
ئەم توێژینەوەیە دەکۆڵێتەوە لەوەی چۆن گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەری جیاواز و قورستری لەسەر ژنان و کچان لە عێراق دروستکردووە بە بەراورد بە پیاوان. شێوازی کاریگەری نەریتە کۆمەڵایەتی و پیاوسالارییەکان بۆ سەر ژنان لە چوارچێوەی گۆڕانی کەش و هەوا لە چوار بوارەوە دەخوێندرێتەوە: تەندروستی، مەترسییە سروشتیەکان، کەمبوونەوەی ئاو، و هۆکاری ئابووری و دەرفەتی ژیان.
نەریتە ڕەگەزیەکان وەک مەترسییەک: ژنانی عێراقی تەنانەت پێش کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لە ئاستی نزمترین بەشداریی لە بازاری کاردان: تەنها ١٠.٦٪ بە بەراورد بە ٦٨٪ی پیاوان کە لە بازاڕی کاردان. عێراق لە نێوەندی ١٥٤ وڵاتدا لە ڕیزبەندی ١٥٦ دادەنرێت بۆ راپۆرتی شکاتی ڕەگەزی جیهانی (٢٠٢١). گۆڕانی ئاووهەوا قورستر کاریگەری دەبێت بۆ سەر ژیانی ئەوانەی کەمترین توانای بەرەنگاربوونەوەیان هەیە لە عێراق، کە ئەمەش ژنان و کچانن.
"گۆڕانی ئاووهەوا بە شێوەیەکی نایەکسان کاریگەری لەسەر ژنان دەبێت، تێگەیشتن لە هۆکارەکەی یەکەم هەنگاوە بۆ گۆڕینی."
١. تەندروستی
٢. مەترسییە سروشتیەکان
٣. کەمبوونەوەی ئاو
٤. ئابووری و دەرفەتی ژیان
پێشنیارە سیاسیەکان
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە، سەردانی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت بکەن لێرە.