23/03/2024
سەردان

سەردانی باڵوێزی ژاپۆن بۆ کەناڵ8 و iNNOV8

لە بەرواری (٢٣ ئازاری ٢٠٢٤)دا، سەنتەری توێژینەوەی iNNOV8 چاوپێکەوتنێکی بێ ئامادەکاری و لەناکاوی لەگەڵ بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ئەنجامدا لە کاتی سەردانیکردنی ئۆفیسی iNNOV8 لە ناو ئۆفیسی کەناڵ ٨دا لە ستۆدیۆکانی شاری سلێمانی. لە وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دیاریکراوی ورد کە لەگەڵ سەرنج و پێداویستییەکانی سەنتەری توێژینەوەی iNNOV8 دەگونجا، باڵوێز ماتسومۆتۆ تیشکی خستە سەر بازرگانی، بزنس، دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی خوێندی باڵا و پرسە سیاسییەکان.

Share this: