
لە بەرواری (٧ شوباتی ٢٠٢٤)دا، جێلی یۆچێم دویتس (JJ)، ئەفسەری سیاسی لە کونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە کوردستان، بۆ کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی سەردانی نووسینگەی iNNOV8ی کرد. لەبەرامبەردا، ستافی iNNOV8 باسێکی کورتیان دەربارەی سەنتەرکە خستەڕوو لەگەڵ چالاکی و بوارەکانی توێژینەوەی سەنتەرەکدا. هەماهەنگی کردن لەگەڵ نوێنەرە دیپلۆماسی بیانییەکان یەکێکە لە ئامانجەکانی iNNOV8 بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە توێژینەوەدا هەیە و سوودوەرگرتن لە پڕۆژە هاوبەشەکان.