ژمارە ٨ی ٢٠٠٨ و ژمارە ٣ی ٢٠١٠) سەربەخۆیی تایبەتی ژینگەیی هەیە و دەسەڵاتی دابینکردنی ئاستی دەنگی ڕێگەپێدراویان هەیە بەڵام تاکو ئێستا هیچ ئاستی ژمارەیی ئاشکرا بڵاو نەکراوەتەوە وە لە یاسایی ژینگەیی هیچ ئاماژەیەک بە ژاوەژاوی دەنگی نەدراوە لە کاتیكدا یاسایی فیدراڵی ئێراق زۆر بە ڕوونی و وردی بڵاوکراوەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٥، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد که مۆلیدە تایبەتەکان سەرەکیترین سەرچاوەی ژاوەژاویی دەنگین لە هەرێم، و پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کۆتاییهێنانی ئەم کێشەیە کارکردنیان دەستپێکردووە. نزیکەی ٨,٠٠٠ کارمەند لەم بواردا کار دەکەن. ئەمەش واتایەکی ڕوونی هەیە: گۆڕینی مۆلیدەکان پێویستی بە پلانی یەکگرتوو هەیە بۆ دابینکردنی دەرفەتی کار تێیدا چونکە بە نەمانی مۆلیدەکان کار لە خاوەن مۆلیدەکان کەم دەبێتەوە و پێویستە ئەم یەکخستنەوەیە لەبەرچاو بگیرێت نەک تەنها پرۆژەیەکی تەکنیکی.
کورت- مەودا
نەبوونی داتا لەسەر ئەم بابەتانە
ئەم پرسیارانە دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە: هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پەیڕەویی چ ستانداردێکی ژمارەیی دەکات بۆ نەهێشتنی ژاوەژاوی دەنگی ؟ ئایا یاسایەکی تایبەت هەیە لە هەرێم سەبارەت بەژاوەژاوی دەنگی؟ کام ئیدارەیە ئامێری پێوانەی دەنگی هەیە؟ و پڕۆژەی ڕووناکی تا ئێستا چ کاریگەریی لەسەر دەنگ و ژیانی خەڵک هەبووە؟
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە، سەردانی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت بکە لێرە.