
لەبەرواری (٦ شوباتی ٢٠٢٤)، سەنتەری توێژینەوەی iNNOV8 کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداری لەگەڵ تیمی پەیمانگای خوێندنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان (IRIS) ئەنجامدا لە کەمپی زانکۆی ئەمریکی عێراق – سلێمانی. لە میانەی کۆبونەوەکەدا، هەردوو لایەن تاوتوێی دەرفەتەکانی پێکەوە کارکردنیان کرد لە بواری توێژینەوەدا. iNNOV8 کە توانای بەدەست گەشتنی پلاتفۆرمە میدیایە جۆراوجۆرەکانی کەناڵ ٨ هەیە، دەرفەتی برەودان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی توێژەرانی زانکۆی ئەمریکی عێراق – سلیمانی و پەیمانگای خوێندنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان (IRIS) ، دەرچووان و خوێندکاران ڕەخساند. لەم بارەیەوە، تیمی پەیمانگای خوێندنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان (IRIS) ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ کارکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ iNNOV8 و تاوتوێ کردنی ژمارەیەک پرسی هەرێمی و جیهانی وەک ئاڵەنگارییە ژینگەییەکان و گۆڕانی کەش و هەوا.