10/06/2024
چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی

سەرنجی سەنتەری توێژینەوەی iNNOV8 دەربارەی دەیەمین ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ لە لایەن (داعش)ەوە

لە بەرواری (١٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤)دا، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی iNNOV8 بەشداری لە  ڕووماڵی تایبەتی تەلەفزیۆنی (کەناڵ8)دا کرد دەربارەی دەیەمین ساڵیادی داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە. لەمیانەی وەڵامدانەوەی ژمارەیەک پرسیار، کە لە لایەن پێشکەشکارانی بوڵتنی کاتژمێر (١٢:٠٠) پاش نیوەڕۆوە ئاڕاستەی کرا، عیماد فەرهادی تیشکی خستە سەر ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی کە لە لایەن بەناو خانە نوستووەکانی (داعش)ەوە سەرهەڵدەدەن لە عێراقدا، لەگەڵ ئەو ڕێگایانەی کە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەتوانن بیگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی کاریگەرانەی هەڕەشەکانی پەیوەست بە سەرهەڵدانەوەی (داعش). ئەمانەی خوارەوە ئەو خاڵە سەرەکیانەن کە iNNOV8 لە ڕێگەی بەڕێوەبەرەکەیەوە ئاماژەی پێ کرد:

  • هەڕەشەکانی (داعش) بەردەوامە بۆ سەر عێراق، هەرێمی کوردستان و باکوری ڕۆژئاوای سوریا (ڕۆژئاوا)
  • (داعش) سود لەو بۆشاییە ئەمنییە دەبینێت کە نە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کۆنترۆڵ کراون، وە نە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە
  • یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پێکهاتەیکەی سەرەکییە لە هەڵمەتێکی کاریگەری دژ بە داعش
  • هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ یەکخستنی ژمارەیەک یەکە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە
  • تەنها کاتێک کە وەزارەتی پێشمەرگە هێزەکانی یەکخرابێ، دەتوانرێت کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکرێت کە (داعش) چالاکی بچوکی تێدا ئەنجام دەدات، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
  • ناسەقامگیری لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسی دروست دەکات لەسەر هەرێمی کوردستان، لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی (داعش)  لەوێ، دەکرێت ببێت بە ئامرازێک بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان و عێراقەوە، هەروەک ئەوەی دە ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا.
  • حکومڕانی باش زەمینەی سەرهەڵدانی داعش ڕەت دەکاتەوە و بڵاوبوونەوەی ئایدیۆلۆژیای توندڕەوی کۆنترۆڵ دەکات.
Share this: