کاریگەری نایەکسانی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر ژنان لە عێراق

لە لایەن iNNOV8 02/06/2026

پوختە

ئەم توێژینەوەیە دەکۆڵێتەوە لەوەی چۆن گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەری جیاواز و قورستری لەسەر ژنان و کچان لە عێراق دروستکردووە بە بەراورد بە پیاوان. شێوازی کاریگەری نەریتە کۆمەڵایەتی و پیاوسالارییەکان بۆ سەر ژنان لە چوارچێوەی گۆڕانی کەش و هەوا لە چوار بوارەوە دەخوێندرێتەوە: تەندروستی، مەترسییە سروشتیەکان، کەمبوونەوەی ئاو، و هۆکاری ئابووری و دەرفەتی ژیان.

قەیرانی کەش وهەوا لە عێراق

  • عێراق لە نێوەندی پێنجەم ئاستبەرزترین وڵاتان لە جیهان دادەنرێت لە بەرامبەر خراپی گۆڕانی ئاووهەوادا.
  • مەترسییە سەرەکیەکان: پلەی گەرمای بەرز (زیاتر لە ٥٠ پلەی سیلیزی لە هاوین)، کەمبوونەوەی سەوزایی (٩٢٪ی زەویەکان لە مەترسیدان)، مەترسی لافاو، کەمبوونەوەی ئاو، و تۆفانی خۆڵ.
  • نزیکەی ١٨٦,٠٠٠ کەس لە ئەنجامی گۆڕانی ئاووهەوا ماڵیان بەجێهێشتووە و تا ئەیلولی ٢٠٢٥، ٦٣٪یان لە ناوچەی گوندەوانی بۆ ناوەندی شارەکان کۆچیان کردووە.
  • کشتوکاڵ، کە بەشێکی گەورەی ژنانی گوندنشین تێیدا کار دەکەن، ٨٥٪ی ئاوی وڵات بەکاردەهێنێت و بە توندی لە مەترسیدایە.

نەریتە ڕەگەزیەکان وەک مەترسییەک: ژنانی عێراقی تەنانەت پێش کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لە ئاستی نزمترین بەشداریی لە بازاری کاردان: تەنها ١٠.٦٪ بە بەراورد بە ٦٨٪ی پیاوان کە لە بازاڕی کاردان. عێراق لە نێوەندی ١٥٤ وڵاتدا لە ڕیزبەندی ١٥٦ دادەنرێت بۆ راپۆرتی شکاتی ڕەگەزی جیهانی (٢٠٢١). گۆڕانی ئاووهەوا قورستر کاریگەری دەبێت بۆ سەر ژیانی ئەوانەی کەمترین توانای بەرەنگاربوونەوەیان هەیە لە عێراق، کە ئەمەش ژنان و کچانن.

"گۆڕانی ئاووهەوا بە شێوەیەکی نایەکسان کاریگەری لەسەر ژنان دەبێت، تێگەیشتن لە هۆکارەکەی یەکەم هەنگاوە بۆ گۆڕینی."

چوار بواری سەرەکی کاریگەری

١. تەندروستی

  • گەرمای توند، تۆفانی خۆڵ، و پیسبوونی ئاو مەترسییەکانی تەندروستی زیاد دەکەن، بە تایبەتی بۆ ژنانی دووگیان.
  • ئاوی خوێدار و پیس بوو ماددەی کیمیایی و ناتەندروستی وەک پرەکلامپسیای تێدایە و ئەنجامی خراپی هەیە لەسەر پرۆسەی دووگیانی.
  • فیشارەکانی گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر تەندروستی دەروونی ژنان بەرزتر دەبێت و دەپشکنرێت وەک تریشقە، دەپرەسیۆن، و ئەستریسی دواترۆماتیک.

٢. مەترسییە سروشتیەکان

  • ژنان و منداڵان ١٤ جار زیاتر لە پیاوان لە کاتی کارەساتە سروشتییەکان زیانیان بەردەکەوێت.

٣. کەمبوونەوەی ئاو

  • ژنان لە ٧ لە ١٠ ئەو خێزانانەی کە بێ‌ئاون بەرپرسن لە هێنانی ئاو.
  • ژنان رێگای درێژ پێویستە بپێون بۆ کۆکردنەوەی ئاوی خێزانەکەیان.
  • هێنانی ئاو دەبێتە هۆی ئازاری جەستەیی درێژخایەن، کێشەی دەروونی، و دووربوونی کچان لە خوێندن.

٤. ئابووری و دەرفەتی ژیان

  • ژنانی گوندنشین زەرەرمەندی یەکەمن لە بوارەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتیەکان.
  • خێزانە سەرۆک ژنەکان زەرەری زیاتری دارایی دەکەن بە بەراورد بە ئەو خێزانانەی کە سەرۆکەکەیان نێرە لە ئەنجامی گەرمای توند بە ڕێژەی ٨٪ (FAO).
  • گۆڕانی ئاووهەوا وادەکات ١٥٨ ملیۆن ژن بچنە ناو هێڵی هەژاری و ٢٣٦ ملیۆنی تر رووبەرووی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بن (UN Women).
  • کاتێک پیاوان بۆ دۆزینەوەی کار بۆ شارەکان کۆچ دەکەن، ژنان بە تەنها دەمێننەوە تا خێزان و مەڕوماڵات سەرپەرشتی بکەن.

پێشنیارە سیاسیەکان

  • ژنان لە هەڵسەنگاندنی مەترسی ئاووهەوادا بناسێنرێن: ژنان وەک چینێکی زیانمەند بە هۆکاری کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لە ستراتیژیە نیشتمانییەکاندا بناسرێنن.
  • ئابووری جۆراو جۆر بکرێت: پشت بەستن بە کشتوکاڵ کەم بکرێت و وەبەرهێنان لە ئاسایشی ئاو و خۆراک بکرێت.
  • هۆشیاری کۆمەڵگا بەرزبکرێتەوە: کاریگەریە کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و ئابوورییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا لە ئاستی کۆمەڵگادا بناسرێت و کار لەسەر هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە بکرێت دەربارەی زیانەکانی بۆ سەر ژنان و کان بەتایبەت.
  • نەریتە ڕەگەزیەکان بگۆڕدرێن: دامەزراوە یاسایی و کۆمەڵایەتیەکانی کە دەرفەتی ژنان سنووردار دەکەن دەبێت بگۆڕدرێن.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە، سەردانی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت بکەن لێرە.

جۆرەکانی ناوەڕۆك: کورتە شیکاریی
بڵاویبکەرەوە لە: